Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:16

سەروەری قانوون 

یونس حه‌مه‌د
100%

لەگەڵ گەشەسەندنی مرۆڤایەتی هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەبینین سەروەری بۆتە ئامرازێك بۆ پەرەپێدانی ئاست و هەستی مرۆڤ ، گوومانیشی تێدانیه كه ئەم سەرەوەرییە له ئامرازەكانی ژیاندا خۆی بەرجەستە دەكات ، بەر له هەموو بابەتێكدا گرینگه هەڵوەستە لەسەر سەروەربوونی قانووندا بكەین، كه بەهۆی قانوونەوە دەتوانرێت ژیان پەرەی پێبدرێت و هەروەها بەردەوامیش بێت له ڕێڕەووی ژیانی هاوچەرخدا.. دەوڵەتداری یان ئەوەتا ژینگەی سەروەری له حكومڕانیدا چۆن و بەچ شێوازێك خۆی وێنا و بەیان دەكات ، لەمەشدا قانوون پلەیەكی بەرزی هەیه له بەردەوامی دەسەڵاتی سەروەریدا ، بۆیە بەر له هەمووشتێكدا ژینگەی بەڕێوەبردن ژیانی ڕۆژانە ئەوە پێوویستی به قانوونێك هەیه، ئەم قانوونەش سەردار و سەروەر بێت ، بۆیە نووسراو و بڕگەكانی قانوونیش له سوونگێكی بەرپرسیاریەتدا خۆی وێنا دەكات بەتایبەت له ڕووی تاوان و جەمسەرەكانی دیكەی ژیانی ڕۆژانەدا . تاوان و تاوانكاری به پێی بنچینەكانی سەرەتایی بۆ حكومڕانی ئەوە دەبێت قانوون ڕۆڵی سەرەكی ببینێت له چەسپاندنی سزاكان تاوەكو حاڵەتەكانی تاوان دووبارە نەبنەوە، بەتایبەتی تاوانی تیرۆركردن و ساخكردنەوەی تاوان بەپێی بەڵگەی دیار و بەرچاو، نەخاسمه ئەگەر شێوازی تاوانەكان به ئاشكرا ئەنجامداربێت .. خۆ گیڤكردنەوە دژی قانوون یان پاڵپشتی و داڵدەدانی تاوانباران  لەسەر كێسێكی دیار و ئاشكرادا، ئەمه چ مانا و واتایەك دەگەێنێت كه مرۆڤ بەرانبەر به مرۆڤی بكات، زێتر لەمەشدا جۆری تاوانەكان تەقینەوە بێت و قوربانیش منداڵی تێدابێت و ئەو منداڵەش ببێتە قوربانی كردەوەیەك كه نەلەدوور و نه له نزیكدا ئاگاداری هیچ له بابەتەكاندا نیه . قانوونه نێودەوڵەتیەكان سەبارەت بەكردەی تیرۆر ڕوون و ئاشكرایه كه سزاكانی قورس و سەختە، دەوڵەت و حوكمڕانی پەیوەستە به سەرەوەری قانوونەوە بۆیە چەسپاندنی هەر تاوانێك به پێی بەڵگەوە به هیچ شێوەیەك نابێت چاوپۆشی لێ بكرێت، چونكه ئەگەر پێچەوانه بێت سەروەری وڵات یان بەڕێوەبردنی حكومڕانی دەخاتە مەترسییەوە ، هەروەها كردەوەكانی تاوان و تاوانكردن زێتر دەبن، لەم سوونگەدا مرۆڤایەتی دەخاتە مەترسی و خاڵێك كه هیچ كەسێك بەغیلی پێ نابات.
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.