Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:29

 کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند به‌ڕێوچوو

کوردستان TV
100%

له‌زانكۆی چه‌رموو له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند به‌پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین وتارو توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر رۆڵ و كه‌سه‌یاتی فه‌قی قادری هه‌مه‌وه‌ندی له‌مێژووی كوردا به‌ڕێوچوو.

له‌سه‌ره‌تای  كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو وتارێكی پێشكه‌ش كرد وتی" فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ندی كه‌سه‌یاتییه‌كی ،به‌توانابووه‌ به‌تایبه‌تی له‌رووی مێژوو شیعر و كه‌لتوری كوردیدا، بۆیه‌ پێویسته‌ زیاتر توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت".

دواتر د. مسلح مسته‌فا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران  له‌ میانی وتارێكدا گوتی "مه‌یدانی توێژینه‌وه‌ سنوور ناناسێ، له‌و سۆنگه‌وه‌ هه‌ر بستێكی خاكی كوردستان، هه‌موو ده‌ڤه‌ر، ده‌ڤۆك و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كان كه‌ره‌سته‌ن بۆ توێژینه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستانیش ده‌بێ ببنه‌ مه‌یدانی قه‌ڵه‌م و بیری توێژه‌رانمان، به‌ كرده‌ییش ئه‌م باوه‌ڕمان سه‌لماندووه‌ و به‌ خۆشحاڵی و شانازییه‌وه‌ له‌ سنووری جوگرافی زانكۆوه‌ تێپه‌ڕیوین و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵات و باكووری كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌شمان كردۆته‌ مه‌یدانی چالاكی و كاری زانستانه‌".

 هه‌روه‌ها گوتی "هه‌ر له‌و سۆنگه‌شه‌وه‌ پێم خۆشه‌ ئه‌مه‌ ڕابگه‌یه‌نم، دوور له‌ ناوچه‌گه‌ریی و خێڵایه‌تی، كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند و خزمه‌تكردنی به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌، بۆ ئێمه‌ واتا و مه‌دلوولی زۆری هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌ر ته‌نیا شاعیرێك نییه‌ له‌پاڵ شاعیرانی كلاسیكیمان و ئێمه‌ له‌سه‌ر خوانی شیعر و به‌رهه‌مه‌كانی كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و نوێنه‌ری جوڵانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌، مێژوویه‌كی پڕ له‌ كێشمه‌كێش و تراژیدیای نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌. ئه‌و و مێژووه‌كه‌ی وه‌ك زۆر ستوونی دیكه‌ی مێژوویی و مه‌عریفیمان، مخابن هێشتا ناوه‌نده‌ زانستی و ئه‌كادیمیایه‌كان له‌ ده‌رگایان نه‌داون و به‌ بێنازیی له‌ ده‌لاقه‌كانی مێژوودا كه‌وتوون و ئیدی وه‌ك زۆر بابه‌تی تر به‌ ده‌ریای له‌بیرچوونه‌وه‌ سپاردراون".

1112

ئا- كامران

 

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.