Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:59

كۆنگرەی 14ی پارتی به‌هێزكردنی قه‌واره‌ و پێگەی ئابووری و ئاساییش

100%


چارەنووس و قەدەر و پێشهات و رووداو بێت یان هەر شتێكی تر كە ناوی لێبنرێت ، بەستنی 13 كۆنگرە لە گۆنگرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی 76 ساڵ خەبات و بەرخودانی ، هەمیشە لە نێو گۆرانكاری و زۆرجاریش هەڕەشە و مەترسی بەرێوە چوونە ، بۆ قۆناغی ئێستا گەلەكەمان و ناوچەكە و جیهان كە هەمووان چاویان لە سەر بەستنی كۆنگرەی 14یە ، ئەوەی دەبینرێت و خۆیندنەوەی بۆ دەكرێت دۆخی هەرێمایەتیی و جیهانی و عێراقی و دەوروبەریشمان بە رەوشێكی زۆر هەستیار دا گوزەر دەكات ، لەگەڵ هەموو ئەو ئەگەر و گۆرانكارییانەش بەڵام هەنگاوەكان بۆ بەرێوەچوونی ئەو رووداو و پێشهاتە مێژووییەی نەتەوەكەمان بە بەرێوەچوونی كۆنفرانس لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت و چاوەروان دەكرێت دوای تەواوبوونی كارەكان و پلانەكان لە مانگی 11ی 2022 پارتی لە شاری دهۆك كۆنگرەی خۆببەستێت .
ئەوەی گرنگە لە ئەنجامی بەستنی كۆنگرە هەم بۆ پارتییەكان و هەمیش بۆ كەسانی تر و چ ئەوانەی كە لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش بە وردی چاودێری ئەم رووداوە گرنگە و پرۆسەكەش دەكەن ، باش لە كاریگەری پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی گەیشتوون كە چۆن كاریگەری لە سەر گۆرینی هاوكێشەكان و پرسە گرنگەكان هەیە چ لە سەر ئاستی عێراق و ناچكە بەتایبەت وڵاتانی دوونیاش بەگرنگییەوە لە سەنگ و پێگەی پارتی دەرووانن 
پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی 12 ساڵی رابردوو ، بە هۆی هەڵومەرج و گۆرانكاری پێشهاتەكان نەیتوانیووە كۆنگرە ببەسێت و بۆیە كۆنگرەی 13هەمیشی لە ساڵی 2010 لە شاری هەولێری پایتەخت بەسەركەوتوویی ئەنجامدا 
ئەوەی روون و ئاشكرایە ، پارتی خاوەن هێزێكی كاریگە و داینامۆی حكوومرانییە لە هەرێمی كوردستان و ئینجا هێزی كاریگەرە بۆ پشتیوانیكردنی لە دۆزی كورد خەبات دەكات لە پێناو گەیاندنی پرسی كورد بۆ قۆناغی دەوڵەتداری و سەربەخۆیی و لە هیچ كام لە قۆناغەكاندا سازی لە سەر مافەرەواكانی كورد وكرودستان نەكردووە 
بەهۆی ئەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەیانەی پارتیمان لەماوەی 76 ساڵی رابردوو، بۆ خۆنەچەماندنی بەرامبەر دووژمنان و داگیركەرانی كوردستان و ئینجا پارێزگاریكردن لە شكۆ و ئیرادە نەتەوەكەی رووبەرٍووی پیلانگێری و پەڵاماردان و گەلەكۆمەكی گەورە بۆتەوە ، بۆیە، هیچ دووژمن و داگیركەرێك نەماوە پەڵاماری پارتی و بارزانی رابەرمان نەدات بەڵام لەگەڵ هەر برینێك لە جەستەی پارتی ئەوا زیاتر لە جاران بەهێز و ڕاوەستاوتر بەرامبەر نەیارانی وەستانەوە بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی ، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان جاری هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەیان داوە و بەهێزتر لەجاران لەگۆڕەپانی خەبات و كوردایەتیی درێژەی بە تێكۆشان داوە .
ئەوەی هەمیشە پارتی بەهێزی هێشتەوە و بەرەو لووتكەی سەركەوتن و جیاواز لە هەموو جیزب و لایەنەكانی تر ، پارتی خاوەن پێشمەرگە ، سەرۆك و رابەرێكی ژیر و زانایە .
هەروەها گەلی كورد باش ئەو راستییە دەزانێت كە پارتی ئەو حیزبە جێگەی متمانە و باوەرییە كە بە رۆح و باوەر بەرگری لە دۆزی كورد وكوردستان دەكات .
