ئایا به‌غدا ئاماده‌یه بۆ ڕێککه‌وتن ؟
سیامند سێلکی
به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق پێویست بوو پێش سالی (2010) هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که‌په‌یوه‌ندیان به‌کێشه‌ی کورد‌و ده‌سه‌لاته ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر بکرێت و به‌پێی ڕێکاره ده‌ستوریه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و کوتاییان پێ بهێنرێت . ئه‌مه له‌سه‌رده‌مێکدا بوو که دۆخی عێراق له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خه‌راپ بوو .
ئابوریه‌که‌ی له‌و په‌ڕی خه‌راپی دابوو . بارودۆخی ئه‌منی به‌ڕاده‌یه‌ک خه‌راپ بوو ، حکومه‌تی عێراق توانای نه‌بوو ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وزیش دابین بکات و ، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ئاسایشی دامه‌زراوه سه‌ره‌کیه‌کان وه‌کو په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کومارو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایان پێشمه‌رگه‌وه پارێزگاری لێ ده‌کرا . عێراق غه‌رقی شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی بوو . ڕۆژانه عه‌ره‌بی سوننه‌و عه‌ره‌بی شیعه به‌دڕندانه‌ترین شێوه به‌ر ده‌بوونه گیانی یه‌کترو تاوانی قیزه‌وه‌ن و دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و ئینسانی و دینیان ده‌رحه‌قی یه‌کتر ئه‌نجام ده‌دا .
ئه‌مه وایکرد بوو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تی و ناوچه‌که عێراق په‌راوێز بخرێت و بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو حسابات و معادلاته نێوده‌وله‌تی و ناوچه‌یه‌کان .له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه خه‌راپه‌ی عێراقدا ، له‌سایه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه ستراتیژیه‌ی که له‌نیوان جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و ڕه‌حمه‌تی مام جهلادا هه‌بوو ، کوردستان له‌سه‌رده‌مێکی زێڕیندا ده‌رباز ده‌بوو.
له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه له‌ڕیزبه‌ندی ولاته پێشهکهتووهکانی جیهاندا بوو . دۆخی ئابوری و ژیان و بژێوی خه‌لک لهلۆتکهی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردندا بوون . له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌و جیهانیش پێگه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بوو ، وه‌کو ولاتێکی سه‌ربه‌خۆ سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ل ده‌کرا .
واته له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه بارودۆخی کوردستان له‌بارودۆخی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق باشتر‌و سه‌قامگیرترو پێشکه‌وتووتر بوو . جیاوازیه‌که به‌ڕاده‌یه‌ک بوو که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قابلی به‌راورد کردن نه‌بوو .له‌م واقعهداو له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو جیاوازیه به‌رچاوانه‌ی لهنیوا بارودۆخی به‌غداو هه‌ولیردا هه‌بوون ، به‌غدا نه‌ک هیچ ههنگاوێکی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده ده‌ستوریانه نه‌نا که‌په‌یوه‌ندیان به‌کێشه‌ی کورد‌و مافه دهستوریهکانیهوه هه‌بوو ، به‌لکو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا . به‌خشکه‌ی هه‌موو ئه‌و ماده ده‌ستوریانه‌ی پێشێلکرد که په‌یوه‌ندیان به‌کورده‌وه هه‌بوو .
ئه‌م پێشێلکاریه ده‌ستوریانه ڕۆژ به‌ڕۆژ فراوان بوون ، تا کار گه‌یشته جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی برسیکردن و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان و دووباره ته‌عریب کردنه‌وه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم !
لیره‌دا پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه ئایا به‌غدا که له‌و دۆخه خه‌راپه‌دا ئاماده نه‌بوو پابه‌ندی ده‌ستور بێت و له‌چوارچێوه‌ی ڕێکاری ده‌ستوریدا کێشه‌کان له‌گه‌ل هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکات ، چوون ئێستا بروای پێ بکه‌ین که ئاماده‌یی تێدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان ؟!
