لەدوو چالاكی جیادا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
ئەمرۆ سێشەمە 1-8-2023، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كەدزی لێكرابوو تۆمەتبارێك دەستگیركرا و لە ئێستادا تۆمەتبار ( گ،ج،ر لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
هەروەها پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، لە چالاكییەكی دیکەدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە ئۆتۆمبێلێك دەستی بەسەرداگیرا، كە فەرمانی دەست بەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوە.
لە کۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ئۆتۆمبێلەكە لای بنكەی پۆلیسی ناوبراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.