Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:25

١٦ ئاب مێژوویەکی پڕ لەسەروەری و شانازی

شێركۆ حه‌بیب
100%

١٦ ئاب مێژوویەکی پڕ لەسەروەری و شانازی

شێرکۆ حەبیب

مایای شانیازییە لە مێژووی بزاڤی میللەتی کورد رۆژێکی پرشەنگدار وەک ١٦ ئاب یاد بکرێتەوە، لە رۆژێکی وەها و لە ساڵی ١٩٤٦ بەمەبەستی هێنانە دی مافە رەواکانی میللەتی کورد و گەیشتن بە ئاواتەکانی و بەشێوازێکی سەردەمیانە و بابەتیانە و لەگەڵ هەڵوو مەرەجەکانی ئەو کات دوای بەرزبوونەوەی هەستی نەتەوایەتی لە لایەن میللەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەو سەروبەندا پارتی دیموکراتی کورد بەسەرۆکایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر دامەزرا لە ژێر دروشمی "دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان".

پارتی لە ساتە وەختی دامەزراندنی بوو بە هەوێنی تەبایی و تێکۆشان و خەباتی میللەتێکی ماڤ خوراو و لەو پێناوە هەزاران شەهیدی بەخشی کە ئەمرۆیان دروستکرد لە ئازادی و ئارامی، پارتی لە ماوەی ٧٦ ساڵی تەمەنی توانی بەو پەری خۆراگری و خۆنەچاماندن بەرگری لە کوردستان و میللەتەکەی بکات، و بوو بەهۆکاری وەدەستهینانی چەندین دەسکەوت لە ئاکامی خەباتی نەپساوی پێشمەرگە قارەمانەکانی و پاڵپستی گەلی کوردستان بەجیاوازی نەتەوە و ئاین هەر بۆیەش لە کۆنگرەی سێ ناوەکەی گۆری بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و رەگ و ریشەی لە نێو دڵی کوردستانیان چەسپی وەک پارتێکی پێشرەو، و بێگومان ئەمەش وایکرد پارتی زیاتر هەست بە بەرپرسیارەتی رەفتار بکات و داکۆکی لەسەر سەرجەم مافەکانی تێکرای پێکهاتەی کوردستان بکات، هەر بۆیەش دەبینین لە نەتەوە و ئاینە جیاجاکان بوون بەئەندامی ئەو حزبە و تەنانەت ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی ئەمەش ئەوە دەگەیەنیت کەوا پارتی حزبێکی جەماوەری سەرەتا سەری کوردستان و بێ جیاوزای رەفتار و مامەڵە دەکات و بەدرێژای ٧٦ ساڵ بەردەوامە لە خەباتی نەپساو.

پارتی لە ماوەی تەمەنی پڕ لەسەروەری و شکۆمەندی خۆی نەسپاندوە بەڵکو بەشێوازێکی دیموکراسی و ماف پەروەرانە رەفتاری کردوە هەر بۆیەش بۆتە پێشەنگ و جگە لە کاریزما و شارەزای دامەزرێنەکەی جەنابی بارزانی مستەفای نەمر کە ئەگەر چی خۆی بەجەستە لەگەڵمان نییە بەڵام رۆح رێبازە پیرۆزەکەی هەردەم هۆکاری سەرکەوتن و پێشکەوتن بووە. پارتی ساتێک ئەمرۆ یادی ٧٦ ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە بەشانازیەوە دەروانیتە رابردوی پاکی و دەسکەوتە مێژوویەکانی دابینی کردوە بۆ گەڵی کوردستان کە بێگومان پارتی پشکی شێری بەردەکەوێت لە دابینکردنی ئەو دەسکەوتانە. ساتێک پارتی ئەمرۆی یادی ٧٦ ساڵەی حزبێکی جەماوەری پێشەنگ دەکاتەوە لەسەر رێنمای و سەرکردایەتی رابەر و مەرجەع جەنابی سەرۆک بارزانی درێژە بەخەباتی دەدات لە گەش و بوارێکی دیکە و توانی خزمەت و ئارامی ئاوەدانکردنەوە ئاسایش بۆ هاووڵاتیان دابین بکات و کوردستان بکاتە شوێنێکی ئارام و پێکەوە ژیان و برایەتی نێوان سەرجەم کوردستانیان.

ئەمرۆ پارتی هەروەک دوێنێ پێشەنگ بوو لەسەنگەری کەرامەت و بەرخۆدان ئەمرۆش بەگروتینێکی دیکە سەرقافڵەی پێشەنگی ئاوەدانی و ئازادی دابینکردنی مافەکانە، پارتی لە ماوەی تەمەنی پڕ سەروەری سەدان داستانی کەم وێنەی تۆمار لە کاتی خەباتی چەکداری، ئەمرۆش رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە بونیاد نانی کۆمەڵگای مەدەنی و دەوڵەتی هاووڵاتی، نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، بێگومان ئەمرۆ پارتی لە حزبێکی لۆگاڵ بۆتە حزبێکی نێودەوڵەتی و جیهانی و کاریگەری لەسەر بریارە ئیقلیمییەکان هەیە، پارتی ساڵ بەساڵ زیاتر لە ناو دڵی جەماوەر دا دەچەسپێت و هەردەم پارتی پێشرەوە .

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.