ئه‌زموونه گشتییه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی هه‌ستیارترین قۆناغه كه قوتابییان پێی تێپه‌ڕده‌بن، ئه‌و قۆناغه قۆناغێكی چاره‌نووسسازه، چاره‌نووسی قوتابی تێیدا دیار دە‌كه‌وێت كه ماوه‌ی 12 ساڵه هه‌وڵی بۆ داوه، له‌مبارەیە‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی جددی داوه له ماوه‌ی ڕابردوو و به‌رده‌وامیشه تاوەکو ئه‌مڕۆ كه به باشترین شێوه ئه‌و ئه‌زموونه به‌ڕێوه بچێت، هه‌موو وه‌زاره‌ت به دامه‌زراوه جیاجیاكانی له ئاماده‌باشیدان بۆ ڕێكخستن و سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه، جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و كاره‌با و پارێزگاكان له هه‌موو ڕووێكه‌وه پشتیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه هه‌ستیاره.
ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه، چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌یه، كه پێویسته چۆن بێت، لێره پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه تاوەکو بكرێت هۆڵه‌كان هێمن و ئارام بن و بوار بڕه‌خسێت بۆ قوتابی له كه‌شێكی ئه‌رێنی وه‌ڵام بداته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌و ڕۆڵه گرنگه ببینن، دواتر خاڵێكی هه‌ره گرنگ هه‌یه پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌ین ئه‌ویش خودی قوتابی و باوک و دایكی ئه‌و قوتابییه‌یه، كه پێویسته كه‌شێكی له‌بار بۆ قوتابی دروست بكه‌ن، له چۆنییه‌تی ئاماده‌بوون به‌ر له 30 خوله‌ک له ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان، چونكه هه‌ر دواكه‌وتنێک به‌پێی ڕێنمایی و یاسا ئه‌و قوتابییه ناتوانێت بچێته ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته دایكان و باوكان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هانی منداڵه‌كانیان نه‌ده‌ن، به‌ڵكو ڕێگربن له‌وه‌ی به گوێی كه‌سانێك بكه‌ن كه فریویان بده‌ن بۆ هه‌وڵی نه‌شیاو نابه‌جێ، كه ئایینده‌یان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، چونكه ئه‌مساڵ به‌پێی یاسا ته‌واو ڕێگری له‌هه‌ر كارێكی نه‌شیاو ده‌كرێت و له‌ڕێگه‌ی دادگە ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
هیوادارین، هه‌موو قوتابییان و دایكان و باوكان و ته‌واوی په‌روه‌ردەكاران هه‌وڵ بده‌ین باشترین وێنه نیشان بده‌ین بۆ سه‌رخستنی قوتابییه ئازیزه‌كانمان كه نه‌وه‌ی دواڕۆژی ئه‌و میلله‌ته‌ن.