وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئیمزاى د. ئارام محهمهد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوەو دابەزینى قوتابیان/ خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) بڵاودەکاتەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بۆ سایتى (gov.krd/mohe) ڕایگەیاند: لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا ئەوە هاتوە لە ڕێکەوتى (2023/7/22) تاکو (2023/8/31) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.
لە ڕێنماییەکەدا گواستنەوەى قوتابیان لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، باشور و ناوەڕاستى عێراق. هەروەها دابەزینى ئاسایی قوتابیان/ خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بەشێوەى سیستمى خوێندنى پارالێل و چەندین وردەکارى دیکە لەبارەى گواستنەوەو دابەزین خراوەتەڕوو.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
خوێندنى باڵا مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابییان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاودەکـاتەوە
100%