Erbil 16°C چوارشەممە 05 شوبات 19:02

لەژووری خۆگۆرینی ریال مەدرید متمانەیان بە ڤینیسیۆس نەماوە ؟

100%

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی ٢٠٢٥ فینیسیۆس جونیۆر ئاستی تەواو دابەزیوە و رێگای گۆڵکردنی ونکردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٥ فینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی تەواو ئاستی دابەزیوە، لە کۆتا یاریان لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆل فینیسیۆس بە شێوەیەکی باش دەرنەکەوت بەتایبەت دوای رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ،ئامارەکانی ئەو یاریزانەش دەری دەخەن کەمترین جموجۆڵی هەبووە لە یاریگا و کەمترین مەودای بڕیوە ،لێرەوە کێشەکان دەستیان پێکرد کاتێک ڤینیسیۆس دەچێتە لای ئەنشلۆتی و پێی دەڵێت کەس پاس بەمن نادات ،ئەمەش دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و هەندێک دەیانگوت ژووری خۆگۆرینی ریال مەدرید بروای بە فینیسیۆس نەماوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمیشە ریاڵ مەدرید پشتی بە باڵی ڤینیسیۆس بەستووە بۆ هێرشەکان کەچی لە یاری دژی ئیسپانیۆل گۆرا بۆ باڵی رۆدریگۆی هاونیشتیمانی ، گوشارەکانی رۆژنامەکانیش لەسەری زیاتر بوونە بەهۆی هەڵسووکەوتەکانی کە لەم چەند یاریەی کۆتای چەندجارێک تووشی کارت و سزادان و سرکردن بۆتەوە ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید کارلۆ ئەنشلۆتی رایگەیاند ئەوەی لە یاریگا بیندرا تاقیکردنەوە بوو دەمەوێ فشارەکان لەسەر ڤینی کام بکەکەمەوە ئێوە دەیبینن هەیشە چەند یاریزانێک دەوری ڤینی داوە کەچی باڵی رۆدریگۆ ئارام ترە ، بۆیە بریارم داوە هەردوو باڵ وەک یەک کار بکەن و گوشارەکان لەسەر یەک یاریزان نەبێت ،پێم وایە ئەمە خاڵی سەرکەوتنمان دەبێت،درێژەی بە بابەتەکەداو گووتی دەڵێی لەبیرتان کردووە ساڵی رابردوو لەگەڵ ڤینیسیۆس توانیمان چامپیۆنزلیگ ببەینەوە ،هەموو یاریزانێک بە کاتی قورسا تێدەپەرێت پێشتر ئەمەمان دیوە ،بەڵام یاریزانێک بە کوالێتی ڤینیسیۆس زوو دەگەرێتەوە و لە یاریە گرینگەکان دەیبینن، ئێمە لە مەدرید هەموومان پشتگیری ئەو دەکەین و پێموایە بە هاوبەشی لەگەڵ ئێمباپێ و رۆدریگۆ ئەمساڵ دەتوانن ساڵەکە بەباشترین شێوە بەرێ بکەن ، من دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوەی لە تواناماندابێت دەیکەین بۆ سەرکەوتنی ریال مەدرید.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

نوێترین

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.