Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:36

ستراتیژیەتی مەسرور بارزانی و سەعات سفری نەیارەکانی! 

ھۆگر نێروەیی
100%

ئەوانەی ئێستا دەڵێن ھیچ قەیرانێک لە ھەرێمی کوردستان نەماوە، ھەر ئەوانەبون کە پێش یەک ساڵ چاوەڕێی سەعاتی سفر بوون کە حکومەتی ھەرێم ئیفلاسبونی خۆی ڕابگەینێت وەکو ئێستا کە لوبنان ئیفلاسبونی خۆی ڕاگەیاندووە، ھەردەمیان دەکردەوە دەیان ووت؛ حکومەتی ھەرێم ھیچ ئومێدێکی نەماوە قەیڕانەکان تێپەڕێنێت، ئێدی ناتوانێ موچە بەپەنجا ڕۆژ جارێک بەلێبڕینەوە دابەشبکات، چەند زوتر خۆی ڕادەستی بەغدا بکات باشترە بۆ ھەرێم، بۆ ئەوەی بە تەواوی تووشی دارمان و ئیفلاسی نەبێت! تەئکید لەوەدەکردەوە کە کاتی ختۆکەدان و بەیت و بالورەی ھەستی نەتەوەیی نیە کاتی پارەو موچەیە گەر بەغدا وەکو پارێزگاش مامەلە لەگەڵ ھەرێم بکات! 

بەڵام مەسرور بارزانی تەسلیم نەبوو وەکو ئەوان کە تەنھا تەسلیم بوون دەزانن ھەر تەسلیمن، خۆی بەتەنھا حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێواری ئیفلاسبونەوە لەسەر ھەموو تەحەددی و فشار و پیلانەکانی ناوخۆ و دەرەوە بوژاندوە، نەک ھەر قۆناغی ئیفلاس بونی تێپەڕاند بەڵکو زۆری نەماوە کەبە قسەی نەیارەکانی حکومەتی ھەرێم بەتەواوی قەیرانی ئابوری دەربازبکات لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە. 

کابینەی نۆیەم کابینەی مەسرور بارزانی ھێشتا لە چەند مانگی سەرەتایی خۆی بوو، قەیران بەدوای قەیران توشی کابینەکەی بوون، سەرچاوەکانی داھاتی لەھەموو ڕوویەکەوە سفربون، نەوت بۆ کەمترین نرخی خۆی لەمێژوودا دابەزی، کە شادەماری ئابوری ھەرێمی کوردستانە. قەیڕانێک بەشێوەیەک گران و سەخت بوون، نەیارەکانی خولەک و ساعەتیان دەژمارد کە کابینەکەی بکەوێت، چاوەڕێی سەعاتی سفربوون کە مەسرور بارزانی ئیفلاسی کابینەکەی ڕابگەینێت وەکو ئێستای لوبنان کە ئیفلاسی خۆیان ڕاگەیاند!  

مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتاوە بەھەگبەیەکی پڕ لە ستراتیژی دەست بەکاربوو، سیاسەتی خۆی گۆڕی لەوانەی پێش خۆیان، لەجیاتی ئەوەی پارە قەڕز بکات، قەڕزیدا، دەتوانی چارەسەری کاتی بگرێتەبەر، شانی خۆی نەداتە بەر بەرپرسیارێتی  قەڕزی زۆر بکات ھیچ ڕەخنەیەک بۆ خۆی نەھێنێت بەڵام گەر بەردەوام بوایە ئێستا ئەویش وەکو بەرپرسانی لوبنان ئیفلاسی وڵات وکابینەکەی ڕادەگەیاند، ھەرێمی کوردستان غەرق دەبوو لەناو قەڕزدا، ئێستا کەس بە کەس نەدەبوو! مەسرور بارزانی بە سیاسەت و ستراتیژیەتی خۆی توانی حکومەت و ھەرێمەکەی لە قوناغی ئیفلاسی حەتمی دەربازبکات. 

قەیرانەکانی ئابوری؛ لەچوارچێوەی وڵات و ناوچەیەک دەرکەوتوە، بوون بەقەیرانی جیھانی کەپەیوەندیەکانی ئابوری لەسەدەی نۆزدە و بیستەم  تا ئێستا جیھان پێکەوە بەستراوە ھەرقەیرانێک وڵاتێک ناوچەیەک بگرێتەوە خەوشەکانی تەواوی جیھان دەگرێتەوە، کەئێستا گرانی بازاری تەواوی بازاری جیھانی تەنیوە، ئەو وڵاتانەی پێشەسازی و بەرھەمھێنەر نین نەک ھەر قەیرانی گرانی دەگرێتەوە بەڵکو ھەر زوو ئیفلاسی بە بازار و ئابورەیەکەی دەکات، مەسرور بارزانی بە ستراتیژیانە کار دەکات بە پیلانی درێژخایەن دەیەوێت ڕێگری لەوەبکات کاتێک قەیڕانێک بەروکی جیھان دەگرێتەوە خەوشەکانی زۆر لەسەر ھەرێم نەکەون. 

مەسرور بارزانی نایەوێت ھەموو شت لەدەرەوە ھاوردەبکات، بە تەواوی پشت بەدەرەوە ببەستێت ناوخۆ پەکبخات، بەڵکو  ھەر سەرەتاوە پیلانی ئەوەبووە وەبەرھێنان لەناوخۆ بکات کەمتر پشت بەدەرەوە ببەستێت، کەسەردەمی کابینەکەی خۆی وەبەرھێنان لەکەرتی پێشەسازی و کشتۆکال کردووە،  بۆ ئەمەش چەندین سایلۆ و کارگەی گەورە دروست کردووە، کەچەند ساڵی تر کوردستان پشت بەخۆی دەبەستێت نەک دەرەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی کە قەیڕانێک جیھان دەگرێتەوە  ھەرێمی کوردستان نەگرێتەوە یان کاریگەری ئەو قەیڕانە زۆر کەم بن. 

کاتێک تۆ بەپیلان و ستراتیژی کاردەکەی حەتمەن لە سەرەتاوە تووشی زەحمەتی زۆر دەبی بەڵام لەکۆتایی دا کە پێی دەگەی ئێدی جارێکی تر تووشی زەحمەتی نابی، مەسرور بارزانی کە ئەم ڕێگایە گرتوتە بەر ئاسایە کە سەرەتا تووشی زەحمەت و قەیڕان ببێت بەڵام لەکۆتایی کەپێی گەیشت ئێدی بەرھەمەکەی دەبینن خەڵک ھەموی سودمەند دەبێت جارێکی تر تووشی قەیران و سەختیەکان نابن. ئەوەی ئێستا مەسرور بارزانی دەێکات دەبوو ھەر لە سەرەتاوە حکومەتی کوردی بیکردایە بەڵام کە نەکراون ھەموو حیزبەکانی کوردی کەلە حکومەت بەشداربوون بەرپرسیارن کە نەیانکرد، ئێستاش ھەر دەبێت کەسێک بێت شان بداتە بەر بەرپرسیارێتی کە مەسرور  بارزانی ئەو ھەموو بەرپرسیارێتیە ھەڵگرتووە . 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.