Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:41

هەرێمی کوردستان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر

شەڕی میدیایی و تابووری پێنجەم  و سۆسیال میدیایی دیار و سێبەری  نەیانتوانیی چۆك بە هەنگاوە ستراتیژییەكانی حكومەتی كوردستان لە ماوەی دوووساڵدا دابنێن
100%

نزیكەی  حەوت ساڵ بەسەر قێزەوەنترین پیلانگێری ئیقلیمی و نێوخۆییدا بە مەرامی كۆتایی هێنان بە قەوارەی كوردستان بە پاساو و پیلانگێریی  پێشتر دارێژراو بە هەموو جۆرە چەكێكی میدیایی و ئابووری،سیخوری و تابووری پێنجەم، بەكارهێنانی كۆماندۆ وپاسدار و میلیشایی و سەرباز و هەموو جۆرە چەكێكی پێشكەوتوو هەوڵێكی نەزۆك و شكستخواردوو ئه‌نجامدرا.


ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە، و جێگەی بایەخە و لە لاپەرەكانی مێژوویی بزاڤی كوردایەتیی تۆمار كراوە ، هەڵوێستی رابەرێكی كوردپەوەری و فیداكار و نیشتیمانپەوەر لە پاڵ  هێزی پێشمەرگەی فیداكار و خوێنبەخش و  یٔینجا جەماوەرێكی  دڵسۆز و خۆراگر و پشوو درێژیوو كە توانیی نەك پیلانگێرییە گەورە و شوومەكە تێكبشكێنێت بەڵكو بە هەموو دوژمنان و جیهان بڵێت كە تا پێشمەرگە و كوردێكی دڵسۆز و فیداكار هەبێت یٔەو گەلی كورد پاشكۆی و ژێر دەستی قبووڵ ناكات و پێوستە نەیاران پەند لە مێژوو دوێنی و ئەمرٍۆ  وەربگرن .

هەروەها دوای دوو ساڵ لە دەستبەكاربوونی  كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانیی و تیمەكەی لە حكومەتی كوردستان بە دروشمی كوردستانێكی بەهێزتر ، لە سەختترین بارودۆخی شەڕی دوای داعش  و پیلانگێری 16ی یٔۆكتۆبەر ، بە یٔەرك و بەرپرسیاریەتییەكی سەخت و قورس  و بە بەرنامەیەكی تۆكمە كە تێیدا چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە بوارە جۆراجۆرەكان و خزمەتگوازری و  یٔینجا كارنامەیەكی ستراتیژی چاكسازی لە گشت بوارەكانیی یٔیداریی و دارایی و كارگێری  كارەكانی لە بارودۆخێكدا دەستپێكرد كە لەلایەك ڤایرۆسی  كۆرۆنا و  لەلایەكی ترەوە ، گوشارە داراییەكانی  بەغدا و  نێوخۆیی و دابەزینی نرخی  گوشارێكی زۆر گەورەیان لە بەردەم كاروانیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان دروستكرد،بەڵام نەیارانی حكوومەت، نەخاسمە تاقم و گروپە نەیار و بەكرێگیراوەكان  و یٔەوانەی ناوی خۆیان ناوە یٔۆپۆزسیۆن، گرەویان لەسەر شكستی یٔەم كابینەیە كرد و تەنانەت هەندێكیان تەپڵی كۆتاییهاتن بە قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیان دەكووتی.نەگەڕاندنەوەی داهاتی نێوخۆیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین بۆ نێو خەزێنەی حكومەتی كوردستان ، بەردەوامیی هێرشە مووشەكیەكان و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بۆ سەر هەولێری پایتەخت، شەڕپێفرۆشتنەكانی پەكەكە و هەروەها بەردەوامیی لەشكركێشیی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بەهۆی بوونی پەكەكەوە.
لەلایەكی ترەوە، شەرٍی میدیایی و تابووری پێنجەم  و سۆسیال میدیایی دیار و سێبەری  نەیانتوانیی چۆك بە هەنگاوە ستراتیژییەكانی حكومەتی كوردستان لە ماوەی دوووساڵدا دابنێن ـ نەك دەیان پرۆژەی گەورە لە سەرانسەری كوردستان جێبەجێكران ، لە هەمانكاتیشدا ، هەوڵە دیپلۆماسیی و سیاسییەكانی حكومەتی كوردستان توانیی مافەكانی گەلی كورد لە چوار چێوەی دەستووری هەمیشەیی مسۆگەر بكات و  پێگە و قەوارەی  هەرێمی كوردستان  لە پیلانگێری دوژمنانی دەرەكی و نێوخۆیی بپارێزێت .
هەروەها هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان لە سەر یٔاستی هەرێمایەتیی و  نێو دەوڵەتیی  لەلایەن  سەرۆكی حكومەتی كوردستان  و سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەك هەر سەنگ و پێگە و متمانەی كوردستانی بەهێزتر كرد ، بەڵكو بینیمان جارێكی تر و لە كاتەسەخت و هەستیارەكاندا بەتایبەت یٔەو كاتەی  هەولێری پایتەخت مووشەكباران و پەڵامار درا لەلایەن  میلیشاكانی یٔێرانەوە ، یٔەوا بەخێرایی هاتنە سەر هێڵ و كاردانەوەیان یٔەنجامدا و لە سەر یٔاستی نەتەوەیەكگرتووەكانیش نامەیەكی سەرۆكی هەرێم بووە پشتیوانییەكی بەهێز بۆ  مافەدەستووریەكانی  و تا دەسەڵاتدارانی بەغدا  چیتر یاریی بە ماف و برٍینی  شایستەكانی كوردستان نەكەن .
هەروەها هەوڵەكانی حكومەتی كوردستان  بۆ یٔاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك و شەنگال ، سەرٍەرایی یٔەوەی كۆسپ و یٔاستەنگانەی كە هەندێك گروپی میلیشایی دژ بە مافەرەواكانی گەلی كورد بەربەستیان درووستكردووە ، بەڵام هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی  بەردەوامە  بۆ جێبەجێكردنی  ماددەی 140ی دەستوور بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی یٔیدارەی هەرێمی كوردستان .
یٔەوەی لە هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بە شێوەی كردار بینراوە جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی گرنگ و دیار و دابین كردنی مووچەی مانگانە وەك یٔەرك وبەرپرسیاریەتیی و  ناردنی بەشەی بوودجەی كوردستان لەلایەن بەغداوە بەرێژەی 200 ملیارد دینار  ، گۆڕینی هەموو یٔارٍاستە و هاوسەنگییەكانی كوردستانی بەهێزە بەرەو سەركەوتن و یٔاسۆیەكی گەش.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.