Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:05

مەسرور بارزانی، لۆژیك و دیپلۆماسی سەركەوتوو

100%

لە سەرەتادا دەمەوێت هەڵوەستە لە سەر سەردانە فەرمییەكەی محەمەد شیاع سوودانی بكەم كە دوای 18 ساڵ لە بەرزی و نزمی پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراق بە هۆی جێبەجێ نەكردنی دەستوور و هاوبەشی و سازانی و هاوسەنگی راستەقینە و یەكتر قبووڵ نەكردن ، زیانی زۆر و كەلێنی زۆر لە پەیوەندییەكانی هەر دوو لا دروستبوو .

لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتیی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ، یەكێك لە ئەولەویەت و هەنگاوەكانیی چارەسەری پرسە دەستووریییەكانی و كێشە هەڵواستراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بووە كە ساڵانێكی زۆرە بە بێ چارەسەری ماونەتەوە بوونەتە هۆی ئەوەی رۆژ بە رۆژ متمانەی گەلی كورد و حكوومەتی كوردستان لە بەدەسەڵاتدارانی عێراق لە بەغدا بەرەو لاوازتر و زۆرجاریش گڕژی زۆری لێكەوتۆتەوە، تا رادەی گەمارۆدان و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان بە شێوازی جۆراجۆر .

دەمهەوێت بڵێم كابینەی نۆیەم و لەماوەی چوارساڵی رابردوو و چ بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ناردنی شاند بە مەبەستی گفتۆگۆ و چارەسەری ڕیشەیی و پەرۆشی رٍِێزدار مەسروور بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت دەردەخات لە گرتنەبەری هەموو رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان لە پێناو دەستەبەركردنی مافە داراییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان .سەڕەرایی هەموو ئەو كۆسپ و بەربەستانەی كەلە پێناو ڕێگریكردن لە گفتوگۆ و پێچەوانەكەی شەڕی و گرژی ، بەڵام هەرێمی كوردستان بەردەوام بوو لە لۆژیكی دیپلۆماسی و تێگەیشتن و پێداگری كردن لە جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان .

مێژووییش گەواهیدەری هەموو ئەو راستییانەنن كە رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان  هەر لە دەسپێكی دەستبەكاربوونی زۆر ژیرانەو دەوڵەتمەدارییانە و توانی بە بەردەوام لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵی  چ لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی، یا لەسەردەمی  كازمی، ئێستا سوودانی بێ ماندووبوون و بێوچان، دیپلۆماسیانە و هەنگاو بە هەنگاو سەرەدەری و ئیدارەی ئەو پرۆسەیە بكات لەو پێناوشدا لە ڕێگەی هەموو ئەو شاندانە چەندین دۆسییەی ورد تەكنیكی و هونەری و پەیوەست بە داهات و بودجە و نەوتی پێكهێناو بەردەوام بوو لە سەر هێڵ و رێنوێنكردنیان .

هەروەها لەرووی دیپلۆماسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشەوە و بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی زڵهێزی وەك ئەمەریكا و فەرەنسا و بریتانیا و نەتەوەیەكگرتووەكان ، گفتوگۆكان بەردەوام بوون لە پێناو ئەوەی كە نییەتی هەرێمی كوردستان  بۆ چارەسەری كێشەكان لە ڕێگەی تێگەیشتن و دەستوور و گفتوگۆ و دیپلۆماسیەوە پرسە هەڵواستراو و مافە دەستوورییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن .

هەروەها لە سەر ئاستی عێراقیش ، بە شێوەیەكی راستەو خۆ و ناڕاستەوخۆ ڕێزدار مەسروور بارزانی لە پەیوەندیی دا بوو لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی عێراق و هێزولایەنەكان لە بەغدا لە پێناو چارەسەر و كردنەوەی گڕێكوێرەكان ، هەر كاتێك گفتوگۆكان گەیشتبایە بن بەست ئەو خودی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی دەخستەگەڕ  لە پێناو چارەسەركردنی و بەردەوامی گفتوگۆی دیپلۆماسی .

ناكرێت ئاماژە بە سەنگ و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی مەسروور بارزانی نەكەین ، كە چۆن هەوڵ و تێكۆشانەكانی بە رژدی و هەند وەردەگیرا ، ئەمەش هاریكاربوو تا كو باری قورسی  شاندی حكومەتی كوردستان سووك بكات لە دانوستانەكانی لەگەڵ بەغدا .

هەروەها ڕێزدار مەسروور بارزانی هەمیشە لە پەیوەندییەكان و دیدارەكانی لەگەڵ ئەو لایەنانە پێداگری لە پاراستنی ماف و شایستە داراییەكانی گەلەكەی دەكردەوە. لەوەش گەورەتر لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، بە سیاسەت و دیپلۆماسییەتی وردبینانەیو ژیرانەی خۆی توانی ئامانجی گەورەتر لە پشت  سەرخستنی دانووستاندن و پەسەندكردنی پشكی هەرێم وەدیبهێنێت، ئەویش بریتی بوو لە پاراستنی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان. رێگەی نەدا خەونی ناحەزان چ لە ناوخۆ یاخود لە دەرەوە لە هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێتە دی، لەسەر واقیعی ئێستای جوگرافی قەوارەی كوردستانی بەهێزتر ، ئەمەش سەركەوتنی دیپلۆماسی و گفتوگۆبوون بەسەر شەڕانگێزی و گەمارۆدان و پەراوێزخستن .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.