دیمەنی بووکە بەفرینە زەبەلاح و ناودارەکەی شاری ''هاربین'' لە پارێزگای هیڵۆنگجیانگ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین، جارێکی دیکە بووەوە بە جێی سەرنجی میدیاکان و گەشتیاران و ئاسمانی شەوی ئەو شارەی ڕووناک کردەوە.
تایبەتمەندی ئەم بووکە بەفرینەیە کە لە باخچەی میوزیکی ''قونلی'' دروست کراوە:
بەرزی: 19 مەتر.
درێژی: 14 مەتر.
پانی: 11 مەتر.
بۆ دروستکردنی ئەم بووکە بەفرینەیە، زیاتر لە 3.500 مەتر سێجا بەفر بەکارهاتووە. گەشتیارانیش لە هەموو لایەکەوە بۆ بینینی دەموچاوە خڕەکەی و ئەو ملپێچە سوورە کلاسیکییەی کە لە ملی کراوە، ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن.
شاری هاربین کە بە ''شاری سەهۆڵین''ی چین دەناسرێت، ناوەندێکی سەرەکیی گەشەسەندنی ئابووریی پەیوەست بە بەفر و سەهۆڵە. زستانی ڕابردوو، شارەکە ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و پێشوازی لە 90.36 ملیۆن گەشتیار کرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.