ئاڵۆزیەكانی نێوان ڕووسیا و ئەوروپا جارێكی دیكە ئەوروپیەكانی نیگەرن كرد، بەشێوەیەك كە دەیانەوێت ئیدی ئەو پارانەی ڕۆژانە كۆیدەكەنەوە و دەیدەنە دەست ڕووسەكان لە بەرامبەر ئەو گاز و غازەی كە هەیانە و دەیدەن بە ئەوروپییەكان ئیدی هیچ گاز و غازێك وەرنەگرن و هیچ پارەیەكیش نەدەنە ڕووسەكان، بۆ ئەمەش پێویستیان بە پلانی بەدیل هەیە كە وەك پڕۆژەی گرێبەستی سەدە وایە.
ئەوروپا و ڕوسیا و گاز
ڕووسیا بۆ ئابوریەكەی پشتی بە گاز و غازی وڵاتەكەی قایمە، بە جۆرێك سێ لەسەر چواری بوودجەكەی لە پارەی گاز و غازە، هەموو ئەو پارەیەش لە چنگی ئەوروپییەكانی وەردەگرێت.
ڕووسیا بەدوو بۆری كە یەكێكیان بەنێو ئۆكرانیادا تێدەپەڕێت و دەگاتە ئەورووپا كە ساڵانە مەزەندە كراوە بڕی ٢٤٠ ملیار مەتر سێجا گاز و غاز دەگەیێنێتە ئەورووپا، وەلە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریم ٢ شەوە ساڵانە ٤٥٠ ملیار پێ سێجا گاز دەگەیێنێتە ئەوروپا كە ئەم بۆرییە بەدەریای بەڵقاند تێدەپەڕێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو ئەڵمانیاوە، گاز و غاز دەداتە ئەوروپییكان.
ئەوروپا زۆر لە زوەوە دەیەوێت ئەم بەڵایەی مۆسكۆ لەسەر وڵاتانی خۆی لاببات، بۆیە بەدوای ڕێگە چارەیەكی گەورەدا دەگەڕێت كە بریتییە لە پلانی بەدیل بۆ گاز و غازی ڕووسیا، هەر لەبەر ئەوەشە كە ئێستا كایەیەكی سیاسی و ئابووری گەورە ڕوو لە ناوچەكە دەكات.
پلانی بەدیل چییە؟
پلانی بەدیل بریتییە لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی نوێ كە بتونێت وا لە ئەوروپا بكات گاز و غاز لە ڕووسیا نەكڕێت و ئەو دەستە قورسە لەسەر شانی لاببات، ئێستا لە هەرێمی كوردستان ڕۆژئاڤای كوردستان و ئیسڕائیل و چەند وڵاتێكی عەرەبی هێندە گاز و غاز دۆزراوەتەوە كە ئەوروپییەكان ڕازیبكات دەست لە مۆسكۆ بەربدەن.
لە ڕێگەی بۆریەكەوە كە بەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕێت گاز و غازی كوردستان و ئیسڕائیل و چەند وڵاتێكی عەرەبی دەگەیەنرێتە توركیا و لە توركیاشەوە بە ئاسانی دەگاتە دەستی ئەوروپییەكان، بەڵام گرفتی بچوك و گەورەی لە بەردەمدا هەیە كە مۆسكۆ وەك سەنتەر و ئێران وەك پەرچەكردار ڕقوبەڕقوی دەوەستنەوە.
بۆریەك دەدرێت لەسەرچاوە گازی و غازیەكانی كوردستان، لە چەمچەماڵ شێخانو شنگال و چەند ناوچەیەكی دی، وە گاز و غازی ئیسڕائیل و چەند وڵاتێكی عەرەبی دەگەیەنرێتە سەر ئەم بۆڕییەو دەگاتە توركیا.
