Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:22

پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان  و دایالۆگی مەنامە

متمانەیەكی بەهێزو پتەویی لە دیدی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی بەرامبەر بەر هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پر كێشە و ئاڵۆزدا دروستكردووە
100%


جارێكی دیكە كۆربەندی " دایالۆگی مەنامە" لە پایتەختی بەحرین ، بە شێوەیەكی فەرمی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی متمانە پێكراو كە سەنگ  و شوێنی لە بەرقراكردنی ئاسایش و ئاڕامی هەیە لە ناوچەكە و لەلایەن وڵاتانی هەرێمایەتیی ، كەنداو و نێودەوڵەتیی جێگەی بایەخ و ژماریەكی دیارە بانگهێشت كراوە و كەتێیدا شاندێك بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و چەند وەزێر وراوێژكارێك بەشدارن ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ، سەركەوتنێكی دیكەیەی ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەت و شێوازی مامەڵەكردنەیەتی لەگەڵ رووداو  پێشهاتەكانی ناوچەكە ، پارێزگاریكردنی لەو ئاشتی و سەقامگیرییەی هەرێمی كوردستان و ئینجا پێكەوە ژیانە بە بەراوەرد لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكەو بەتایبەت عێراق ، رۆژ بەرۆژ كوردستان وەك قەوارەیەكی  متمانە پێكراو و پر بایەخ دەبێتە جێگەی سەرنج وڵاتانی ناوچەكەو  جیهانی 

لەلایەكی دیكەوە ، رێزدار مەسرور بارزانی چ وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم و خاوەن كەسایەتی و قورسایی و پێگەی سیاسی و دەوڵەتداری خۆی هەیە، لەلایەن سەركردەكانی ناوچەكەو عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  جێگەی رێز و گرنگی بووە،  هەمیشە ڕاو بۆچوونەكانی  بەهەند وەردەگیراوە ، هەروەها مەسروور بارزانی لە رێگەی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییە دەرەکییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمه‌ریکی و ئەوروپی و ناوچەكە  خستبووە خزمەت سەرخستنی دۆزی رەوایی گەل و نیشتیمانەكەی هەمیشە لە پەیوەندییەکان و دیدارەکانی لەگەڵ ئەو لایەنانە پێداگری لە پاراستنی مافە دەستوورییەكان  و شایستە گەلەکەی و پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان . 

كاتێك هەڵوەستە لە سەر كارو هەنگاوەكانی  دەكەین رێزدار مەسروور بارزانی لەو بوارەدا زۆر بە بڕوا و متمانەیە، هەم بڕوای بەخۆیەتی و هەم بڕواشی بەو دۆزە هەیە كە نوێنەرایەتی دەكات و ئەرك و بەرپرسیاریەتی هەڵگرتووە ، دەبینین لە هەموو ئەو ئاستانەی كە ئیشی تێدا كردوون، چ لە رابردوو، وەك پێشمەرگایەتی و ئینجا سەركردەیەكی سیاسی لە گۆڕەپانی كوردستان و چ  سەردەمەی كە ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بوو، لە دیدار و چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان، یان لەو دوو ساڵەی سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لە سەردانەكانیدا بۆ دەرەوە، پێشوازیكردنی لە  ئاستی سەرۆكی وڵاتان و بەرگریكردن لە دۆزی  هەرێمی كوردستان، لەو میوانانەی دێنە هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوە دەبینین ئەو خەسڵەتە زۆر بە ڕوونی رەنگی داوەتەوە، ئەو تۆڕە پەیوەندییە فراوانە نێودەوڵەتییەی كە بەڕێزیان هەیەتی، بەردەوامە و كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.لە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها پەیوەندیی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی دیكە بە هەمان شێوە، بە میكانیزم و شێوازێكی هاوسەنگ و گونجاو درێژەی پێداوە. 

ئەگەر هەڵوەستەش لە سەر بەرنامە و كاری رێزدار مەسروور بارزانیی  و كابینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا زۆر بە ڕوونی بەدیاركەوتوون و ڕەنگیان داوەتەوە، سەروەری و شكۆمەندیی خاك و پیرۆزی یەكپارچەیی خاكی هەرێمی كوردستان، لە خاڵە گرنگەكانی كاك مەسروور بارزانین بۆ دەوڵەتداری و حوكمڕانی و بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. كە خۆی لە خۆیدا ، ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەت و ئیدارە دانە ، متمانەیەكی بەهێزو پتەویی لە دیدی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی بەرامبەر بەر هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پر كێشە و ئاڵۆزدا دروستكردووە و بەوەی كە هەرێمی كوردستان وسەركردایەتییەكەی هەمیشە فاكتەری ئاشتی و سەقامگیری و پێشكەوتن و گەشەسەندننن نەك شەڕو مڵمڵانێی..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.