Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:49

کورد و یٔایدەلۆژیا !

له ئامانج و ئاکامی هەموو تێکۆشانێکدا بۆ ئازادی و ڕزگاربوون له دەستی زوڵمدا پێوویستە ئایدەلۆژیەکان لەیەك ڕێبازدا یەکبگرنەوە
یونس حه‌مه‌د
100%

 

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

ووشەی ئایدەلۆژیا بەو واتایه دێت که هزر به شێوەیەکی زانستی له ژیاندا پەیڕەو بکرێت ، جا ئەم ڕێبازە هزریه بریتیە له بیرووبۆچۆنی هەمە جۆر و چەشن ، له هەموو سەردەمانێکدا ئایدەلۆژیەت گووزارەشت له بابەتێکی گرینگدا دەکات که دواجار سوودی بۆ کۆمەڵگا و ڕای گشتی هەبێت .

 کورد وەک گەلێکی زیندوو کوردستانیش وەک خاکی ڕەسەنی کورد لەوەتەی هەیه بۆ بەدەستهێنانی ماف به هەموو جۆرێک خەبات دەکات ، ئەو خەباتەش بریتیە له یەک ئامانج ئەمیش ڕزگارکردنی گەلی کوردە له دەست زوڵم  و زۆرداریدا .

 له ئامانج و ئاکامی هەموو تێکۆشانێکدا بۆ ئازادی و ڕزگاربوون له دەستی زوڵمدا پێوویستە ئایدەلۆژیەکان لەیەك ڕێبازدا یەکبگرنەوە ئەم ڕێبازەش بۆ ڕزگاری یەکجارەکی بێت ، کورد به هۆی زۆری ئایدەلۆژیای هزریدا نەتووانیووە ببێتە خاوەن ڕێبازێك که گەلەکەی لەو ماوەیە زۆرەدا له دەست داگیرکەران ڕزگار بکات ، چونکه ئایدەلۆژی و ڕێبازەکان زۆر تر له خەیاڵدا قوڵبوونەتەوە نێو خەڵک و هاوڵاتیدا ، بەر لەوەی بەشێوەیەکی زانستی بچیتە نێو مێشک و هزردا ، گەلی کوردستان ئەگەر چی گەلێکی زیندووە خاوەن خاك ، زمان ،کەلتوور ، ڕۆشەنبیر ، ڕەسەنایەتی خۆیەتی لەگەڵ ئەوەی بەردەوام زوڵمی لێکراوە ،بەڵام خۆی پاراستووە وەک کوردبوون. ئایدەلۆژیا ئەو ووشە کۆنه یۆنانیە بۆتە هێمایەك بۆ خاوەن هزر و بیرەکان جا ئەم بیروو بۆچوونانه چۆن لەگەڵ ژیانی گەلاندا خۆی بەرجەستە دەکات و هەروەها خۆی دەگوونجێنێت ، ئەگەر گەلانی دیکەی سەر زەوی بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن دەوڵەتن ئەوە ئاساییه هەر جۆرە ئایدەلۆژیەك  بۆ پەیڕەوکردنی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بخەنه کار ،چونکه ئەوان واتا ئەو گەلانەی خاوەن قەوارەن لەوە پشت ئەستوورن بەوەی داهاتوویان وەك مانەوە مسۆگەرە بۆیە ئەگەر هەر فەلسەفە و ئایدەلۆژیەك له ناو هزریان دابێت ئەوە هەوڵدانه بۆ ڕێڕەوی ژیانی هاوچەرخ و پێشکەوتن ، جا لێرەدا ئەو ئایدەلۆژیای که کورد ئێستاکه زۆر پێوویستی پێی هەبێت ئایدەلۆژیای هزری ناسیونالیستیە بەو واتا گرینگەی که بەڵێ پێوویستە کورد هەموو بۆ چوونێك وەلاوە بنێت ئایدەلۆژیا و هزری خۆشەویستی گەل و خاکی کوردستان بکاتە ئامانجی سەرەکی خۆی .
له دونیای پێشکەوتنی سەردەمدا گەلان گەیشتوونەتە قۆناخ و باوەڕێک جگه له ناسیۆنالیستی وخۆشەویستی بۆ خاك و وڵات هیچ ئەلتەرناتڤێکی دیکه بەدی ناکرێت بۆیە دەبینین که چۆن گەلان پێشبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی هەرچی زۆرتر خۆیان له ناوەندەکانی جیهانیدا بسەلمێنن .
 ئایدەلۆژیای باوەربه خۆبوون هەستکردنه به هەستیاری ژیان بەرانبەر به مێژوو هەروەها بۆ  خۆشگوزاری هاوڵاتی سەر خاك ونیشتیمان جا بۆیە پیوویستە ئایدەلۆژیای دەوڵەتبوون بخەینه پێش هەموو بابەتێکی دیکەوە ،چونکه دەوڵەتبوون به واتای ئایدەلۆژیای تێگەیشتن له ژیانی هاوچەرخ چ بۆ ئێستا هەروەها بۆ ئایندەشمان .

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.