Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:57

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێرش وکۆمەڵکوژییەکەی تاران بەتووندی شەرمەزار دەکەن

100%

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێرش وکۆمەڵکوژییەکەی تاران

بەتووندی ریسوا وشەرمەزار ومەحکوم دەکەن.

د.محمد خدرمولود

لە نیوەرۆی رۆژی چوارشەممەی 28-9-2022 دا کاتێ سوپای پاسداران تا بەرە بەری ئێوارەی ئەم رۆژە بەهێزی زەمینی و ئاسمانی 73مووشەکی زەبەلاحی بالیستی ودەیان درۆنی بۆمبڕێژکراولە قەبارە وکاریگەری جۆراوجۆری کوشندەی مەرگهێن وێرانکەر هێرشی کردە سەرپێشمەرگەی قارەمان وکەسانی تێکۆشەری نێوبارەگا وکەمپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی پارتەکانی(حدک وپاک)

لە ئەنجامی ئەم هێرشە بەرنامە بۆ دارێژراوەدا تاران کۆمەڵکوژییەکی نایەوە و بەهۆیە 17 کەس شەهید بوون و 46 ی دیکەش بریندارن وسەدان کەسی دیکە

دەربەدەرن کە نزیکەی بە ( 700 ) خێزان مەزەندە دەکرێ وچەندین جێگا و شوێنی ژیان و حەوانەوەو خوێندگاو بارەگا وێران و خاپورکراون .

ئەی ترس وفۆبیای مەرگهێن لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامەوە ..؟ هەر لەساتی بۆردوومانەکانەوە منداڵان و ئافرەتان و تەواوی هاوڵاتیانی کوردی سفیلی رۆهەڵاتی لە نێو فۆبیای مەرگ و تارمایی هێرش و پەلاماردانی مووشەکی و درۆنی دەژین و تا ئەو ساتەش لە نێو دڵە ڕاوکێ ونیگەرانی و ترس و فۆبیای مەرگی تاران دان .

گەر ئێرانییەکانی کەیفیان بە خۆیان بێ لە هێرش و پەلاماردانە نامرۆڤانەیە خۆیان بە سەرکەوتووبزانن وبەختەوەر بن بەوەی کە تازەترین چەکی کوشندە ومۆدرێنی خۆیان بە کورد وبەهەرێمی کوردستان تاقیکردبێتەوە ، ئەوا زۆربە سەهووچوونە.

هەروا هێرشی رۆژی 28-9-2022 لە پای هەر چییەک بێ و بۆ پاساوی هەر کارێک بێیت ، ئەوا لە گوێی گادا نووستوون . چونکە ئێستا تاران لە جاران زیاتر وەک بەغداو ئەنقەرەو دیمەشق بە ناشیرینترین ودڕندەترین رژێمی ناوچەکە دێتە ژماردن و وەک رژێمێکی کورد کوژ ومرۆڤکوژوجوانیکوژو ژنکوژو ژیانکوژ

کوژ لەقەڵەم دەدرێ و کەلەرەقی ولاساری و خۆدزینەوەکانی لەبەرامبەر پرسی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ، هەموو مەبەستە شاراوەکانی تارانی باشتر بە دیار هێخست .

ئیتر تاران ، بە کوشتارگەیەی رۆژی 28-9-2022 و بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە رۆژی 19-9-2022 وە و دواتر سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی لە شارەکانی ئێرانەوە بە ئاگرو ئاسنەوە ، ناشیرینتر و دڕندەتر بەدیارکەوت و لە هێرش و پەلاماردنی رۆژی 28-9-2022 یشدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و وڵاتێکی دراوسێی وەک عێراق با لەژێر هەژموونی خۆشیدا بێیت لە نێو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیشەوە مایە

و جێگای قبوڵکردن نییە بۆیە هەرلە ئێستاوە بەتووندی ئەو هێرش و پەلامار

دانە بۆسەر هەرێمی کوردستان وسەرکوتکارییەکانی دەرهەق بەخۆپێشاندەران و شەقامی ناڕازی تاران ریسواو شەرمەزارکراوە و وەک لێشی دەخوێندرێتەوە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ هەر بەوەندە ناوەستن .

لە ئاستی ناوەخۆش تەواوی جەماوەرو خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و دۆستانی گەلی کورد لە هەرکوێیەکی جیهاندا هەبن پێشانیان دا بەتووندی سەرکۆنەی تاران دەکەن وریسواو مەحکومی دەکەن و وەک تۆتالیتاریترین سیستەم و رژێمی سیاسیی لە ناوچەکەدادەیبینن.

هەولێر 1-10-2022

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.