Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:41

پەكەكە، گرقتە گەورەكەی كوردان

100%

پەكەكە، گرقتە گەورەكەی كوردان

جارێكی دیكە توركیا هێرشێكی دیكەی گەورەی كردە سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان،ئەو جارە زیانەكان زۆر گەورەبوون، ئەمریكا و بەڕیتانیا و فەرەنسا و نەتەوە یەكگرتووەكان بەیاننامەیان دژی ئەو هێرشانە دەركرد، ئەوە بەهۆی ئەو پێشێلكارییانەوەیە كە توركیا كردونی لەسنورەكانی هەرێمی كوردستاندا، كە بەدرێژای سی ساڵی رابردوو توركیا  لە سنورەكانی هەرێمی كوردستاندا هێرشی سەربازی دەكات و  چەندین زیانی گەورەش بەرهەرێمی كوردستان كەوتووە.

پرسیارە گرنگەكە لێرەدایە،بۆچی توركیا سنورەكانی هەرێمی كوردستان تۆپباران دەكات و پەیتا پەیتا فرۆكەی بێفرۆكەوان بۆردوومان دەكاتە سەر ناوچەكانی سنوری هەرێمی كوردستان، ئایا توركیا دژی كورد ئەم كارانە دەكات؟ ئایا توركیا كێشەی لەگەڵ قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە؟ ئایا توركیا دەیەوێت كاریگەری خراپ لەسەر باشوری كورستان واتە حكومەتی هەرێمی كوردستان دورستبكات؟

توركیا چی دەوێت؟

توركیا وەك دەوڵةتێكی بەهێز لەجیهاندا كە سنورێكی گەورەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كورستاندا هەی، یەكێكە لەو وڵاتە گەورانەی كە پەیوەندییەكی پتەوی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەیە كە بەهاكەی دەگاتە 20 ملیار دۆلار كە زۆرترین قازانجە كە لە سنورەكانی خۆیدا دەیكات، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی كوردستان و عێراق باشترین ناوچەن بۆ ئەوەی  توركا زۆرترین كاڵا یەكلای بكاتەوە و بیانكات بەپارە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندیەكی توندوتۆڵی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە، كە مانگانە نەنزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە وەك گەشتیار سەردانی توركیا دەكەن.

توركیا دەیەوەێت پەیوەندیەكی پتەوی ئابوری و سەربازی و سیاس و فەرهەنگی گەورەی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت، بەدرێژی سی ساڵی حوكومڕانی حكومەتی هەرێمی كوردستان توركیا هەر بەو شێوازە پەیوەندیەكی پتەوی لەگەڵ كورد لە باشوری كوردستاندا هەبووە، هەر لەو ماوەیەشدا گرفتێكی گەورە لەبەردەم توركیادا دروستبووە كە ئەویش پەكەكە بووە، پەكەكە لە سنوری ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا كاریگەریەكی گەورەی لەسەر پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا دروستكردووە ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی كە توركیا هێرش بكاتە سەر ناوچە سنوریەكان و بەهەزاران زیانی گەورە بە كوردستان و توركیا بگەیەنێت.

سنورەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان ، ناوچەی جۆگرافی شاخاوی گەورەن، پەكەكە هێزێكی زۆر و بێشوماری لە سنورەكانی باشوری كوردستان جێگیر كردووە، لەوێوە هێرش دەكاتە سەر بەرژەوەندیەكانی توركیا، توركاش وەڵامیان دەداتەوە، ئەوەش زیان بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنت، ئێستا پەكەكە وەك هێزێكی چەكداری مەترسیداری تیرۆستی لە توركیا بەناو دەكرێت و حكومەتی توركیاش هێزێكی كۆری بۆ ئەو مەبەستە خستوەتە روو كە پەكەكە لە جیهاندا وەك هێزێكی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

بەپێی یاسای نێودەوڵەتی توركیا مافی خۆیەتی رووبەرووی هەر هێزێك ببێتەوە كە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەكانی ئەو دەوڵەتە دروست دەكات وەك چۆن ئەمریكا و بەڕیتانیا ئەو مافەیان هەیە، بۆنومنە ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر چەكدارانی داعش لە عێراق كە بەمەترسی دەزانێت بۆسەر ئاسایشی وڵاتەكەی و بەرژەوەندیەكانی ئەوەش یاسا نێودەوڵةتیەكان رێگەی پێدەدەن.

