Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:19

نێچیرڤان بارزانی هەوێنی یەکهەڵویستی کوردستانی

مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییەیە، كە ئەوەی بە تەبایی و یەكهەڵوێستی بەدەست دێت ، بە لێكترازان و گرژی و زێهنیەتی تەسكی حیزبایەتی بەدەست نایەت،
100%

  لە سەڕەتادا دەمهەوێت ئاماژە بۆ ئەوە ڕاستییە بكەم ، ئەساسی پێشكەوتنی هەر وڵاتێك و خۆشگوزەرانی وباشتربوونی ژیان و گوزەرانی دانیشتیوانی و هەروەها مسۆگەر بوونی مافەرەوا دەستوورییەكانی و پاراستنی دیموكراسی و ئازادی ، بۆ تەبایی ویەكهەڵوێستی نێو ماڵەكەكەی دەگەرێتەوە .

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،لە رابردوو و ئێستاشدا، بە باوەربوونی تەواو بۆ ئەو بنەمایانە ، هەمیشە و بەركردەوە بووە مایەیی كۆكردنەوەی دەنگە ناڕازییەكان و دژ بە یەكەكان و هەمووانی لە یەكڕیز و یەكدەنگ لە ژێر یەك چەتردا كۆكردەوە، كە ئەمەش تەنها بە مرۆڤێكی مەزن و خاوەن بیروهزری دانایانە و دڵسۆز و خەمخۆر و كوردپەوەر و نیشیتمانپەوەر و و ئایندە بینەكان دەكرێت بۆ كۆكردنەوە و پێدانەوەی ئومێد و دووبارە تەبایی و یەكهەڵوێستی نێو ماڵی كوردستانی بە مەبەستی هەنگاو هاویشتن بەرەو قۆناغێكی تری بوژانەوە و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و لە پێناو گەڕاندنەوەی متمانە و ئارامی سیاسی و كۆمەڵایەتی كە ماوەیەكی زۆرە وەك سایەیەكی تارێك باڵی سەر كوردستاندا كێشاوە و رۆژانە كوردستانییان بە نیگەرانیەوە دەروانە پاشەرۆژی بەدیهێنانی مافەرەواكانمان ، بەڵام جارێكی تر رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەر ساڵی كوردی هیوا وئۆمێدێكی بۆ هەموو كوردستانیان گەڕاندەوە و جارێكی دیكە گیانی پیكەوە خەبات و برایەتی و ئارامی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئومێدی بۆ ئایندەیەكی گەشی بۆ هەمووخەڵكی كوردستان گەڕاندنەوە .

ئێستا ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، كە هەموو هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆتایی بە حزبایەتی بەرتەسك و بەرژوەندی شەخسی و حیزبییەكان بهێنن و كە بێجگە لە سوودمەندبوونی دوژمنان و ناحەزانی كوردستان و زیانگەیاندن بە نێوماڵمان و لێكترازان هیچی تر لە لێبەدەستنەهاتووە .

با پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەڕەتایی ساڵی نوێیی كوردی بكەینە ، دەستپێكێك بۆ ئەوەی ئەوەی تۆزی ڕق و كینە بەرامبەر بەیەكتر لە سەر نێوماڵ و رووخسارمان لاببەین و هەمووان بە یەكدەنگ و دەست لە ناودەست و بە بیروهزری كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری بە هەموو توانایەكەوە ، نێوماڵی خۆمان رێكبخەین و هەمووان شان بدەینە بەر بەرپرسیارەیتی و رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتە كان و پارێزگاریكردن لە گشت دەستكەوتەكان و داكۆكیكردن لە بە دەسهێنانی مافەرەواكانمان .

مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییەیە، كە ئەوەی بە تەبایی و یەكهەڵوێستی بەدەست دێت ، بە لێكترازان و گرژی و زێهنیەتی تەسكی حیزبایەتی بەدەست نایەت، بۆیە، رێزدار نێچیرڤان بارزانی چ وەك سەرۆكی هەرێم و چ وەك جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی بەرانبەر بە گەل و نیشتیمان و خەمخۆرییان و ئەوا بانگهێشتی هەموو هێزولایەنە كوردستانییەكانی كرد ئەو بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزییە لەوە سەرچاوەگرتووە ، كە هەر كاتێك كورد یەكریز بووبێت ئەوا كاریگەری زۆر بووە لە سەر پرسە هەستیار و چارەنووسسازەكان بەتایبەت لە بەغدا ، كە بینیمان لە ماوەی رابردوو، چۆن بەهۆی لێكترازان و لاوازی نێو ماڵی كورد ، چۆن هێزولایەنە دژە كوردەكان بریارە ناڕەواكانی خۆیان لە شێوەی زۆرینەی دیكتاتۆریی شۆڤێنی بە سەر ماف و بریارەكانی گەلی كورد دا سەپاند ، هەروەها لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیشەوە لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی و ناتەباییەی گەلی كورد، كاریگەری نەرێنی لێكدەكەوێتەوە و لە سەر ئاستی نێوخۆیش خەڵكی كوردستان بێ‌ متمانە و زیاتر نیگەران كردووە ، بۆیە، تەنها ڕێگەی بەردەمان لادانی دووبەرەكی و كۆتایی هێنانە بە ناكۆكییەكان كە تەنها دوژمنان و نەیاران تێیدا سوودمەند دەبن ، بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە هەمووان بەكردەوە بیسەڵمێنن كە بەرپرسیارن بەرانبەر بەرژوەندییە كانی گەلی كورد، تاهەموولایەك بە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست رووبەرووی هەڕەشە و كۆسپەكان ببنەوە لە پێناو ئایندەیەكی گەش و پر ئومێد بۆ گەلی كورد و كوردستانێكی بەهێزتر و گەشەسەندووتر .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.