بێ گومان بارودۆخی ئیستای به‌غدا زۆر جیاوازه له‌گه‌ل ئه‌وکات ، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه‌و خاوه‌نی فرۆکه‌ی ئێف شازدهیهو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تیش ئیعتباری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه . له‌به‌رامبه‌ردا کورد خه‌راپترین و پڕ کێشه‌ترین ڕۆژه‌کانی خۆی به‌ڕێ ده‌کات .نێومالهکهی به‌شێوه‌یه‌ک په‌رته‌وازه بووه که ئه‌سته‌مه وا به‌ئاسانی ڕێکی بخاته‌وه .
هه‌لبه‌ت ئه‌م دۆخه خه‌راپه‌ی کورد ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شێوازه سیاسه‌ت کردنه‌یه که کومه‌لێک هه‌رزه سیاسی له‌سلێمانیه‌وه پیاده‌ی ده‌که‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ، به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ڕاستیانه هیچ ئه‌قل و مه‌نتقێک ئه‌وه قبول ناکات به‌غدا ئاماده بێت بچوکترین هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر کردنی کێسه‌کان له‌گه‌ل هه‌ولێر بهاوێژێت .
بێ گومان چ پێشتر‌و چ ئێستاش که سه‌رده‌می محمد شه‌یاع سودانیه هه‌ولێر هه‌میشه ئاماده بووه بۆ ڕێککه‌وتن و زۆر نه‌رمیشی له‌و پێناوه‌دا ناوه . به‌لام ده‌رکه‌وت که‌چ به‌ڕێز محمد شه‌یاع سودانی و چ ئه‌وانی پێش ئه‌وه ئه‌گه‌ر ویستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشاکانیشیان له‌گه‌ل هه‌ولێر هه‌بێت ، ئه‌وه ویست و هه‌وله‌کانیان بۆ ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان بێ ئه‌نجام بووه .
هوکاریش ئه‌وه‌یه ئهقلیهتێک کاریگه‌ری به‌سه‌ر بریاڕی به‌غداوه هه‌یه که هێشتا نکولی له بوونی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ماف ده‌کات و به‌و ئهقلیهتهش ڕێگا نادات نهبهڕێز سودانی و نه‌هیچ که‌سێکی دیکه بچێته ژێر باری ماف و خواسته ده‌ستوریه‌کانی کورد .
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م ڕاستیه کورد بۆ ده‌رباز بوون له‌م واقعه‌و پارێزگاری کردن له‌قه‌واره‌ی فیدرالی و ده‌سکه‌وته‌کانی یه‌ک رێگای له‌به‌رده‌مدا هه‌یه .ئه‌ویش پشتیوانی کردنه له‌مه‌سرور بارزانی و کابینه‌که‌ی . لای هه‌موو خاوه‌ن
ویژدانێک ڕوونه که به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی له‌ڕێگای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی چاکسازی کومه‌لێک هه‌نگاوی گرنگ و کاریگه‌ری بۆ باشتر کردنی دۆخی کوردستان ناوه .تا ڕاده‌یه‌ک به‌سه‌ر کێشه دارایی و ئابوریه‌کاندا زاڵ بووه. مانگانه له‌ڕێگای پشت به‌ستن به‌داهاتی کوردستانه‌وه موچه دابه‌ش ده‌کرێت و به‌شێوه‌یه‌کی فراوانیش پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان ده‌ستیان پێ کردووته‌وه . دلنیام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش که تائێستا سه‌نگه‌ریان له‌کابینه‌که‌ی کاک مه‌سرور بارزانی گرتووه !
ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌کانیان هه‌لگرن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی خه‌لکی کوردستاندا پشتیوانی له‌کابینه‌ی نۆ بکه‌ن . ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌موو روویه‌که‌وه به‌سه‌ر ئالنگاریهکاندا زاڵ ده‌بێت و هه‌موو قهیڕانهکانیش تێ ده‌په‌ڕێنێت .