لە سەرەتای ساڵی نوێ و لە ٢٠٢٣ دا بەتەواوەتی گاز و غازی كوردستان و گرووپەكەی دەگاتە دەستی ئەوروپییەكان، ئەمەش بە شێوەیەكی ئەندازەی پێویستی بە سیاسەتێكی ژیرانە هەیە بۆ ئەوەی لەنێو دڕكوداڵ و تەنگەژەی سیاسی ناوچەكەدا بە سەلامەتی بتونێت گاز و غاز بگەیێنێتە مەنزڵ و ئەوروپییەكان گەرم بكاتەوە، ئەمە ئەركە سەرەكیەكەی هەرێمی كوردستانە كە دەبێت كاربكات بۆ ئەوەی بە شێنەی كارەكە بەئەنجام بگەیەنێت.
بارزانی كوڕ ئەوروپیەكان گەرم دەكاتەوە
یەكەمین گوتاری مەیدانی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە میونشن گوتارێكی پێشكەش كرد و گوتی: ئێمە ئامادەین گاز وغاز بگەیێنینە ئەوروپا و بەرهەمهێنان لە پڕۆسەكەدا بكەین.
ئەم وتارەی بارزانی كوڕ كاردانەوە و لێكدانەوەی زۆری لێكەوتەوە، ئێرانیەكان و ڕووسەكان زۆر پێی قەڵسبوون، چونكە ئەمە ڕێگایەكە دەتونێت كەمەری ئابوری ڕووسیا و ئێران وردبكات بەجۆرێك پێدەچێت ئیتر پارەی زەبەلاحی ئەوروپیەكان نەچێتە باخەڵی ڕووسەكانەوە.
هەرزوو ئێرانیەكان كەوتنە خۆیان ڕووبەڕووی پڕۆژەكە وەستانەوە، موشەكی ڕووسیان ئاڕاستەی هەولێر و كارگروپ كرد، پێشتریش دەیانویست دیبلۆماسانە ڕێگری لەو كارە بكەن و لە دادگای فیدراڵی عێراقەوە دژی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان وەستانەوە، بەڵام دواتر دەركەوت كە گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەرەوە هەموویان یاسای و ئاساین.
بارزانی كوڕ تەنها لە میونشن گەشتەكەی كۆتای پێنەهێنا، سەردانی ئەنقەرە و لەندەن و دوتاریش سەردانی پاریس و بەرلین و چەند وڵاتێكی دیكەدا دەكات، پێش ئەوەش جانتا پڕگازەكە بۆ ئەوروپیەكان ببات، ئێرانیەكان وەفدێكی باڵایان ناردە هەولێر و لەگەڵ ئەوەی لێبوردنیان نیشانی هەولێردا بەرامبەر بە هێرشە مووشەكیەكان بەڵام هەر سورن لەسەر ئەوەی ڕێگە لە ڕێڕەوە گازییەكە بگرن هەرچەندە نیەتێكی لەو شێوەیەش هەیە كە ڕەزامەند ببن بەمەرجێك پشكی ئەوانیش لە كایەكەدا هەبێت.
ئێستا جیهان چاوەڕێی هەولێر دەكات كە پڕۆژەی پلانی بەدیل جێبەجێ بكات و گاز و غاز بگەیێنێتە ئەوروپییەكان، لەلایەكی دیكەشەوە دەبێت چاوەڕێی ئەو كاردانەوە قورسانە بەكەن كە ئێرانیەكان و ڕووسەكان لە بەرمبەر پڕۆژەی بەدیلدا دەیگرنە بەر لە ئایندەدا.
بارزانی كوڕ چی دەكات لە ئەوروپا؟
بۆ دوومەبەستی سەرەكی بارزانی كوڕ بەیاوەری وەفدێكی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپایە كە بریتییە لە
یەكەم: بێگومان پلانی بەدیل وەك ئەوەیكە هەیە جێبەجێ دەكرێت.
دوووم: كوردستان زەمان و ئەمانی لە ئەوروپا و ئیسڕائیل و جیهان دەوێت كە لەگەڵ ئەنجامدانی پلانی بەدیل هەم هاوكاربن و هەمیش هەماهەنگ بن، كە درەنگانێكی شەو حەشد یان داعش یان هەر شوێنێكی دیكە ڕوونەكاتە كوردستان و موشەك باران نەكرێن، وە لەهەر حاڵەتێكیشدا ئەگەر ئەوكارە ڕووبدات بەڵێنی ئەوەهەبێت كە هاوكاری و هەماهەنگی و دەستەجەمعی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر هێرشێك دەبێت.
