Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:57

بۆ پێشمەرگەشەهید دەکەن؟

(پ ك ك ) بۆتە ئامراز و بۆکەڵەیەك بەدەستی داگیرکەران
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

گەلی کوردستانی هەمیشە لەلایەن وڵاتانی داگیرکەر زوڵمی لێکراوە ، ئەو زوڵم وچەوسانەوە مێژوویەکی تاڵی هەیه ، بەتایبەت دوای ئەوەی بێ پرس وڕای خۆی خاک وگەلی کوردستان بۆ چەندین بەش پارچە پارچە کرا، بێ گوێدانه هیچ بەهایەکی بەرزی ئاینی ومرۆڤایەتی داگیرکەران به هێرشی دڕندانه وڵامی هەر داواکاری ئاشتیخوانەی گەلی کوردیان داوەتەوە، داگیرکەران هەموو ڕێگایەکیان تاقی کردۆتەوە بۆ ئەوەی گەلی کوردستان لەناو ببن ، له باکووردا قەتل وعامی مرۆڤایەتی و ڕێگانەدان به بوونی کورد و زمانی کوردی ، ئێران سێدارەی بەردەوام و هاوڵاتی بێ ژمارە ، عێڕاقیش به ئەنفال وکیمیاباران و زیندەبەچاڵ و مووچە وبوودجه بڕین وڵامی داوەتەوە ، لە سوریا هەر مرۆڤ نین ، ئەوانه داگیرکەر بەرانبەر به گەلی کوردی دەکەن ، جا ڵێرەدا پێشمەرگەی کوردستان وەك بەرپەرچدانەوە بۆ دوژمن وداگیرکەران هەمیشە بۆتە قەڵغان و چاوکراوە بۆ بەرگری له خاك ونیشتیماندا .
 پێشمەرگه ئەو مرۆڤه کوردەیه که بۆتە سیمبوول نەوەك بۆ گەلی کوردستان، بەڵکو سیمبولێکه بۆ مرۆڤایەتی ئەوەی هێزی پێشمەرگه ئەنجامی دەدات ئاراستەی بنیاتنانی مرۆڤی تەندرووستە بۆ خۆشەویستی خاك و وڵات، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام ژمارە بووە بۆ داکۆکیکار تا گەل به داواکارییەکانی خۆی بگات ، بەر له دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کورد بێ پشت وپەنابوو ،بەڵام که پێشمەرگه هاتە گۆڕەپانی کوردایەتی ئەو پرسە زیاتر جیهانی بەخۆی ئاشنا کرد ، بەڵێ هێزەکانی پێشمەرگه داکۆکیکاری ڕەسەنن بۆ ماف وداخوازیەکانی گەل .
 ناخۆشترین حاڵەت که گەلی کورد وەک هەر گەلێکی تری سەر ئەم زەویه دووچاری بووە  شەهیدکردنی براکانه ، بەواتا شەهیدکردنی شۆڕشگیران وبەرگریکارانی خاک ونیشتیمانه ، (پ ك ك )که بەگوێرەی یاساکانی نێودەوڵەتی هیچ پەیوەندییەکی به باشووری کوردستان هەرێمی کوردستان نیه ، بەڵام بوونی به نایاسایی لەو ناوچانەدا جێگای سەرنج وهەڵوەستە و گووماناویە !
 که به گوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان مافی حکومەتی کوردستانە بڕیار لە چارەنووسی هاوڵاتیانی بدات ،چونکه دەستوور لەم پرسەدا باڵا دەستە ، کەچی (پ ك ك )، که ڕۆژ لەدوای ڕۆژدا گوومانەکانی سەری دژ به گەلی باشووری کوردستان زێدەتر دەبێت ، هەروەها لێکدانەوەکان  بۆ ئەوە دەچن که بەڵێ ئەوەی ئەو پارتە دەیکات زێدەتر بۆ بەرژەوەندی داگیرکەرانه نەوەك گەلی کوردستان ، ماوە ماوە (سیناریۆ)ی شەڕ نێوان (سوپای تورك و هێزەکانی پ ك ك ) له ناوچە شاخاویانەی ( پ ك ك) لێ باڵادەستن درووست دەبێت ، بەڵام دواتر پێشمەرگه وکوڕی کورد شەهید دەکەن و وێڕای ئەمەش بیانۆ دەدەنه هێزی بیانی تا  بێنه نێو قوڵایی خاکی باشووری کوردستان،بەمەش (پ ك ك) ئەنجینداکانی بەئاشکرا دەخاتە بەردەم داگیرکەران بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوش وباردۆخەکه .. زۆر جاران پرسیار درووست دەبێت ئاخۆ بۆ تەنیا چەکدارانی (پ ك ك ) بۆ جارێکیش ناچنه باکوور بۆ خەباتکردن یان گووندێکیان بۆ ئازاد ناکرێت تا بنکە وبارەگای خۆیانی لێ دابنێن وخەبات لە باکوورەوە دەست پێ کەن نەوەك له خاکی یاسایی باشوور واتا هەرێمی کوردستان ، ئەو پرسیارە وڵامەکەی به سانایی دەدرێتەوە که ( پ ك ک )، جگه له دەست وئەجیندای دووژمن وداگیرکەران هیچیتر نیه .

 شەهیدکردنی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن ( قەندیلیەکانەوە) نیشانەیەکه که ئەو هێزانه تەنیا کاریان پێ دەکرێت بۆ تێکدانی ڕەوشی ئارامی و ئاوەدانی کوردستان ، چونکه بەرچاو ڕوونی باش بەدیار کەوت که (پ ك ك ) بۆتە ئامراز و بۆکەڵەیەك بەدەستی داگیرکەران و به سانایی دەجولێندرێت ، ئەگەرنا بۆ پێشمەرگه شەهید دەکەن ؟.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.