توركیا چۆن سنورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات؟

رێككەوتنێكی ستراتیژی ١٠٠ ساڵە لەنێوان هەریەكە لە ئێران و توركیا و عێراق و سوریا هەیە، كە رێگە بە هەریەكێك لەو وڵاتانە دەدات بە نزیكەی ٢٠ تا ٥٠ كیلۆمەتر بچنە ناو قوڵای  وڵاتانی یەكترەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو هێزانەی كە  مەترسین بۆسەر بەرژەوەندیەكانی گەلەكەیان و وڵاتەكەیان، توركا لە بەرمەبنای ئەو یاسایەدا رووبەرووی ئەو هێزانە دەبێتەوە و ئەو چەكدارانەی پەكەكە راوەدوونان دەكات و هەروەها سنورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات كە رێككەوتنێكی ستراتیژی هەیە ئەوەش توركیا دەكاتە خاوەنداریەتی راستەقینە؟

ئێران و عێراق چییان لە هەرێمی كوردستان دەوێت؟

لەراستیدا حكومەتەكانی عێراق و ئێران نایانەوێت پەكەكە  سنورەكانی هەرێمی كوردستان چۆڵبكات چونكە پەكەكە باشترین چەكە بۆ ئەوەی دژی هەرێمی كوردستان بەكاری بهێنن و لە رابردووشدا چەندین كاری گەورەی دژی گەلی كوردستان لە باشوری كوردستان كردووە، وەك تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتەكانی هەرێمی كوردستان،  دانانی مین و تەقەمەنی لە ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، رێگری كردن لەخەڵك و كێشە دوروستكردن بۆ ئابوری هەرێمی كوردستان و زۆر شتی دیكەش.

لەراستیدا پەكەكە داردەستێكی گەورەی ئێران و عێراقە بۆ ئەوەی بەهانەیەكی گەورە بداتە دەست توركیا بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر هەرێمی كورستان،  هەركاتێكیش وڵاتان ویستبێتیان ئابوری هەرێمی كوردستان شكست پێبهێنن پەكەكە یان بەكار هێناوە بۆ ئەوەی رووبەووی  هەرێمی كوردستان ببێتەوە و  توركیا هێرش بكاتە سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان و گرفت بۆ ئابوری كوردستان دروستبكات.

پلانێكی ستراتیژی لە نێوان هێزە ئێرانیەكان و عێراقییكان هەیە بۆ ئەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییە ستراتیژەیەكەی لەگەڵ توركیادا بپچڕێنن و روو لە تاران بە بەغداد بكات، لە راستیدا هەردوو پایتەخت هەرگی چاویان بە و راستییە گەورەیە هەڵنایە كە وەك ئابورییەكی گەورە لە نێوان توركیا و  هەرێمی كوردستاندا هەیە، بۆ ئەویە ئەو ئابوورییەش بروخێنن بێگومان پەكەكە بەكار دەهێنن و هەرجارێكیش ویستبێتیان پەكەكە وەك قوتابیەكی گوێرایەڵی دەست و پێ بەسترا و چاو كوێر  ئەمری دوژمنی بۆ دژایەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە.

پەكەكە دەبێت چی بكات؟

پارتی كرێكارانی كوردستان، باشترین كارێك كەبیكات بۆ گەلی جێهێشتنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانە، ئەوە هیچ پەیوەندی بەو خەباتە رەوایەوە نییە كە گەلی كورد لە  توركیا وەك دۆزێكی رەوا هەیەتی و داوای مافی خۆی دەكات، بەڵكو پەكەكە وەك بەڵایەكی گەورە لەسەر شانی باشوری كوردستان وەستاوە و بەبەردەوام گرفتی گەورە بۆسەر ئابوری و سیاسەت و پەیوەندیەكانی  هەرێمی كوردستان دروست دەكات و بیانو دەداتە دەست توركەكان كە سنورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان بكات، بێگومان هەتا پەكەك لەو شوێنەبێت توركیا بەردەوام دەبێت لەكارەكانی و هیچ شتێكیش نییە بیوەستێنێت.