دووژمنان ئەو پارتی و قوتابخانەیە هەمیشە خەون بەوەوە دەبینن كە پارتی وەك حیزبەكانی تر لاواز و پەرتەواز بێت ، بەڵام راستییەكە ئەوەیە كە خانەوادەی بارزانی خاوەن بیروهزری نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئاوێتەن لەگەڵ گەلی كورد نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان بەلكۆ لە سەر ئاستی كوردستانی گەورەش ئومێد و هیوایەكی مەزنە .
هەروەها وەك لە سەرەتاش ئاماژەم پێدا ، پارتی و گەلی كورد پەیوەندییەكی رۆحییان هەیە بەو مانەیەی كە رۆحێكن لە یەك جەستەدا و چارەنووس و قەدەرەكەش هەروەها بووە ، كە پارتی و كورد وكوردستان ئاوێتەی یەكترن ، هەر ئەوەش وایكردووەكە زۆربەی گرەوەكان لەسەر تێكچوون و لاوازبوونی پارتی پووچەڵ ببن.
هەنگاوەكانی پارتی زۆر لۆژیكانە و بەپلان و بەرنامەن و ستراتیژیی و هەنگاوەكانی لە سەر بنەمای سەقامگیری و بەدەستهێنانی مافەرەواكانی گەلی كوردە ، هەر بۆیە، ئەوەی چاوەروان و پێشیینی دەكرێت لە كۆنگرەی 14ی پارتیمان ئەو راستییەیە كە سەرۆك بارزانی بناغەیەكی پتەوتر و بەهێزتر لە جاران بۆ سەركردایەتیی كردنی پارتی دابنێت هەر لە نوێ بوونەوە تا رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەمی لە پێناو گۆرانكارییەكی ڕیشەیی لە حیزب و لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی هەنگاوەكانی پارتیمان .
بەدڵنییاییەوە ، هەندێك كادیر و كەسایەتیی نوێی و پەروەردەی رێبازی پارتی و بارزانیی ئەرك و بەرپرسیاریەتیی بۆ زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوایی گەل و نیشتیمان وپارتەكەیان دێنە گۆڕەپانی خەباتەوە بە تایبەت لە سەر ئاستی ئەنجوومەنی سەركردایەتییەكان و لق و مەكته‌ب و ناوچەكەو ئۆرگانی تر و ئینجا گرنگیدانی زۆر بۆ رۆڵی ئافرەتان لە كاری و بەرپرسیاریەتیی پارتایەتی. هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی بە پلەی یەكەم ، لە پێناو پارێزگاریكردنە لە كورسی و دەنگەكانی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو چ لە سەر ئاستی كوردستان و چ لە سەر ئاستی عێراق .هەروها پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان لە رووی ئارامی وئاشتی و بەهێزكردنی پێگەی ئابووری و ئاسایشەوە ئینجا پەیوەندی بەهێز لەگەڵ گشت حیزب و لایەنە كوردستانییەكان .
گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی لە سەر ئاستی عێراقی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان لە سەر بنەمای بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان .لەگەڵ چەند پرسێكی تر گرنگ و ئەركی دیكە كە وەك هەمیشە بەرپرسیاریەتی قورسی خستۆتە سەر شانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئومێد و هیوای نەتەوەیەكی لە سەر بونیاتنراوە . سەرەڕای ئەو هەموو کێشمە کێش وئاستەنگ و ئاڵۆزو بارودۆخی عێراق و ناوچەکە پارتیمان بڕیاری دا، کۆنگرە ببەسێت ئێستاش پارتی پێناوەتە قۆناغێکی نوێووە ئەویش بەستنی کۆنگرەی 14پارتیمانە کۆنگرەی نوێ، بوونەوەو پێداچوونەوە بە پەیڕو پڕۆگرامی پارتی لەڕووی ڕێکخستنی پارتایەتی وسەربازی وئابووری پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکان و ووڵاتان هە ربۆیە، ئێستا دۆست و نەیار چاویان بڕیوەتە کۆنگرەی پارتی، چونکە سەرکەوتنی کۆنگرە واتە سەرکەوتنی کورده‌.

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.