Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:06

قەوارەی کوردستان خاوه‌ن سەنگ ومتمانەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی

شكست بە پیلانگێری و گەمارۆكان هێنرا
100%

  گه‌لی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕه‌سه‌ن لە هەوڵی بێ‌ وچانه‌ لە پێناو چارەسەركردنی ئاشتیانە لەگەڵ هەموو نەتەوەكانی تری دەوروبەری و ناوچەكە و ئەوەش بەكردەوە سەڵمێنراوە و بەردەوام هەوڵیداوە كە ڕێگەی ئاشتی و گفتگۆوە ، گرفتەكان چارەسەر بكات و بە ئاشتی مافەرەواكانی بەدەست بهێنێت .


 شۆرٍشه‌ یەك لەدوای یەكەكان لەگەڵ رژێمەكانی رابردوو وداگیركەران بە ئێستاشەوە ، بەردەوام هەوڵی چارەسەری و كۆتایی هێنانی بە شەرٍداوە ، لە ئێستاشدا ، بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەردەم بەردەوامبووە لە سەر ئەو رێچكەیە و بە ئەندازیاری ئاشتی و ئاوەدانی ناسراوە و لە پێناو چارەسەركردن كێشەكان و شكاندنی بەستەڵەكەكان لە سەر ئاستی نێوخۆیی ، عێراق و ناچەكە، بە دیپلۆماسییەت و هێزێكی نەرمەوە ، بە یەكێك لە كاراكتەرە بەهێز و كەسایەتیی كارێزمایی ناسراوە ، خاوەن پێگەیەكی بەهێز و تایبەتییە ، بەتایبەت بینمان كە دوای رووداوەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و گەلەكۆمەكەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی و خیانەتكاری نێوخۆیی بۆ لەباربردنی دەستكەوتەكان چۆن كوردستانیان گەمارۆدا بوو و بە خیانەت و ناپاكی دەستیان بە سەر نیوەی خاكی كوردستان گرت ، لەو كاتە كە هیواكان زۆر كەمببوونەوە ، ئەوا بەرێز نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ، بە سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانەی خۆی و بە خۆراگری گەلەكەمان و قارەمانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی توانیی ، بەستەڵەك و گەمارۆكان تێكبشكێنرێت .


هەولەدیپلۆماسییەكان بە شكاندنی گەمارۆكان لەلایەن فەرەنساوە ، بە دیداری ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی كوردستان دەستیان پێكرد و ئەوەش وایكرد كە جارێكی تر پێگە و متمانەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەهێزتر بێت و ئینجا بە دیداری سەرۆككۆماری ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ و سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ سەركردایەیی سیاسی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانی ، شكست بە پیلانگێری و گەمارۆكان هێنرا .
دوای بەشداریكردنەوە ، هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 2018 لە سەرئاستی عێراق و كوردستان ، ئەمجارەیان بە دروشمی كوردستانی بەهێز جارێكی تر گەلی كورد بەشداری لە پرۆسەی سیاسی عێراق كردەوە، بەڵام هەندێك هێز ولایەنی شۆڤێنی كە دڵ و دەروونیان پر لە ڕق و كینەبوو لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ، بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی لە باربردنی دەستكەوتەكانیان دا ، بەڵام ئەمجارەشیان بە خۆراگری گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی كوردستان توانی رووبەرووی ئەو گەمارۆ و گوشارانە ببێتەوە.


دواتر لە ماوەی رابردوو، زۆری نەخایاند ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا سەردانی عیراقی كرد دووبارە پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، لە كۆتا جاردا لە ئاداری 2021 بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی وڵاتی فەرەنسا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەو وڵاتەی كردوو لەگەڵ ماكرۆن كۆبوویەوە ، هەمیشە نێچیرڤان بارزانی بە هێمای ئاشتی و ئارامی و شكێنەری بەستەلەكان ناسراوە بۆتە هیوایەك بۆ گەلی كوردستان و عیراق و ناوچەكە ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرۆكی وڵاتیكی ئازادیخوازە و هەموو ئاماژەكان دەرخەری ئەو رٍاستییەن كە هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكی خاوەن پێگەیەكی دیار و بەرچان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان و پێوستە گەلی كوردیش ئەو گرنگ و بایەخە بە هەند وەربگرێت و بۆ بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانی لە نێو كوردستانێكی بەهێزدا .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.