Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:13

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%

بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە شارندی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر دەست بە کۆبونەوە بکەن.

ئەمرۆ یەکشەمە 4ی ئایاری 2025 شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆبوونەوەی پرسی پێکهێنانی کابینەی 10یەم لە هەولێر ئەنجامدەدەن.

بریارە بەشێک لە پۆستەکان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە چەند مانگی رابردوودا، چەند جارێك شاندی باڵای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی كۆ بوونەتەوە و بەگوێرەی لێدوانی هەردوولا، كۆبوونەوەكان لە رەوشێكی ئەرێنیدا بەڕێوە چوون و لێكتێگەیشتنی باش لە نێوانیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.