Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:34

پلانی سێیەمیش هەیە

چارلز بۆكۆڤسكی دەڵێ : هیچ كات ئازاد نابی تا سەربەخۆیی ئابوورییت نەبێ
100%

چارلز بۆكۆڤسكی دەڵێ : هیچ كات ئازاد نابی تا سەربەخۆیی ئابوورییت نەبێ، جگە لەوە هەرچی بڵێن خەیاڵ و فانتازیایە.
مرۆڤ لەوەتەی هەیە باڵا دەستییەكەی بەهۆی ئەقڵ و هێزی ماددییەكەیەتی.. ئەوانەی لە دێر زەمانەوە مۆرەمۆرە لە خاك دەدەن بۆ دەسكەوتە مادییەكەیەتی.. ئەوانەی مەملەكەتیان فروانكرد و ناویان لێنا ئیمپراتۆرییەت.. بۆ دەسكەوتە مادییەكە بوو.. ئەوانەی لە شەڕ و بەرگرییەكان براوەن.. خاوەن ئابورییە بەهێزەكانن.. ئەمەریكا بە هێزە مادییەكەی بووەتە گەورەی جیهان.. ڕووسیا بەو زەبەلاحیەی لەڕووی چەك و سەربازەوە لە داگیركردنی ئۆكراینا فەشەلی هێنا.. چونكە لەڕووی ئابوورییەوە بالانسەكە لاسەنگ بوو.. 

بێیینەوە سەر خاڵە بچكۆلەكەی جیهان .. كە گرنگەكەیە بۆ خۆمان ئەویش هەرێمی كوردستانە.. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس كوردستان لەڕووی ئابوورییەوە لە هەموو شوێنەكانی دیكەی عێراق بەهێزتر بوو.. بۆیە لەڕووی ئارامیی و ئاوەدا نی و هێزی سەربازیشەوە بەهێزتر بوو لە هەموو عێراق.. ئەوان بۆ ئەوەی بەسەر هەرێمدا زاڵ بن.. سەرەتا شەڕی ئابوورییان لەگەڵ كوردستان دەستپێكرد و دواتر شەڕی دەروونی و لێكترازانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و هەتاكو جوگرافیش.. گرتنی ڕێگەكانی سەربەخۆیی ئابووری لەهەرێم و گەمارۆدانی لەڕووی ئابووری و دواتر سەربازی و سوڕانی ڕووی تیرۆر لە شوێنەكانی دیكەی عێراقەوە بۆ كوردستان و دەستكردن بە پەرتەوازەیی سیاسی و پڕوپاگەندەی ئیعلامیی بۆ لاوازكردنی ورەی خەڵك بە نیشتمان و نەتەوەكەی و سوككردنی بەرپرسانی هەرێم لە دوو ڕێگەی مەترسیدارەوە یەكەمیان ڕاكێشانیان بۆ گەندەڵی و تووشكردنیان بەو تەلە و داوانەی بۆیان دەنرایەوە و دووەمیان كاركردن لەسەر دەروونی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردستان كە بەرپرسانی هەرێم ئەوەن.

بەداخەوە هەرێم چەندی لەلایەن بەغدا و دەوروبەرەوە كار بۆ لاوازكردنی كرا .. دوو ئەوەندەش لەناوخۆوە لاواز و سوككرا.. ئەوان دوای ئەوەی هەرێمیان لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە بە گەمارۆ و شەڕی داعش شەكەت و ماندوو كرد .. پیلانی دووەمیان دەستپێكرد ئەویش خۆبەخۆ یەكتر لەڕ بكەین كە ئەویشیان بۆ چووە سەر پلانی هێرشی ڕاستەوخۆیان داڕشت و هێرشی سەربازی دوای ڕیفراندۆم دەستی پێكرد.. ئەوان جێبەجێكردنی پلانی سەربازیان بەهۆی ڕیفراندۆمەوە پێشخست بۆیە شكستیان هێنا.. بەڵام بۆ یەكەمجار دوای ڕووخانی ڕژێم ئەوان هەستیان بە ئاسودەییەك كرد لەوەی كە دەتوانن هەم هێرشی سەربازی بۆسەر كوردستان بكەن و هەمیش بەكردەوە كوردستانیان كردە سێ لەت دوو زۆنەكە و ئەو ناوچانەی كە پێیان دەڵێن ناوچەی ماددەی ١٤٠ كەوتەوە ژێر چنگی خۆیان.. هەرێم لەبەرامبەر ئەو هێرشە زەبەلاحە خۆی ڕاگرت چونكە هێزەكەی بە پێچەوانەی بیركردنەوەی ئەوان لەشەڕی داعش شەكەت ببوو ..بەڵام ئامادەتر ببوو ..پڕچەكتر ببوو.. بەورەتر ببوو.. ڕاهێنراوتر ببوو.

كوردستان خاكی گرنگی لەدەستدا.. بەڵام لە مانەوە و خۆڕاگرتن سەركەوتوو بوو.. تەبایی و یەك ئیدارەیی لەدەستدا.. بەڵام ئیرادەی بۆ خۆپاراستن و ناسینی دووژمن بەهێزتربوو..
ئاسەواری پیلانەكە برینەكەی زۆر گەورەیە .. بەداخەوە وەك هەركات خۆشمان هەوڵی گەورەتركردنمان دا.. هەر ئەوەشە كە ژنێكی بواری مرۆیی كە تابلۆیەكە لەخۆمان باشتر دەبینی و پێمان دەڵێ پەلە بكەن لە خۆچاككردن دەنا پلانی سێیەمیش جێبەجێ دەكرێ و ڕەنگە لەناو بچن.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.