پەكەكە لە باشترین حاڵەتتدا پێویستە سنوری چالاكیەكانی لە سنوری هەرێمی كوردستان دوربخانتەوە و بچێتەوە سنورەكانی باكوری كوردستان و لە باكوری كوردستان چالاكی دژی توركیا بكات گەر دەیەوێت، بێگومان پەكەكە ئەوەی ناوێت، بەڵكو پەكەكە دەیەوێت ئەو كارانە بكات كە زیان بەهەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.

لەراستیدا پەكەكە دۆستێكی نزیكی عێراقیەكان و ئێرانیەكانە، هەرگیزیش كارێك ناكات كە زیان بە عێراقی و ئێرانیەكان بگەیەنێت، چونكە ئەوان ستراتیژی تایبەتی خۆیان هەیە بۆئەوەی هەرێمی كوردستان وەك یەكەمین قەوارەی سیاسی كوردی لەناو ببەن،پەكەكە هەرگیز شوێن دەوڵەتی كوردی نەكەوتوە و نەشیویستووە كورد دەوڵەتی هەبێت.

پەكەكە لە خەونی شاعیرانەی دیموكراتیزەكردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلاندا، وەختە بەڵایەكی گەورە بەسەر هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت، چۆن لە رۆژئاوای كوردستان زیاتر لە ١٥ هەزار گەنجیان كردە قوربانی پێكەوەژیانی گەلانی ناوچە، دەشیانەوێت ئەو قەوارەی هەرێمی كوردستان وێران بكەن و  هەزاران كەسی دیكە ببێتە قوربانی بیری كۆنە چەپانەی ئۆجەلان لە پێناو پێكەوەژیانی گەلاندا.

لەهەموو حاڵەتەكاندا پەكەكە پێویستە بچێتەوە سنورەكانی باكوری كوردستان و لەوێوە چالاكیەكانی ئەنجامدات گەر پێی وایە ئەو دژی باشوری كوردستان نییە و داردەستی ئێرانی و عێراقییەكان نییە،

چۆن رووبەرووی ئاڵۆزیەكان ببینەوە؟

سەركردایەتی سیاسی كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت پەیامی روونی هەرێمی كوردستان بگەیەننە  پەكەكە، بۆ ئەوەی سنورەكانی هەرێمی كوردستان جێبهێڵ بۆ ئەوەی زیان بەر كوردیستان و سنورەكانی كوردستان نەگات و هەروەها بیانوش نەدرێتە دەست توركیا و هەر وڵاتێكی دیكە كە بیەوێت هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان.

دەبێت جیهان لە و راستییە تێبگەیەنرێت كە هەرێمی كوردستان وڵاتێكی بێكێشەیە لەگەڵ مافی گەلەكەیەتی لە هەر چوار بەشی كوردستان و دەشیەوێت لەگەڵ دۆستەكانی سیاسەتێكی حەكیمانەی هەبێت و هەروەها دۆستێكی زۆر باشی هەموو لایەك بێت.

پەیامی كورد دەبێت بۆ پەكەكە و ئێران و توركیا و عێراق بریتیبێت لە ئاشتی و پێكەوەژیان و سەروەری یاسا، لەهەمان كاتیشدا رێگەنەدرێت لە هەرێمی كوردستانەوە گرفتی گەورە بۆ سەر دراوسێكان دروستبكرێت و ئاسایشی ئەوانیش نەكەوێتە مەترسییەوە.

پەكەكە بەدوای هەرشتێكەوەیە دەبێت ئاگاداری ئەوەبێت كە هەرێمی كورستان قەوارەیەكی گرنگ و ستراتیژی كوردە و هەموو كوردێك لە جیهاندا شانازی پێوەدەات و دەبێت هەموومان پێكەوە كار بۆ پارێزگاری بكەین و رێگە خۆشكەری ئەو هێرشانە نەبین كە پەكەكە بوەتە هۆكاریان بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.