Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 18:41

وەزیری كارەبا: دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری پێویستی بە دابینكردنی پێداویستییەكانی هەیە

Didar Shahab
100%

كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری كارەبا رایگەیاند: خواست لەسەر كارەبا لە وەرزی زستان 6500 مێگاواتە و لە وەزری هاوین 4500 مێگاواتە.
هەروەها دەڵێت: خواست لەسەر كارەبا لە هەردوو وەرزی بەهار و پاییز 3000 تا 3500 مێگاواتە.
وەزیری كارەبا دەشڵێت: ژێرخانی كارەبای هەرێمی كوردستان  6,902 مێگاواتە.
كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری كارەبا ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە هەردوو وێستگەی هایدرۆپاوەری دووكان و دەربەندیخان توانایی بەرهەمهێنانی 649 مێگاوات كارەبا بەرهەم بێنن، بەڵام بەهۆی كەمبوونی ئاو 57 مێگاوات بەرهەم دێنن.
وەزیری كارەبا  روونیشیكردۆتەوە كە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری پێویستی بە دابینكردنی پێداویستییەكانی هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.