Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:14

بزووتنه‌وه‌ی حەماس: دانپێدانانی دەوڵەت سەرکەوتنێکە بۆ مافی فەلەستینییه‌كان

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئه‌مرۆ یەکشەممە ستایشی دانپێدانانی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیای بە دەوڵەتێکی فەلەستینی کرد و بە سەرکەوتنێک بۆ مافی فەلەستینییەکان وەسف کرد.

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلول، مەحمود مەرداوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاند: ئەم پێشهاتانە نوێنەرایەتی سەرکەوتنێک دەکەن بۆ مافەکانی فەلەستین و دادپەروەری دۆزی ئێمە.

راشیگه‌یاند:  دانپێدانانی وڵاتان به‌ ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینیی پەیامێکی روونه‌ كه‌ داگیركراری تا سه‌ر نییه‌ و ناتوانرێت بگاته‌ ئامانج.

مه‌حمود مه‌رداوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داگیركار هەرگیز ناتوانێت مافە نەتەوەییەکانمان بسڕێتەوه‌.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.