نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "حه‌مه هاشم" پێنجه‌مین كتێبی چاپكراوی خۆی به ناوی "حه‌مه هاشم" بڵاوكرده‌وه .
له شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ،له ڕێوره‌سمێكدا كه‌له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی به‌رێوه چوو، ناساندن و واژووكردن بۆ كتێبی (نامه‌كانی ڤاكۆخ)، له نووسینی نووسه‌ر (حه‌مه هاشم) به ڕێوه‌چوو .
تائێستا كتێبی (نامه‌كانی ڤانكۆخ) وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمان كه باس له ژیانی ڤانكۆخ ده‌كات ،له‌گه‌ڵ كۆكراوهیهك له نامه‌كانی نێوان (ڤانكۆخ)ی شێوه‌كاری هۆڵه‌ندی و (تیۆر)ی برای كه له ساڵی 1914 له‌لایه‌ن (یوهانه) هاوژینی ڤانكۆخ كۆكراوه‌ته‌وه
هونه‌رمه‌ند،حه‌مه هاشم، ساڵی 1973 له‌شارۆچكه‌ی كۆیه له‌دایكبووه، مامۆستای به‌شی شێوه‌كارییه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر، تاوه‌كو ئێستاخاوه‌نی 15 پێشانگه‌ی تایبه‌ته، هه‌روه‌ها له چه‌ندین وڵاتانی جیهان پیشانگای كردۆته‌وه وه‌كو:، ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، هیندستان، ئه‌ڵمانیا ، پۆڵه‌ندا.
ئا- كامران
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند حه‌مه هاشم كتێبی "نامه‌كانی ڤانكۆخ"-ی بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.