پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ئيل كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆرياى باشووريان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته سه‌ر كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا كۆرييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى كۆرياى باشوور بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ڕێكخراوى كۆيكا كرد كه له كه‌رت و بواره جياكاندا هاوكاريى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.