Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:55

گوتمان وەڵاممان دەبێ

گوتمان کەرکوک دڵی کوردستانە و دەبێ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەرێتەوە
شێركۆ حه‌بیب
100%

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێش  وەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم لایان و ئەو لایەن لەبەر نەبوونی ئەجندایەکی تایبەتی نیشتمانپەروەی و هەڵبژاردن کە بۆ رای گشتی و هەوادارانیان باس و بڵاوی بکەنەوە و رایبگەیەنن، رووی هێرشی نارەواو بۆختانی بێ بنەمایان ئاراستەی پارتی کرد، لەو باوەر دابوون کە ئەوە ئەجندای هەڵبژاردنە و هەموو دەنگەکانی کوردستانیان بۆ لای خۆیان رادەکێشن لەو باوەردا بوون کە میللەت باوەریان پێدەکات و لە روانگەی ساویلکەی خۆیان تێروانینیان بۆ میللەت کرد، و لەو باوەرەدا بوون کەوا هەرچی نەهامەتیەک هەبێ بۆ سەر کورد و کوردستان پارتی هۆکارە و خۆیان بە فریشتە نیشان دا، بێ ئەوەی ئاورێک لە میژوو بدەنەوە بزانن کاتێک ئەوانەی دژایەتی پارتیان کردوە بە چ ئاکامێک گەیشتووە، لای دۆست و نەیاران روون و ئاشکرایە کەوا پارتی چۆن رەگ و رێشەی لە دڵی میللەت دا چەسپاوە هیچ هێزێک نییە پارتی و جەماوەری دڵسۆزی کوردتان لێک جیا بکاتەوە.

گوتیان قەسەم بە خوا ناهێلین پارتی چیتر کێخوا بێت، گوتمان لە ١٠ی مانگ وەڵام دەدەینەوە، گوتمان قسەم بەخوا پارتی هیچ کات هەوڵی کێخوای نەداوە بەڵکو پارتی هەردەم خۆی بەخزمەتگاری میللەتەکەی زانیوە ئەمەشە نهێنی سەرکەوتنی پارتی.

گوتیان لە بەغدا رەفتار و هەڵس و کەوت لەگەڵ هێز دەکەن، گوتمان پەلە مەکەن ئەو هێزە ئەو جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتییە.

گوتیان پارتی پێگەی ناوچەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی نییە، گوتمان هەمدیس پەلە مەکەن ئەو سەرۆک بارزانییە لەسەری بڵند رۆژانە سەرۆک و بەرپرسە باڵاکانی عێراق و ناوچەکە و هەرێمی و نێودەوڵەتی داوی دیداری دەکەن، ئەوە هەرە جەنابی سەرۆکە پێگەی تایبەتی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی هەیە.

گوتیان نابی پارتی چیتر یەکەم بێت و خاوەن هێز بی دەبێ بەلانسی هێز رابگرین، گوتمان هێزی پارتی لە لایان کەس پینەدراوە ئەوە میللەتە هیز و توانای پارتی ئەوە میللەتە حزبەکەی دەکاتە خاوەن هێز.

گوتیان دەببێ پارتی لە کەرکوک و کوردستان نەمینێ، گوتمان لەو رۆژی خیانەت کرا لە ١٦ ئۆکتۆبەر لە سحێلا و پردێ وەڵام درایەوە.

گوتیان ئەوە ئێمەین مافەکانی کورد لە بەغدا دابین دەکەین، گوتمان مێژوو شاهیدە لە ١١ی ئاداری ١٩٧٠ پارتی مافەکانی زامن کردوە و بەرگری دەکات.

گوتمان کەرکوک دڵی کوردستانە و دەبێ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەرێتەوە، گوتیان خۆ کەرکوک کوردستانی نییە بۆ پێشمەرگە بگەرێتەوە.

گوتیان کەرکوک قەلای ئێمە، گوتمان لە رۆژی هەڵبژاردن وەڵامان دەبێ ئەو بوو وەڵامان زۆرینەی دەنگ بۆ کاندیدی پارتی بوو.

رێگریان لە پارتی کرد لە شنکال گوتمان ئەوە دەڤەرە بەشێکی دانەبراوە لە جەستەی پارتی و بە هەڵبژاردن وەڵامان دەبێ، و لە بەڵینەکەمان راستگۆ بووین.

گوتیان پارتی هیچ نییە و هیچ نەبووە، گوتمان میژوو شایەدە چۆن کە پارتی هەردەم گەورەیە و ئەگەر هێج نەبوایە بۆ لە خزمەت بارزانی نەمر داوای لێبوردنتان کرد گوتان ئێمە هەڵە بووین تۆ راست بووین.

گوتمان ئێمە هەردەم هەین جونگە گەورە و مەزنمان هەیە ئەویش جەنابی سەرۆک بارزانییە بۆ یە هەردەم گەورە و یەکەمین.

گوتمان پەلە مەکەن ئەوە گرنگە ئەوەی لە کۆتای پێدەکەنێ و سەرفرازە، گوتمان هەموو پێکەوە بەهێزین گوتان پارتی خاوەن گشپرسیەکی سەقەتە پیگەی نەماوە، گوتمان گشتپرسی مایەی سەرفرازیە بۆ پارتی و سەرۆک بارزانی و کوردستانی  گەیاندە کەناری سەربەخۆی و ئارامی بەلام خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر خەنجەرێکی ژەهراوی بوو لە جەستەی کوردستانیکی ئازاد و سەربەخۆ

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.