Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:33

دیووی پشته‌وه‌ی ئاماژه‌كانی گوتاری سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی عێراقه‌وه‌

100%

دیووی پشته‌وه‌ی ئاماژه‌كانی گوتاری سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی عێراقه‌وه‌
عرفان عه‌زیز عه‌زیز
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سه‌رۆك بارزانی دووجار ئاماژه‌ی به‌ دیووی پشته‌وه‌ی گۆرانكاریه‌كانی عێراق كردووه‌ جارێكیان له‌ 18ی6ی2022 كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا بوو له‌ مەراسیمی ناساندنی كتێبی شۆڕشگێڕانی بارزان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ عێراقدا هه‌لبژاردن كرا به‌ڵام نه‌یان هێشت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێته‌دی، ئیستاش عێراق له‌ قه‌یراندایه‌ ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت یارمه‌تی براده‌رانی خۆمان ده‌ده‌ین له‌و قه‌یرانه‌ ده‌ربچین، چونكه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم دایه‌، به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه‌ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵه‌. عێراق تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ بووه‌، گرفتی هه‌ره‌سه‌ركی له‌به‌رده‌م عێراقدا ئێستا نه‌بوونی بڕیاری مه‌ركه‌زییه‌، ئێستا هیچ لایه‌نێك له‌ عێراق بڕیار به‌ده‌ست نییه‌ گرفت له‌وه‌ دایه‌ كه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ بڕیاری مه‌ركه‌زی وون ده‌بێت دواجار رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ناوخۆیی و گرفتی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌فغانستان چونكه‌ ناوه‌ندی بڕیاری به‌هێزی نه‌بوو به‌و ده‌رده‌چوو كه‌ ئێستا ده‌بینرێت، لوبنان به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ده‌ردی ئێستا چووه‌ كه‌ ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی وڵات ئیفلاسیان كردووه‌، سوریا ئه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌یه‌تی كه‌ ده‌بینرێت، بۆیه‌ عێراقیش له‌و وڵاتانه‌ باشتر نابێت، ره‌نگه‌ به‌شێك له‌ نیگه‌رانی سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌وه‌ بێت كه‌ عێڕاق تووشی قه‌یرانی بڕیار هاتووه‌، به‌ پراكتیكیش، عێڕاق له‌ قه‌یرانی بڕیاری سیاسییه‌، چونكه‌ موقته‌دا سه‌در به‌ 73 كورسییه‌وه‌ كشاوه‌ته‌وه‌ مه‌یدانی بۆ ئیتاری ته‌نسیقی چۆڵكردووه‌ كه‌ ئه‌ویش خۆی له‌ نزیكی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌دات و ئه‌ویش له‌ بۆشایی بڕیاری سیاسییه‌ هه‌رچی هه‌رێمی کوردستانه‌ به‌سه‌رجه‌م حزبه‌كانه‌وه‌ به‌ 60 كورسی په‌رله‌مانه‌وه‌ ناتوانێت موخاته‌به‌ی بڕیاری سیاسی عێراق بكرێت.
دۆخێكی نوێ هاتوه‌ته‌وه‌ پێشه‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی هه‌ندێك ئاماژه‌ی نوێ ده‌دات، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا جدی بێت و ئیراده‌ و نیه‌تی رێككه‌وتنی هه‌بێت و ده‌ستووری حه‌كەم بێت له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌ڵام ده‌ستوور به‌لاوه‌ بنێن و به‌میزاج بڕیار بده‌ن و ئه‌و مافه‌ی به‌ده‌ستوور به‌ خه‌ڵكی كوردستان دراوه‌ به‌لاوه‌ بنرێت قابیلی قبوڵ نییه‌، عێراق تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ بووه‌، شتێك كه‌ هیچ كاتێك حسابی بۆ ناكرێت ده‌ستووره‌، له‌جێگای ده‌ستوور وه‌زیر و گروپی سیاسی و شه‌خس له‌ عێراقدا ده‌یه‌وێت قه‌رار بدات، له‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ركه‌وت ئه‌م وڵاته‌ چه‌نده‌ سیمای بێ ده‌وڵه‌تی و بێ سه‌روبه‌ری پێوه‌دیاره‌، قسه‌كانی کونسوڵی نویی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا جۆرێك له‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی سیاسی خۆی له‌سه‌ر عێراق، له‌ غیابی ئه‌مه‌ریكا زۆر گۆرانكاری نوێ له‌ عێراق هاته‌ ئاراوه‌، ته‌عتیلی 2له‌سه‌ر 3 سیسته‌مێكی نوێی وێرانكردنی ناوچه‌كه‌یه‌، دوێنێ لوبنانی گه‌یانده‌ ئه‌مڕۆ و ئه‌مڕۆش به‌غدای گه‌یانده‌ ئێستا و له‌ داهاتووش ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان خۆی راده‌ستی ئه‌و ئیراده‌یە بكات كه‌ عێراق كردی و  هه‌رێمی  کوردستانیش 2 له‌سه‌ر 3یه‌ك قه‌رزار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆش كه‌ هاوپێچی هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌رۆك بارزانییه‌، دووباره‌ له‌ دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی دانیمارك له‌ عێراق سه‌رۆك بارزانی ده‌لێت: مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان. ئه‌و قسه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ 2011 وه‌ك هۆشداری باسی ده‌كات، به‌ڵام به‌راستی پرسیاری گرنگ له‌وه‌دایه‌ کە ئایا لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان باوه‌ڕیان به‌و دروشمه‌ هه‌یه‌؟ له‌راستیدا نه‌خێر. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ گۆڕانكاری له‌ هاوكێشه‌ی چه‌قبه‌ستووی عێڕاق بكات پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، به‌وه‌ی ئێستا باشترین ده‌رفته‌ له‌به‌رده‌می كه‌ ده‌ست به‌ هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی بگرێت و له‌گه‌ڵ سوننه‌كان بمێنێته‌وه‌ به‌ 100 كورسی په‌رله‌مانه‌وه‌ زۆر شتی گه‌وره‌ ده‌بێت چونكه‌ راسته‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا (شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوقه‌) به‌ڵام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری به‌ناوی دادگای فیدرالی عێراق و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ نایاساییه‌كان له‌ سنووری شه‌نگال و كه‌ركووك و ناردنی بودجه‌ی كوردستان و وه‌ستاندنی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێر باشترین كارته‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ عێراق بخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ تێبگه‌ن ته‌وافوق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت هه‌رده‌بێت بگه‌رێته‌وه‌ بۆ حوكمی عێراق.
به‌شی كۆتایی قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت شه‌ڕ خراپترین شته‌ به‌ڵام له‌شه‌ر خراپتر ته‌سلیم بوونه‌ كه‌ ئێمه‌ قه‌د ته‌سلیم نابین، ئه‌م په‌یامه‌ گرنگه‌كه‌ بوو، ئه‌م په‌یامه‌ زۆر ره‌هه‌ندی هه‌بوو به‌ڵام به‌هێزترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ئێستا وه‌ك كاراكته‌ری نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی به‌هێز ده‌بینێت له‌ هاوسه‌نگی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت ئامانج داره‌ به‌ڵام ناتوانێت ئامانجه‌كه‌ به‌دی بهێنێت، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا بیری لێ بكرێته‌وه‌ سه‌پۆرته‌كانی پشته‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ ده‌بێت بیر له‌ گۆڕانكاری له‌ سیاسه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئالیەته‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، له‌ دروستكردنی داعشه‌وه‌ تا دوایی و  ئه‌و گروپانه‌ش كه‌ وه‌ك ئه‌وان دروست ده‌كرێن.

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.