Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:55

بۆچی ڕووی درۆن و مووشەكەكان به‌ره‌و كوردستانە ؟

100%

بۆچی ڕووی درۆن و مووشەكەكان به‌ره‌و كوردستانە ؟!..
رێبوار حەمەلاو شوانی 
هه‌ره‌شه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیران له‌ هه‌ڕیمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی له‌ رابردوو و ئێستاشدا و به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ به‌وه‌ی كه‌ ناحەزانی كوردستان وبارزانی ماوەیەكی زۆرە چ بە دروستكردنی فیلم و چ بەكرێگیراوەكانیان و و چ فرۆكەی درۆن و موووشەكی بالستیك و گەلەكۆمەكی خەونی ئەوە دەبینن كە كوردستان وبارزانی ناچار بكەن كە گوێراڵی سیاسەتە ژێردەستبوون و كۆیڵەبوونەكانیان بن تا نەتەوەیی كورد لە خەباتی راستەقینەی بۆ بەدەستهێنانی مافەرەواكانی پاشگەز و لە خەبات ساردی بكەنەوە .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌پوه‌ندی سه‌رۆك بارزانی به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هید ژینا كه‌ریمی له‌ ئه‌مرۆ و دوێنی تێكشكاندنی رژێمی ئێران له‌ پردێ و سحێلا و ئینجا هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر كوردانی روژئاوا له‌ كۆبانیێ و ده‌یان هه‌ڵویستی كوردپه‌وه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری تر له‌ باكوور و شوێنه‌كانی تر به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆیی په‌ڵاماردانه‌كانی ئێران ئاماژه‌ و راستە تیری ژەهراویی هێرش و پەڵاماردانی دووژمنان بە ئاراستەی نەتەوە و نیشتیمانە، بەڵام بە خوێندنەوەی و وردبینانە سەر زاری دووژمنان وداگیركەران .

 هەرێمی كوردستان و بارزانی وەك رۆح و داینامۆی كوردایەتی و نیشتیمانپەوەری ئامانجی راستەقینەی داگیركەران و ناحەزانی كوردستان چونكە بە پلەی یەكەم سەرۆك بارزانی خەمخۆر و دڵسۆز وپاڵپشتی هەموو نەتەوەیی كورد لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان و لە هەر شوێنك كوردێك تووشی ناخۆشی و هەرەشە و پەڵاماردان بەهۆی خەبات و تێكۆشانی ببێتەوە ، ئەوا وەك فریادڕەسێك و داكۆكیكار پشتیوانی دەكات و نموونەش لە دوێنی و ئەمرۆیش دیار وبەرچاون .مێژوویش گەواهیدەری هەموو ئەو راستییانەن كە لەوەتەی گەلی كورد و بارزانی دەستیان بەخەبات و شۆڕش لە دژی داگیركەرانی ئەم گەل و نیشتیمان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەرەوا زەوتكراوەكانی و گەراندنەوەی ئازادی كردووە و  ئەوا ڕوبەڕووی هێرش وپەلاماردان بۆتەوە،دووژمنان هەرچیەكیان لەدەست هاتبێ ئەنجامیان داوە بەڵام نەیان توانیوە خەونەكانیان بهێنە دی،ئەوەتا هەر ماوەتەوە،بۆ بەدەستهێانی مافەكان و چێكردنی پەناگەو كیانێكی سەربەخۆ دەیان شۆڕش وڕاپەڕین بونەتە مێژووی خۆڕاگری وجوامێری،بەڵام ڕاستیەكی تاڵ هەیە ئەویش ئەوەیە كەزۆربەی ئەو بزوتنەوانە سەرئەنجام لەبار براون، هەڵبەتە ڕۆڵەكانی گەلی كوردكۆڵیان نەدا تاسەرئەنجام لە باشوری كوردستان ڕاپەڕینی ساڵی نوەدو یەك گەیشتە ڵوتكەو حكومەتی هەرێمی كوردستان بوە گەورەترین كیانی سیاسی ویاسایی وشوێنێكی پڕ لە تەناهی كەلە سایەیدا تەواوی دانیشتوانەكەی هەست بە بوونی خۆیان دەكەن،ڕاستیكی نكۆڵی لێنەكراوە كەئەوەی توانیویەتی ئەم ئەزموون وحكومەتە بپارێزی پێگەو لێهاتووی ودانایی جەنابی سەرۆك بارزانی یە بۆیە هە میشە ڕووبەڕووی پەلامار دەبێتەوە،هەموو لایەك لەو ڕاستەی یە حاڵین كەئەوە هێزو وتوانایی سەرۆك بارزانی یە كەوای كردوە ئەم قەوارەیە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پێشەوە بچێت ومۆدێلێكی جوانی دیموكراسی و پێكەوە ژیان و حوكمڕانی پێشكەش بكات،ئەمەش لەگەڵ ڕوئیاوو ئەجندای ڕژێمەكانی ناوچەكە ناهێتەوە،بۆیە هەردەم سەرۆك بارزانی و پێگە بەهێزەكەی ڕوبەڕووی پەلاماری ناحەزان بە پاساویی جۆراجۆر دەبنەوە بەڵام لە ئاكامدا سەرۆك بارزانی نەك هەر بەگوشار و مووشەكباران و گەلەكۆمەكی و پیلانگێریی تر دەستەبەرداری ئامانجە رەواكانی نەتەوەكەی نابێت و بە سیناریۆ و فیلمی دروستكراو ئاستی خۆشەویستی كەم نابێتەوە بەڵكو زیاتر لە جاران خۆشەویستر دەبێت لەنێو گەل و نەتەوەكەی و كوردستانەكەی و هەرێمی كوردستانیش بەهێزتر دەبێت و هەمیشە كوردستانیش وەك پەناگایەكی ئارام و سەقامگیر بۆ تێكۆشەران و ئازادیخوازان دەمێنێتەوە و تا ئەو كاتەی كە نەتەوەیی كورد و شۆڕشگیران لە هەر چوار پارچەی كوردستان بە مافەرەواكانیان شاد دەبن ..

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.