Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:46

ئایا بازگەكان مەترسین؟

100%

ئایا بازگەكان مەترسین؟

دروست دوو هەفتەیە و بەتایبەتیش لە پاش سەردانەكەی جێنینە پلاسخارد نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق كە ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە هەولێری كاپیتاڵ كۆبووەوە، پرسی بازگەكان و ناوچەی زەرد و سەوز كەوتەوە بەر باس و گفتوگۆی خەڵكی.

بابەتی بازگەكان تەنها گلەی هاوڵاتیان نییە، قوباد تاڵەبانی كە لە پلە باڵاكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە خۆی بە ئاشكرا و بەڕوونی گوتی بەڵێ بابەتێكی لەو شێوەیە هەیە و جێگەی نیگەرانی نێوخۆی و نێودەوڵەتیشە و من ئامادەم وەك یەكێتی گرفتەكە چارەسەر بكەم واتە بازگەناوخۆییەكانی وەك دێگەڵە و سماقوڵی و كۆیە و ئەوانی دیكە نەمێنن(بنواڕە گفتوگۆی سەنگەر عەبدول رەحمان و قوباد تاڵەبانی دیداری تایبەت ڕۆژی سێ شەممە )

ئایا بازگەكان مەترسین؟
مادام بابەتەكە لە شەقامەوە دەچێتە سۆشیاڵ میدیا و پەڕلەمان و دەمی بەرپرسانی باڵای كوردستان، ئیدی كات كاتی ئەوەیە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە ئایا بەڕاستی بازگەكان مەترسی و بێزار كەرن؟

لەگەڵ ئەوەی بۆچونی خەڵكی زۆرم لەسەر ئەم پرسە وەرگرتووە، زۆر بەی هەرەزۆریان دەڵێن بەڕاستی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بازگەی دێگەڵە و بازگەی داغڵبونی ڕێگەی كەركوك هەولێر زۆر توند و بێزار كەرن

هەندێك دەیانەوێت كوردستان وەك ئەوروپای لێبێت و تەنها یەك بازگە بەسە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بە دەرەوەوە ببەستێتەوە و زۆركەسیش لەگەڵ ئەوەن بازگەكان كەمبكرێنەوە و ئەو ڕۆتیناتانەی كە هەیانە لە بارەی مامەڵە كردن لەگەڵ هاوڵاتیان كەمتری بكەنەوە


بەڕێزان لە ڕاستیدا هەڵەترین و خرپترین قسە كە كرابێت و هەبێت لە مێژوو كورددا لە باشوری كوردستان ئەوەیە بڵێین بازگەكان مەترسیان هەیە و بێزار كەرن، چونكە ئەمە تەنها كەسێك دەبێت ئەو قسەیە بكات كە هیچ خوێندەواری و شارەزاییەكی لە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە نەبێت.

كوردستان سویسرا یان سوێد نییە چواردەورەكەی  بەبەلجیكا و فێلەندا و دنیمارك دەورە درابێ كە كۆمەڵە میلەتێكی ڕۆشنفكر و بەفەرهەنگ و دۆستی یەكترین و هەمووشیان لە بەرژەوەندییەكد كۆبوونەتەوە، 

كە سەیری نەخشە سیاسیەكەی كوردستان دەكەیت ئەوجا دەبینیت كە بەڕاستی هەبوونی ئەو بازگانەی ئاسایش چەندە گرنگ و باش و بەسودن، مانگانە و هەفتانە و ڕۆژانە ملیۆنان ماددەی خەتەر و خەڵكی ترسناك و مەترسیدار لە هەموو وڵاتانی دراوسێوە دێنە هەرێمی كوردستان، دەزانی ئەگەر ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش نەبوایە ئێستا ئەم وڵاتە وەك وێرانەیەكی بەسەر هاتبوو لە هەموو شێوەیەك ئێستا بووبوە هێڵی ترسناكی ماددەی هۆشبەر و باندی ڕفاندن و ترسناك و دزی و دەیان جۆری دیكە.


