Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:19

24ساڵه‌ یه‌ك گوتار و هه‌مان متمانه‌

100%

په‌یره‌وكردنى ئیتیكى میدیایى و رۆژنامه‌وانى  به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ منه‌تێك نیه‌ ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه‌ بیكه‌ن، به‌ڵكو خه‌سڵه‌تێكه‌ له‌پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى  ده‌بێت هه‌ر جۆره‌ میدیایه‌ك پیاده‌ى بكات، به‌ نه‌بوونوو لاوازیشى خودى میدیاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ بۆشایه‌كى ئه‌خلاقى پیشه‌یى .
   تیۆرى به‌رپرسیاره‌تى كۆمه‌لایه‌تى واتا پاراستنى به‌ها باڵاكانى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نه‌شكان و تێنه‌په‌راندن له‌ داب و نه‌ریت و ئاسایشى ده‌رونیى و ئیستقرارى كۆمه‌لایه‌تى له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ ، هه‌رێمى كوردستان و جوگرافیاكه‌ى یه‌كێك له‌ زه‌رووره‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئێستاى راگرتن و پاراستنى به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌ ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نایه‌ت كه‌ خۆى له‌ پێشكه‌وتنه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌كانى جیهان بێ به‌ش بكات. 

كوردستان تیڤى وه‌ك درێژه‌ پێده‌رى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ساڵانى نه‌وه‌دى دواى راپه‌رین به‌گرنگیه‌وه‌ روانیه‌تیه‌  پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى و ره‌چاوى هه‌موو جۆره‌ جیاوازى نه‌ته‌وه‌و ئاین و خیل و تائیفه‌كانى له‌ هه‌ریم و ده‌رودراسێى كردووه‌، له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ 17/1/1999 وه‌ك ئۆرگانێكى فه‌رمى پارتى دیموكراتى كوردستان ناسرا ، هه‌روا وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستانى له‌ سه‌رخاكى كوردستان ده‌ستى به‌ په‌خش و بلاوكردنه‌وه‌ كرد ، له‌ژێركاریگه‌رى و رۆشنایى  هزرو بیرى پارتى و بارزانى كه‌وته‌ خزمه‌تكردن به‌ هه‌موو پێكهاته‌و چین و توێژه‌كانى كوردستان، هه‌ر زوو په‌نجه‌ مۆرى له‌ هه‌موو شوێنێكى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش دیار بوو ، هه‌میشه‌ هه‌وڵى بۆ بنیاتنانى كوردستانێكى یه‌كگرتوو به‌هێزى بۆ هه‌مووان داوه‌ وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك هه‌مووان خۆیان تێیدا بینیوه‌ته‌وه‌ 

كوردستان تیڤى وه‌ك سه‌كۆیه‌ك توانى له‌مه‌ودایه‌كى كه‌م گوتارى خۆى ئاشكرا بكات هه‌موو زاراوه‌كانى كوردستان به‌یه‌كترى ئاشنا بكات و نزیكیه‌كى  ئه‌وتۆى دروستكرد كه‌ چیتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر نامۆ نه‌بن ئه‌وه‌ى دوژمنانى كورد سه‌دان ساڵه‌ هه‌وڵیان بۆ دابوو هه‌ڵیبوه‌شێنته‌وه‌ 
دواى 24 ساڵ له‌ خه‌باتى میدیایى به‌رده‌وام هێشتا ئه‌وكه‌ناڵه‌ پابه‌ندى هه‌مان ئه‌و رێچكه‌و رێبازه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر هزرو بنه‌ماكانى تێگه‌یشتنى بارزانى نه‌مر و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و پارتى دیموكراتى كوردستان بنیادنراوه‌ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى دامه‌زراندنى پابه‌ندى پاراستن و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاره‌تى كۆمه‌لایه‌تیه‌ وه‌ خۆى به‌خاوه‌نى قه‌زیه‌ك ده‌زانێت له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ئه‌ویش قه‌زیه‌ى كورده‌ .
دایكى كه‌ناڵه‌كان وه‌ك ناوه‌ندێكى میدیایى  به‌ سه‌تان قوتابى پێگه‌یاندووه‌ كه‌دواتر بوون به‌ هه‌وێنى دامه‌زراندنى چه‌ندین كه‌ناڵى دیكه‌ى میدیایى ،زۆریش له‌و قوتابیانه‌ بوون به‌ كه‌سانى  خزمه‌تكارى خه‌ڵك له‌ نێوه‌نده‌كانى به‌رێوه‌به‌ردنى داوده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا پله‌ى وه‌زیر .

ئه‌و كه‌ناڵه‌ 24 ساڵه‌ جێگه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵكى هه‌موو هه‌رێمى كوردستانه‌ زۆرترین ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێگه‌ى گوتاره‌ میدیایه‌كه‌ى پێشكه‌ش كردووه‌ ، زۆرجاریش چاوى نه‌یارو دوژمنانى له‌سه‌ر بووه‌ كه‌ نه‌چۆته‌ ژێر بارى هیچ گوشارێكى نا مه‌نتقى پێچه‌وانه‌ى به‌ها پیرۆزه‌كانى كورد تا پێى كراوه‌ رێزى له‌ وڵاتانى دراوسێ گرتووه‌ به‌ڵام هه‌رگیز له‌ئاست بێ ره‌حمى و زۆردارى ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به‌ كورد بێ ده‌نگ نه‌بووه‌، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ زۆرجار به‌ فه‌رمى گازانده‌ى لێ كراوه‌ . 
له‌شه‌ره‌كانى ئازادى و به‌گریكردن دژ به‌داعش پێشمه‌رگه‌ ئاسا له‌ سنگى به‌ره‌كانى جه‌نگ بووه‌ له‌و پێناوه‌ خاوه‌نى چه‌ندین شه‌هیدى میدیا كاره‌.

دواى تێپه‌ڕبوونى 23 ساڵ كاركردن و چوونه‌ نێو 24 ساڵه‌ى خه‌باتى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌ ده‌ڕوات كه‌ جارێكى دیكه‌ كوردستان تیڤى به‌ گڕو تینێكى دیكه‌ به‌رده‌وامیى به‌ كارو خه‌باتى میدیایى خۆى ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خزمه‌تكردنى پرسه‌ چاره‌نوسازه‌كانى كوردستان و هه‌وڵى به‌رده‌وامبوونى بۆ بنیاتنان ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروست و نه‌وه‌یه‌كى خاوه‌ن ئیراده‌و پته‌و به‌ رۆحى كوردانه‌ ده‌دات. 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.