Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:17

شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ،شۆڕشی  ئومێد وخۆ نه‌چه‌ماندن

100%

شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ،شۆڕشی  ئومێد وخۆ نه‌چه‌ماندن
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی كه‌ ڕژێمی عێراق به‌رامبه‌ر  به‌ مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ئه‌نجامی دا و دوای پشوودرێژییه‌كی زۆری سه‌ركرایه‌تی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول  ،پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رابه‌رایه‌تی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی   مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولی هه‌ڵكرد و، و به‌ پلان و ستراتیژی ورد  شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بووه‌  هه‌وێنی شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ریی، كه‌ جوگرافیای كوردستانی له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ تا زاخۆ پێكه‌وه‌ گرێدا‌ و، له‌نێو ئه‌م جوگرافیایەشدا‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایین وبیره‌ جیاوازه‌كانی له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا كۆكردەوە‌ و ئیراده‌یه‌كی ئه‌و‌تۆی گیانفیدایی و قوربانیدانیشی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی زۆڵم و زۆرداری  دروستكر ، كه‌ چه‌ندینجار دیكتاتۆره‌كانی به‌ چۆكدا هێنا و ئاکام له‌ ئاداری ساڵی 1970، حكومه‌تی عێراقی ناچار كرد بێته‌ سه‌ر مێزی دانوستاندن و سه‌ره‌نجام رێككه‌وتنی میژوویی 11ی ئاداری لێكه‌وته‌وه‌. 
شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ ڕابه‌رایه‌تی بارزانی  به‌هێزترین و فراوانترین هه‌وڵی كورد له‌ سه‌ده‌ تاریكه‌كه‌ی بیسته‌م بوو  له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ بوون و شوناسی و خاكی خۆی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ ده‌ستپێكێكی ئامانجدار و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ كاریگه‌ری له‌ دوای خۆیه‌وه‌ جێ هێشتووه‌، هه‌م له‌ ڕووی ده‌ستكه‌وتی سیاسی  و هه‌میش له‌ رووی گه‌شه‌سه‌ندنی كولتووری سیاسیی داڕێژراو و ئامانجدار ڕێك‌خستووه‌، سه‌ركرده‌ و جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و ڕۆشنبیر و رێكخستن و حزب و ستراتیژی و تاكتیك هه‌ر هه‌مووی ئاماده‌ییان هه‌بوو.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه‌     شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بە ڕابەرایەتی باوکی رۆحی و نەتەوەی کورد مستەفای بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و پشتگیری بەرفراوانی جەماوەری کوردستان، لە رۆژی 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 بەشێوەیێکی فەرمی دەستیپێکرد.ئەمەش ئەوە راستییه‌  دەگەیێنێ کە گه‌لی كورد پێویستی بەم شوڕەشە هەبووە و هەڵقوڵاوی ناو دڵ و دەروونی جەماوەری کوردستان بووە.    گەورەیی و بەهێزی و هەیمەنە و بەناوبانگی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوول، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لەسەر بنەمای بیروباوەری پۆڵاینی مسته‌فا بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و جەماوەر و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان بەگشتی، لە پێناو بەدەست هێنانی مافە رەواکانی گەلی کوردستان، بنیاتنڕابوو.شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول له‌ ئه‌نجامی ئه‌و  کاردانەوەی بەهێزی گەلی کوردستان بووە، دژ بە ستەمکاری و پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافە رەواکانی کورد، کە ئەویش  ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد بوو، لە لایەن ڕژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، بەمەش ترسێکی گەورەی خستە ناو دڵیان و عێراق و دوژمنانی گەلی کوردیان هەژاند.
شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول  گۆرانكارییه‌كی گه‌وره‌ بوو له‌ بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌ پێناو گه‌راندنه‌وه‌ی مافه‌ره‌واكانمان هه‌ر بۆیه‌، پرسی كوردی له‌ ناوچه‌ییه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئاستی جیهانی گواستنه‌وه‌  و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی به‌غدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ ناوه‌نده‌ سیاسی و میدیاییه‌وه‌ كانی جیهاندا دروستكرد.بۆیه‌،شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ته‌نها شۆڕش و خه‌باتێكی چه‌كداری نه‌بوو ، به‌ڵكو خه‌باتێكی كه‌لتووری   و كۆمه‌ڵایه‌تیی وژیانبینی زۆر بوو كه‌ متمانه‌به‌خۆبوونی بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان دروستكرد و له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌و راستییه‌ی سه‌ڵماند كه‌ گه‌لی كوردستان به‌رامبه‌ر هیچ دووژمن و دیكتاتۆرێك خۆی ناچه‌مێنێت ، كه‌ ئه‌مه‌ش  په‌یامی شۆڕشگێرانه‌ی شۆڕشی  مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزانی كه‌ دروشمی ( كوردستان یان نه‌مان ) چڕكرده‌وه‌، كه‌ په‌یامێكی روون وئاشكرایه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و رێبازی بارزانییه‌ وه‌ك میراتێكی گرانبا بێت بۆ ئێستا و نه‌وه‌كانی دوارۆژ.  
هه‌روه‌ها شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزانیی و به‌ پێشڕه‌وایه‌تیی پارتی ، ده‌نگی ره‌وای گه‌لێكی خاك و ماف زه‌وتكراو بوو، پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ری بوو كه‌ كۆی جیاوازییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی وپیێكهاته‌كانی و هه‌موو ئینتیما لاوه‌كییه‌كان و سنووره‌ ده‌ستكرده‌كه‌ی نیشتمانی تێپه‌ڕاند.
به‌رپابوونی شۆڕشی مه‌زنی  ئه‌یلوول مێژووی به‌ جۆرێك گۆڕی، كه‌ سه‌رباری هه‌وڵی زۆر و به‌كارهێنانی هه‌موو توانا ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی ڕژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق و، په‌نابرندن بۆ دڕنده‌ترین شێوازه‌كانی قڕكردن و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌چی نه‌یانتوانی گه‌لی كوردستان بێده‌نگ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ دواوه‌، شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ ڕابه‌رایه‌تی بارزانی ئه‌و خاڵه‌ وه‌چه‌رخانه‌ بوو كه‌ بوو به‌ سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پڕ زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و، یه‌كه‌م موژده‌ی ئازادی بۆ هێنان، شۆڕشی ئه‌یلوول بوو به‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا و كۆتایی به‌ بێ هێزی و په‌رته‌وازه‌یی هێنا و بڕوا و متمانه‌یه‌كی پۆڵایینی هێنایه‌ كایه‌وه‌.

بەمەش کێشەی گه‌لی کورد پێینایەوە قوناغێکی تری خەباتی سیاسی و  کوردایەتی و بووە هۆی سازشپێکردنی حکومەتی عێراق و ناچارکرا، دان بە مافە رەواکانی گەلی کورد بدات و دەستیکرد بەدانوستاندن لەگەڵ سەرکردایەتی کورد.شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بەڕابەرایەتی جەنڕاڵ و ڕابه‌ری رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد  مستەفا بارزانی و پێشڕەوی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان  بووە فاكتەری دەستخستنی سەرۆكایەتی ھەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەت و دروستبوونی قەوارەی ھەرێم و پاراستن و مانەوەی كورد و كوردستان بە زیندوویەتی و نزیکبوونەوە و بەرەو لووتکەی وئامانجه‌گه‌وره‌كه‌مان .
 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.