ئێستا هێندە من زانیاری وردم لە بەرپرسانی ئاسایش وەرگرتووە كە ئەوان ڕۆڵی گەورە دەگێڕن لە چارەسەركردن و ڕێك خستن وگرتنی هەزاران جۆر باندی مەترسیدا و بابەتی ترسناك كە دێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە یاخود لە ناوخۆوە مامەڵەیان پێوەدەكرێت


لەڕاستیدا ئەگەر كۆڵەكەیەك هەبێت كە ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە بپارێزێت دەزگای پاراستن و ئەنجوومەنی ئاسایشە كە توانیویەتی هەزاران مەترسی تۆقێنەر لەسەر ئەم وڵاتە لاببەن و سەربازە ونەكان چەندین كاری پیرۆزیان كردووە

من زۆر لام سەیرە قوباد تاڵەبانی ڕێگە بەخۆی دەدات بڵێت من ئامادەم با بازگەكان لابدەین، كاك قوباد ئەوە ئیشی تۆ نییە و مافی ئەوەشت نییە بڵێیت با ئەو كارە بكەین، ئەوە ئەركی هێزی نیزامی و دەزگاكانی پاڕاستن  كە لە هەموو جیهاندا ڕێك بەو شێوەیەیە و بەچۆنیان بوێت بەو شێوازە كار دەكەن، لەوانەشە ڕۆژێك پێویست بكات لە هەر كۆڵانێك شوێنێك بازگەیەك دابنێرت ئێمە مافی ئەوەمان نییە كە هەر قسەیەك بكەین یان بیڵێین سەبارەت بە ئاسایشی وڵات.

كاك قوباد و زۆرێكیش لەو كەسانە كەڕەخنە لە كارەكانی ئاسایش و بازگەكان دەگرن چوونەتە ئەمریكا و باش دەزانن پیاوەكانی حكومەت بە خودی سەرۆكیشەوە مافی ئەوەیان نییە قسە لەسەر ئەوەبكەن كە ئاسایش بۆ فڵانە كار دەكات چونكە ئەوە هێزێكە كە ئەركی ئەوەیە كە دەیكات نەك دەبێت تۆ یان من پێیان بڵێین.


هیوام وایە ئیدی كەس ڕێگە بەخۆی نەدات لەسەر هەر شتێك قسەبكات چونكە ئەوە ئەسڕاڕ و ئەموالی پاراستنی دەوڵەتە نەك قسەی فەیسبوك و سۆشیاڵ میدیا، جا سەرۆك بێت یان پەیجەوانێك یان كارمەندێكی ئۆپۆزسیۆن یان ئیسلامیەك یان مەسیحییەك.


دەبێت بازگەكان چی بكەن؟

یەك گرفت لە بازگەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە ، ئەویش پەیوەندی بە نەبوونی ڕاهێننی پیشەیی و جۆری هەیە لە شێوازی مامەكردن و پشكنین و  یاخود پرسیار كردن و بەخێر هاتنی میوانەكان،لە ڕاستیدا نابێت بازگەی دێگەڵەیی یەكێتی و پارتیش دابخرێت، بەڵام خۆ دەكرێت ڕێك بخرێن نیزامی بكرێن جوان بكرێن و كارەكان بە كۆمپیتەر و دیزاین و شێوازی نوێ بكەن كە كارەكە ئاسان دەكرێت.


بۆنمونە هەردوو بازگەكە بە شێوازێكی جوان و دروست بكرێنەوە كەسانی شارەزا و مامەڵە جوان دابنرێن لە بری ناوی دێگەڵە با ناوبنرێن بازگەكانی نیشتیمان و جادە و ڕێكارەكان ئاسان بكرێن و جوان بكرێن.

ئێستا یان هەر كاتێكی دیكەبێت نابێت و ناكرێت دەستكاری ئەو بازگانە بكرێن، چونكە ئەوە نهێنی مانەوە و سەركەوتن و پاراستنی ولاتە كە بەڕاستی هەموو تاكێكی ئەم وڵاتە دەبێت ستایشیان بكات.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.