Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:36

بە درێژای مێژوو ئەوانەی دژایەتی پارتی و بارزانیان کردووە خێریان لە خۆ نەدیووە و له ناو چووینە

100%

بە درێژای مێژوو ئەوانەی دژایەتی پارتی و بارزانیان کردووە خێریان لە خۆ نەدیووە و له ناو چووینە

نووسینی: جێگر ڕەشید هەرکی

لەسەرەتای دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دەستی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد مەلامستەفا بارزانی نەمر، هەر زوو ئەم پارتە سیاسییە کوردییە ڕووبەڕووی زۆرترین تەحەدا و لەمپەر و دژایەتی بوویەوە، هەندێک لە لەمپەر و دژایەتییەکان لە ناوخۆ بوون، هەندێکی تریش لەڵایەن وڵاتی عێراق و حکومەتە یەک بە دوای یەکە شوفێنیەکانەوە بوون، ئەمە لە کاتێکدابوو کە وڵاتانی دراوسێ بە دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان هەم تووشی شۆک بوون هەم تووشی دڵە ڕاوکێ بوون کە ئەوان بە باشی دەیانزانی ئەم پارتە کوردییە بەسەرکردایەتی بارزانی نەمر دەبێتە هیوایەک کە ڕوژی کورد گەش بکات و داهاتووی کوردستان پڕشنگدار بکات بۆئەوەی دواجار کورد و کوردستان بە مافە ڕەواکانی شاد ببن و ئازد و سەرفراببن.

لە دەسەڵاتی حکومەتەکانی پێشووی عێراق بگرە هەتا دەگاتە دەسەڵاتی حزبی بەعسی فاشیست بەهەموو توانایێکەوە هێزیان کۆدەکردەوە و بۆ ئەوەی ئەم پارتە نەتەوایەتیە بە توپ و تەیارە لە ناوببەن نەیان توانی و پێچەوانەوە ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕەگی ئەم پارتە داربەڕوویە پتەوتر و بەهێزتر دەبوون، سەرەڕای هەموو نەهامەتیەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرکردایەتی بارزانی نەمر هەتا دەگاتە سەرۆک مەسعود بارزانی و بە هاوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان داستان لە دوای داستان و سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن تۆماڕیان دەکرد و هەتا کوردیان لە لێواری مەرگ و بێهیوایدا ڕزگارکردن بۆ پێکەوەژیان و ئازادی سەربەستی.

ئەوانەی دژایەتی پارتی بارزانی دەکەن ڕۆژ له دوای ڕۆژ لەناوچووینە،و چەندین ساڵە ئەوانەی دژایەتی پارتی و بارزانی دەکەن خێریان لە خۆ نەدیووە و لە ناو چووینە.

حکومەتە فاشیستەکانی عێراق و سەرکردە دیکتاتۆرەکانیان بە فێلکردن و بن پێکردنی مافە ڕەوای و دەستووری کورد لە بەغدا نەیان توانی پارتی و بارزانی له ناو ببەن و خۆیان لە ناوچوون بێ بەها کران و دواتر پەنجەی پەشیمانیان دەگەزی کە هەلە بوونە دژایەتی پارتی و بارزانیان کردووە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.