ئەوروپا ملكەچدەبێت؟
ئەوروپا بەخەیاڵی پڕۆژەی بەدیلەوە ملیۆنان دۆلاری خەرجكردووە، ئێستا كە دەستی گەیشتووە بە كاكڵە گوێزە پاككراوەكە، نەك دەستبەرداری نابێت بەڵكو بەناچاری ملكەچ دەبێت كە هەموو ئەگەر ومەرجێك لەو چوارچێوەیەدا قبوڵبكات لەبەر چەند هۆكارێك
یەكەم: ئەوروپا ئیدی لەژێر چەپۆكی پۆتین نابێت
دووەم: ئیتر هیچ فاشارێك لەسەر ئەوروپا نامێنێت
سێیەم:هیچ مەترسیەك لەسەر ئابوری یان سیاسەت نامێنێت
چوارەم:ئارامی و سەقامگیری سەدساڵە وەك زەمان دەدرێتە ئەوروپا
پێنجەم: ئیتر شكۆ و هێز بۆ ئەوروپا دژی رووسیا و نەیارەكانی دروست دەبێت.
شەشەم: ئەوروپا لە هێزی نێوەندیدا نامێنێت و دەبێتە بلۆكێكی سەربەخۆی پشتیوانی ئەمریكا
چی ڕوودەدات؟
هەرچەندە تۆپەكە لە یاریگای كوردستاندایە وبەدەست بارزانی كوڕەوەیە، بەڵام لە ڕاستیدا وەك هێلكەی پاككراو خراوەتە بەر دەمی ئەوروپییەكان، ئایا دەیانەوێت لە جەورو ستەمی پۆتین ڕزگارین بێت و ئامادەن گرنتی ئەم پڕۆژە گەورەیە بكەن و ڕووبەڕووی هەر جەورێك ببنەوە كە ڕووبەڕووی كوردستان دەبنەوە یاخود تەنها خۆرەیەك دەبن.
لە ڕاستیدا كارەكە هەماهەنگییە، چەندە بۆ ئێمە گرنگە وەك كورد، ئەوەندەش بۆ ئەوروپا گرنگە، چونكە ئەگەر ئێمە ئابوریمان بەهێز ببێت ئەوا ئەوان سیستم و دەسەڵاتیان بەهێزتر دەبێت، هەروەها هیوایەكی نوێشە بۆ توركیا گەر بیەوێت زیاتر لە ئەوروپا نزیك ببێتەوە.
ئەمریكا چی دەلێت.
بی پی (بریتیش پترۆڵ) لەكایەكە زۆر نزیك و بەقازانجە، بۆیە ئەمریكا هەرگیز دژایەتی ناكات و پشتیوانی دەكات، چونكە سەرۆك جۆ بایدن خۆی بەڵێنی بە ئەوروپییەكان داوە كە هاوكاریان بێت لە ڕزگاربوون لە دەستی ڕووسیا ئەوەشی بە كردار سەلماندووە، كاتێك هێرشی موشەكی كرایە سەر هەولێر بە زووترین كات سزای گەورەی ئێرانیەكانی دا وەك پشتیوانیەك بۆ هەولێر و ئەوروپاش.
قازانجی ئەمریكا لە پڕۆژەی بەدیل هێندەی قازانجی ئیسڕائیلە لە پڕۆژەی گرێبەستی سەدە چونكە سیاسیەن جارێكی دیكە ئەوروپا لەژێر هەیمەنەی ڕووسیا ناهێڵێت و دەشتوانێت زاڵتر قسەلەسەر هەر كردەیەكی ڕووسیا لە ناوچەكەدابكات.
جیهان لە چاوەڕوانی پڕۆژەی پلانی بەدیلدایە كە بەمزوانە ئارامی و ئابوری بەهێز بۆ جیهانی ئەوروپا و كوردستان دەهێنێت، بێگومان ئەگەر هەڕەشە ناوخۆییەكان و دوژمنە بچوك و گەورەكان سەركوت نەكرێت بە یارمەتی زلهێزانی جیهان.