له هه‌موو دونیا پێش كۆتایى ساڵه‌كان چاوێك به‌و دوازده مانگه‌ى رابردوودا ده‌خشێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه چ شتێكى هه‌ڵه‌یان كردووه و چ شتێكى باشیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵى داهاتوودا ئه‌وه‌ى باشه باشترى بكه‌ن و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى كراوه له‌و دوانزه مانگه‌ى رابردوو، جارێكی‌تر دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه و هۆكارو چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌كه‌ش بدۆزنه‌وه.
له زۆر وڵاتانى دونیا له هه‌موو بواره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد ده‌كرێت له باره‌ى ته‌واوى ئه‌و كاره باش و خراپانه‌ى كه له ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى رابردوو ئه‌نجام دراوه، له هه‌مانكاتدا به‌رنامه‌ى چڕ‌و پڕ داده‌رێژن بۆ ئه‌و ساڵه‌ى له پێشه خۆیان دێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتى ئێمه سه‌رى ساڵ ته‌نها ئاهه‌نگ و گۆرانى و هه‌ڵپه‌ركێ و رازاندنه‌وه‌ى شاره به چراو گلۆپى جوان و ته‌قاندنه‌وه‌ى موشه‌كى ره‌نگاو ره‌نگ و یارییه ئاگریهكان.
له وڵاتى ئێمه سه‌رى ساڵ ته‌نها گۆڕینى ژماره‌كانه و رۆژه‌كانیش هه‌مووى كۆپى یه‌كترین، سه‌رى ساڵه‌كان سه‌رى غه‌م و ئازاره‌كانه، نۆره‌ى كرێى خانوو، كرێى كاره‌باى مۆلیده، باجى ده‌رامه‌ت، باجى خانووبه‌ره، نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه، نوێكردنه‌وه‌ى زۆر شتى تر، نۆره‌ى غه‌مێكى نوێ دێته پێش ئه‌ویش گۆڕینى ژماره‌كانه.
پێویسته له كۆتایى ساڵه‌كان و له سه‌ره‌تای ساڵه نوێیه‌كاندا چ وه‌كو تاك یاخود حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاش به‌خۆیاندا بچنه‌وه، پێویسته وه‌كو هه‌موو دونیا ئه‌زموون له هه‌ڵه و چاكه‌كانمان وه‌ربگرین، پێویسته سه‌رى ساڵ ئاهه‌نگ گێران نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگیش ده‌گێرن با به‌ها و سه‌نگى كوردانه و مرۆڤى تێدابێت، با هه‌موومان له سه‌رى ساڵه‌وه هه‌وڵ و كۆششه‌كانى خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ساڵه‌ى داهاتوودا ئینتیمامان بۆ خاك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان زیاتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تیش له زۆر بواردا به‌خۆیدا بچێته‌وه.
با له ساڵى نوێوه به‌رگى كۆنى ئه‌و بیر‌و هزره چه‌قبه‌ستووانه فڕه بده‌ین و هه‌وڵى جیهانێكى تازه‌تر بده‌ین، با له ساڵى نوێوه ببینه هێزێكى بهرهمهێنهر هه‌وڵ بده‌ین ئازادى خۆمان بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى ته‌واوى خۆمان به ده‌ست بهێنین، با هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى و مه‌عریفى بده‌ین، با هه‌وڵ بدرێ كۆلیژه‌كان ته‌نها نه‌بنه شوێنى نمایشى دوایین مۆدێلى جلوبهك و ئۆتۆمبێل. با ساڵى نوێ كه‌ناڵه‌كانمان زۆر به سانایى دیمه‌نى خوێنڕشتن و كوژرانى كه‌سه‌كان پیشان نه‌ده‌ن.
با ساڵى تازه‌ى 2022 گه‌نجه‌كانمان به به‌رنامه‌ى جوان و رێك بێنه گۆڕه‌پانى خزمه‌تى گه‌ل و نیشتیمان، با له ساڵى نوێ حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت ده‌ستى گه‌نج بكرێت و هه‌لى كارى بۆ بره‌خسێنێت، هه‌روه‌ها ئێمه‌ى گه‌نج له ساڵى نوێ ده‌خوازین له ئاشتى و ئارامى و به‌خته‌وه‌رى و خۆشگوزه‌رانیدا بژین، با یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ههڵویسَت بین له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا، با له ساڵى نوێ ته‌واوى حزبه سیاسیه‌كانى كوردستان هه‌وڵى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، با سه‌رى ساڵه‌كان ته‌نها به‌ڵێن و په‌یمان نه‌بێ، با له ساڵى نوێ به به‌رنامه‌ى نوێ و پراكتیكى پێشوازى له ساڵى 2022 بكرێت، ئه‌گینا زۆر شه‌رمه بڵێین پیرۆز بێت ساڵى نوێ.