Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:09

24 مانگ دیپلۆماسیەتی سەرکەوتووی نێچیرڤان بارزانی

هەموو ئەو هەوڵە سەركەوتووانەی بەرێز نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ئاماژەیەكی روون و ئاش
100%

لەماوەی 24 مانگ سەرۆكایەتیكردنی هەرێمی كوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی ، كۆمەڵێك رووداو و پێشهات روویان عێراق و ناوچەكە و هەموو جیهانكرد ، كە چۆنێتیەتی مامەڵەكردن و هەڵكردن لەگەڵیان وهەروەها راگرتنی هاوكێشەكان لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە هەڕەشە و مەترسییەكانی دەوروبەری پێوستە بە كەسایەتیی ژیر و بەهێز هەیە ،  كە وەك لە ماوەی رابردوو بینرا ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سیاسەت و دیپلۆماسیەت  و كەسایەتیی بەهێزی چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و لە سەر ئاستی عێراق و  نێودەوڵەتیی توانیویی وەك پارێزەرێكی بەهێز بەرگری لە دۆزی رەوایی گەل و نیشتیمانەكەی بكات .

چ لە رێگەی سەردانی نێردراو و سەركردە و باڵیۆزی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و چ لە سەر ئاستی عێراق و سەردانی بۆ  لایی گشت هێزولایەنە عێراقییەكان پشتیوانی مافەرەواكانی كورد وكوردستان بێت و لە ماوەی رابردووشدا چەندین شاندی باڵای وڵاتان و نەتەوەیەكگرتووەكان بە شێوەی فەرمی  سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و چ بە پێچەوانەوە بانگهێشی بەرێز نێچیرڤان بارزانی  بۆ چەندین  وڵاتی ناوچەكە و جیهان لە نێویاندا وڵاتی فەرەنسا كە توانیی بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا پشتیوانی بۆ مافە دەستوورییەكان هەرێم لەلایەك و لەلایەكی تریش پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشە و مەترسییەكانی دەوروبەری بەدەست بهێنێت .

لەلایەكی ترەوە، ناردنی نامەیەكی 53 خاڵی لەلایەن بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان و جەختكردنەوە لە سەر جێبەجێكردنی مافەكانی گەلی كورد لە چوار چێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و  بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ گەلی كورد كورد هەنگاوێكی تری ژیرانە و دیپلۆماسییەتێكی سەركەوتوویی  سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەدەسهێنانی پشتیوانیكردن لە دۆزی كورد و دەركردنی بریاری ژماری 2576 نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق ، كە تێیدا پشتیوانیكردنی نێودەوڵەتییە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق لە پێناو  چارەسەری ئەو كێشانەی كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، نێوان هەولێر و بەغدا بوونیان هەیە بە جێبەجێنەكردنی مافە دەستوورییەكان و كە لە ناوه‌رۆكی نامەكەی بەرێز نێچیرڤان بارزانی بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان ، پێداگری لە سەر كرابۆوە .

هەوڵە بەردەوامەكانی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان ، ئاماژەیەكی گەورەن بۆ بەدەسهێنانی دەستكەوت و سەركەوتنی گەورە لە رووی دیپلۆماسی و زیاتر بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان چ لە سەر ئاستی هەرێمایەتیی، عێراق و جیهانی بەتایبەت كە لە ڕەوشی ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیار و چارەنووسسازدا گوزەر دەكات و ئەگەر پێشهات و  رووداوی نوێی لە ئارادن و سەڕەكیی ترینیان هەڵبژاردنەكانی مانگی 10ی 2021 عێراقە كە دیار نییە بارودۆخی و ئایندەی ئەو وڵاتە بە چ ئاقارێك دەبات .

بۆیە، گرنگیدان و بە بایەخ وەرگرتنی نامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەركردنی بریاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیەكگرتووەكان و پێداگری بەرێز نێچیرڤان بارزانی بۆ  بەجێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پاڵپشتیكردنی نەتەوەیەكگرتووەكانی لە رێككەوتین نێوان هەولێر و بەغدا چ لە سەر بودجە و چ لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی مانگی 10ی 2021 و زیاتر گرنگیدان و بەهێزكردنی نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و زیادكردنی دەسەڵاتەكانی لە عێراقدا ئاماژەیەكی روون و گرنگن لەوبارەیەوە .

بۆیە، بە زیادكردنی دەسەڵاتەكانی نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق و پشتیوانیكردنی لە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە چارەسەرنەكراوەكان بە تایبەت  ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان گرنگترین ئاماژەن بۆ هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم  و داواكاریی لە نەتەوەیەكگرتووەكان،بریاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی بۆ دانووستانی و گفتگۆی هەمەلایەنە  لە عێراق و پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقە و هەروەها چارەسەركردنی پرسی بودجە و مووچەوناوهێنانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی كوردستان ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە ، بۆ پشتیوانیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی  بۆ قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی كوردستان و ئینجا پشتیوانیكردنی دانوستان و گفتگۆكانی شاندنی كوردستان بۆ گفتگۆ لەگەڵ عێراق.  

بەدڵنییاییەوە، هەموو ئەو هەوڵە سەركەوتووانەی بەرێز نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی سەركەوتن و دەسكەوتی گەورەن بۆ  ئایندەیی كوردستانێكی بەهێزتر و  متمانە و بایەخیی نێودەوڵەتیی بۆ دوزَی كورد  ۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان  لە هەموو هەڕەشە و مەترسییەكان . هەوڵە بەردەوامەكانی بەرێز نێچیرڤان بارزانی  سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو،  بە بەردەوامی جەخت كردنەوەیان  لە گفتگۆی نیشتمانی و دەستەبەركردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی گەلی كورد  كردووەتەوە، سەرۆكی هەرێم هەروەها داوای ڕوانگەی هاوبەش و ڕێككەوتنێكی نوێی سیاسیی لەنێوان سەرجەم لایەنەكان لە عێراق و كوردستاندا كردووەتەوە. 
بۆیە، بڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكان  بۆ پشتیوانیكردنی چارەسەری كێشەكانی هەولێر وبەغدا بە شێوەی دەستووری و گفتگۆوە ، پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵە دیپلۆماسیی و سیاسییانە و سەركەوتنی گەورە و  دەستكەوتێكی نیشتمانیی گەورەیە بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت و لە عێراقدا بە گشتی و رێگریكردنە لە هەموو ئەو هەوڵانەی كە لە ماوەی رابردوو ، دژ بە مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد لەلایەك و لایەكی تریش دژ بە قەوارەی هەرێمی كوردستان لەلایەن هەندێك هێزولایەنیی شۆڤێنی و دژ بە كورد كە ئاڕاستەكانیان دیارو ئاشكرابوون .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.