ئەو باڵۆنانەی بەسەر گوندی چاڤوشین و شارەدێی گۆرەمەی لە قەزای كاپادۆكیا سەربە پارێزگای نەوشەهر لە توركیا دەفڕن، هەلی بینینی دیمەنە دڵفڕێنەكانی ئەو ناوچەیە بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنن.
ئەو ناوچەیە بەهۆی بوونی هێلانەی پەریان، كەڵەكەبوونی سروشتی تاوێرەبەرد، دێری مێژوویی لە تاوێر هەڵكۆڵدراو، نوێژخانە و كڵێسا مێژووییەكانییەوە چووەتە لیستی میراتی جیهانی یونیسكۆوە، لەو رۆژانەشدا كە كەشوهەوا گونجاوە، گەشتی باڵۆن ساز دەكرێت و رۆژانە زیاتر لە سێ هەزار گەشتیار گەشتی باڵۆن ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.