Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:02

(61) ساڵ تێكۆشانی بەردەوامی سەرۆک و پێشمەرگە

کوردستان TV
100%

(61) ساڵ تێكۆشانی بەردەوامی سەرۆک و پێشمەرگە

نووسینی: زانیار سەردار قڕگەیی

لەناو هەموو میللەتاندا سەركردەكان ڕۆڵێكی كارایان لە بنیاتنانی نەتەوە و گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازیی نەتەوەكەیانەوە هەیە، هیچ نەتەوەیەكیش بێ ئەو سەركردە كاریزمایانە نەیتوانیوە بەرامبەر داگیركاران خۆی ڕابگرێ، هەربۆیە نەتەوە ئازادیخوازەكان شانازی بە سەركردە و بیرەوەرییەكانیانەوە دەكەن، گەلی كوردیش خاوەنی دەیان سەركردەی گەورەیە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی خۆیدا، كە وەك زنجیرەیەكی دانەبڕاو پەیوەندییەكی فیكری و ڕۆحییان پێكەوە هەیە. لەم قۆناغە هەستیارەی نەتەوەی كورددا، سەرۆک مەسعود بارزانی، سەركردەی ناسراوی گەلی كورد و كوردستان ڕۆڵ و كاریگەریی خۆی لەسەر ڕووداوەكان و گەیشتن بە سەربەخۆیی هەبووە و هەیە. ئەم سەرۆكە جیا لەوەی كوڕی سەركردەی رۆحیی نەتەوەی كورد (مستەفا بارزانی)یە و ئەزموونی دەیان ساڵ خەباتی لەوەوە وەرگرتووە، كە ئەویش بەدرێژایی سەدەیەك لە تێكۆشان، ئاڵای خەباتی لە ئەندامانی پێشووی ماڵباتەكەیان وەرگرتووە. بۆ خۆیشی، سەرۆک مەسعود بارزانی، بەدرێژایی تەمەنێكی پڕ لە سەروەری، بۆ دۆزی رەوای نەتەوەكەی تێكۆشاوە و خەباتی كردووە و ڕۆڵی گرنگ و كاریگەری لەسەر ڕەوش و ڕووداو و گۆڕانكارییەكاندا هەبووە و هەیە و مێژووش بەشانازییەوە لاپەڕەی گەش و زێڕینی بۆ تۆمار كردووە و دەكات، بەتایبەت لەو ساڵانەی دواییدا، كە بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، ئەرك و كارەكانی هێجگار گرانتر و زەحمەتتر و هەستیارتر و مەزنتر، تەنانەت مەترسیدارتریش بوون بۆ سەر ژیان و كارەكانی و ئەركەكەی و حزبەكەی و خانەوادەكەی. تەنیا لەبەر ئەو هەڵوێستە مەزن و دەگمەنە نەتەوەییانەی و ئەو خەمخۆری و پەرۆشییەی بۆ تاكەكانی گەلی كورد دەینوێنێ، هەمیشە بووەتە داكۆكیكار و پارێزەری سەرسەختی مافی سەرجەم رۆڵەكانی گەلی كورد و كوردستان، كە لە هەركوێی دنیادا بووبن. لەگەڵ رۆڵەكانی گەلەكەی بەخشندە و میهرەبان و هێمن و لەسەرخۆ و لەگەڵ دوژمنانی نەتەوەكەی توند و بەزەبر و كاریگەر و سازشنەكەر و خۆڕاگر و بەهەڵوێست بووە.

لە رۆژی 25ی9ی2017، ئەم رابەرە مەزنە توانیی كارە مەزنەكە (رووداوە گەورەكە) ئەنجام بدات، ئەویش پرسی (ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان) بوو، كە بەدرێژایی سەد ساڵی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورد، بۆ یەكەمجار تاكە سەركردە و سەرۆكی كورد، كە توانی ئازایانە و بوێرانە و لەخۆبوردووانە، بڕیاری (ریفراندۆم) بدات، سەرۆك مەسعود بارزانی بوو.

  هەر لەوسەروبەندەدا، لە كەرنەڤاڵی پشتگیریكردنی پرۆسەی ریفراندۆم، وتەیەكی زێڕینی هەست و ناخ هەژێن و فرە كاریگەری پێشكەش بە ئاپۆرای جەماوەر كرد، كە لە یەكێك لە شارەكانی كوردستاندا بوو، كە بۆ خۆم زۆر سەرسام بووم و بەتەواوی، هەست و ناخ و هزری هەژاندم، پێم وایە بۆ زۆر لە تاكەكانی نەتەوەی كوردیش وابوو، بۆیە پێم وایە، دەبێت ئەو پەرەگرافە لە وتەكەی جەنابیان بە ئاوی زێڕ تۆمار بكرێت و لە هەموو شوێنێكی كوردستاندا بدرەوشێتەوە، كە دەڵێت:

"(ژیانی بندەستی لەدەسـتدانی ئیرادە و كەرامەتە، بەڵام ئەژیت.

باجی سەربەخۆیی و سەربەستی و سەرفرازی شەرەفە، بەڵام مومكینە بمری)".

ئێستاش گەلی كوردستان، لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە كاریزمایی سەرۆک مەسعود بارزانی هەیە، بۆ چارەسەركردنی تەواوی پرسە گرنگەكان و گرێكوێرەكان، كە بووەتە كلیلی قوفڵی دەرگا داخراوەكان و كارە چەقبەستووەكان لە كوردستان و لە عێراق و تەنانەت لەسەر ئاستی ناوچەكە و هەموو كوردستانی گەورەوە.

مێژووی خەباتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەرەتای هاتنەدونیاوە و لەشانكردنی چەكی پێشمەرگایەتی و كار و هەڵوێست و خەبات و تێكۆشانی لەمەڕ پرسە چارەنووسسازەكاندا، كە بە گەواهیی زۆر لە رووناكبیرانی ویژدان زیندووی كورد و جیهان، سەرۆک مەسعود بارزانی قۆناغ بە قۆناغ هەتا بە ئەمڕۆ دەگات، كە (61) ساڵ بەسەر یەكەم رۆژی بوون بە پێشمەرگایەتییەكەی تێپەڕ دەبێت، واتە 20/5/1962، سەروەریی كەموێنەی تۆمار كردووە.

كەسایەتییە گەورە و ناودارەكانی جیهان باس لەوە دەكەن، كە سەرۆك مەسعود بارزانی، ناوبانگێكی نێودەوڵەتی هەیە و وەكو سەركردەیەكی كاریزما دەناسرێت و زۆربەیان سەرسامن بە بوێری و ئازایەتی و سیاسەتە حەكیمانەكەی و هەڵوێستە جوامێر و چاونەترسییەكەی و سازشنەكردنەكەی لەهەمبەر دوژمنانی نەتەوەكەماندا. بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا رۆڵێكی هێجگار مەزنی بینی بەوەی، كە وەك فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی كوردستان، سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەكرد لەهەمبەر تێكشكاندنی دڕندەترین و گەورەترین هێزی تیرۆرستی و تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی …

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.