Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:58

ته‌نیا بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی عێراقی نوێ

100%

بریارێك هه‌بوو كه‌ عێراقی نوێ به‌هاوبه‌شی شیعه‌ و كورد و سوننه‌ به‌رێوه‌ببرێت، بۆ ئه‌مه‌ سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجومه‌نی حوكمیان دروستكرد دواتر له‌ 2005 ده‌ستووری عێراق نووسراو له‌و ده‌ستووره‌دا سه‌رجه‌م ورده‌كاری ماف و ئه‌ركی هه‌رێمه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق و پرسی فیدرالیه‌ت دیاری كرا، بریار بوو سه‌رجه‌م دامه‌زاروه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بێت، به‌ڵام دوای 18 ساڵ ده‌كرێت هه‌ندێك بیری ئه‌و سه‌ركردانه‌ بهێنرێته‌وه‌ كه‌ چیان كردووه‌ له‌ عێراقی نوێ.

یه‌كه‌م: له‌ سوپای عێراقدا ده‌بوو پشكی كورد له‌ %17 بێت، بەڵام ئیستا به‌پێی هه‌موو پێوه‌رێك به‌ حه‌شد و سوپای عێراقه‌وه‌ نزیكه‌ی ملیۆنێك چه‌كدار هه‌یه‌ له‌و ملیۆنه‌ ئێستا ده‌بوو 220 هه‌زار كورد له‌ ریزه‌كانی سوپای عێراق بونایه‌ به‌ڵام نه‌ك ئه‌و سوپای ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ (له‌ ده‌ستووری عێراق به‌ سوپای نیشتیمانی ناسراوه‌) به‌ڵام رێژه‌ی كورد ئێستا له‌ سوپای و دامه‌زاروه‌ ئه‌منییه‌كان نزیکە %0.
دووه‌م: بڕیار وابوو له‌ دادگای فیدرالی رێژه‌ی كورد و سوننه‌ وه‌ك خۆیان دیاری بكرێن گریمان راسته‌ ئیستا 2 حاكمی كوردی تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌و دادگای فیدرالیه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ ده‌ستووری عێراق و له‌ عورفی سیاسی ئاوابێت؟ دادگای فیدرالی كه‌ یه‌كه‌م دامه‌زاروه‌ی باڵای بڕیاردانه‌ له‌یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان ئیستا بوه‌ته‌ ئامرازی سیاسی ئه‌مه‌ دروسته‌؟ ئه‌م دامه‌زاروه‌ به‌هێزه‌ بخرێته‌ دژایه‌تی گه‌لی كوردستانه‌وه‌؟

سێیه‌م:له‌ كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی كه‌ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی نیشتیمانی عێراقییه‌!!! ده‌بوو ئه‌م دامه‌زاروه‌یە ته‌عبیر نه‌بێت له‌ زۆرینه‌ی حوکمداری، بەڵکو ده‌بوو پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌خۆی بگرتبایه‌ به‌و پێیه‌ ده‌پرسین له‌ناو ئه‌م دامه‌زاروه‌دا بێ زه‌حمه‌ت چه‌ند نوێنه‌رایه‌تی كورد هه‌یه‌؟؟ بوونی كورد له‌م دامه‌زاروه‌ له‌ كوێیه‌؟ ئێ باشه‌ ئه‌گه‌ر نیشتیمانییه‌ كوا نوێنه‌رایه‌تی كورد؟

چواره‌م: له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن نوێنه‌رانی كورد كامانەن؟ باشه‌ كاتێك له‌ 2018 ئه‌و فه‌زاحه‌ته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق روویدا هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌كی كورد له‌ كۆمسیۆن یان سوننه‌ له‌ كۆمسیۆن توانیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌؟؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كرێت سودی ئه‌م كۆمسیۆنه‌ چییه‌؟

پێنجه‌م: له‌ پرسی دامه‌زاروه‌ی تۆری راگه‌یاندنی نیشتیمانی عێراق ده‌پرسین كوان نوێنه‌رانی كورد له‌و دامه‌زاروه‌؟ كه‌ی راگه‌یاندنی عێراق توانیویه‌تی ته‌عبیر له‌ داخوازی گه‌لی كوردستان بكات؟

شه‌شه‌م: له‌ پرسی نه‌وت و گازی عێراق یه‌ك پرسیاری زۆر ساده‌؟ به‌غدا به‌چ یاسایه‌ك نه‌وت ده‌رده‌هێنێت؟ ئێوه‌ ده‌زانن تائێستا عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز مامه‌ڵه‌ به‌نه‌وته‌وه‌ ده‌كات له‌ 2007 ه‌وه‌ یاساكه‌ له‌په‌رله‌مانه‌ نه‌یان توانیوه‌ بیخه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یاسای نه‌وتی و گازی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 2007 ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ ئێستا ئه‌وان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یاساكه‌ ده‌ربكه‌ن و له‌ چوار چێوه‌ی یاساكه‌ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌وت و گازی خۆیان له‌گه‌ل كوردستان بكه‌ن هاتوون لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م 18 ساڵه‌ راست بكرێته‌وه‌ بریتیە لەمانە:

یه‌كه‌م: پارتی و لیستی سه‌دریه‌كان و حه‌لبوسی یان زۆرینه‌ی سوننه‌ ئێستا نزیكه‌ی 200 په‌رله‌مانتاری عێراقیان هه‌یه‌ و زۆرینه‌ن كاتییه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زاروانه‌ی باسم كردن هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ یان ناكرێت به‌م شێوه‌ به‌رده‌وام بن

دووه‌م: قۆناغه‌كه‌ پێویستی به‌راستكردنه‌وه‌یه‌ هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی رزگاری نیشتیمانی بكرێت (پارتی و سه‌در و حه‌لوبسی) ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ی تێدابێت.

سێیه‌م: ره‌نگه‌ ئه‌م نووسینه‌ خه‌ڵكێك بیخوێنێته‌وه‌ بڵێت ئاسته‌مه‌ ئه‌مه‌ بكرێت به‌ڵام دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كرێت عێراق به‌ ده‌یان سه‌ده‌ی دیكه‌ش به‌م شێوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.