Erbil 15°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 08:30

هەڵەکانی دادگای فیدراڵی لەتەفسیر بۆ دەقەکانی دەستور

ئایا ئەو لایەنە کامەیە کەدیاری دەکات کە ناوچەیەک کێشە لەسەرە یاخود نا؟
سه‌نار شێرۆكى
100%

دەقی ماددەی (93/ دووەم) مافی دادگای باڵای فیدڕاڵیە (دەقەکانی دەستوور ڕوون بکاتەوە) ئەم تایبەتمەندیە لە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە قۆناغی ڕاگوزەری ساڵی 2004 و لە یاسای دادگای فیدڕاڵی  نەبووە  ، بەڵکو دەستووری2005 دایهێناوە.
   دەقەکانی دەستوور هەرچەند ورد بن، بەڵام لە ناوەڕۆکدا گفتوگۆیەكی زۆر لەبەر ناڕوونی و لێک چووەکانی لەخۆ دەگرێت، دەبیت لایەنێک بەم ئەرکە هەڵسێت، مەبەست لە ناڕوونی دەق؛ بێ توانای لە بەدیهێنانی ویستی دانەری دەقی دەستوورە یان بێ توانای لەجێبەجێکردنی دەق لەو کێشەیەی هاتوۆتە بە پێویستی بەگەڕانە بۆ زانینی مەبەستی سەرەكی دانەری دەستوور، ئەرکی ڕوونکردنەوەی دەستوور دادگای باڵا لە سیستەمی دادوەری دەسپێردرێت.  
هەر بۆیەش لەو كاتەدا زیاتر گرینگی ئەو یاسایەمان بۆ دەردەكەویت ئەگەر هاتوو لایەنەك لە لایەنەكان بیانەوێت شیكردنەوە بۆ دەقەكی دەستوری بكەن بۆ نمونە ئەو هەڵە گەورەی كە كاتی خۆی لە بەرانبە رهەرێمی كوردستان لە سەر شیكردنەوەی دەقێكی دەستوریكرا كاتەك كە ئەندامەكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای شیكردنەوە لە بارەی " ناوچە کێشەلەسەرەکان "داوةتةوة.
 لە وڵامی پرسیاری یەكەك لە ئەندام پارڵمانەكانی مەسیحی لە هەرێمی كوردستان كەداوای شیكردنەوەی " ناوچە کێشەلەسەرەکان " دەكات ئەو پرسیارانە ئاراستەی كردووە، لە 29/10/2017 بڕیاری (ژمارە 113/ فیدڕاڵی/ 2017) بەو جۆرە وڵامی داوەتەوە:
ئایا ئەو لایەنە کامەیە کەدیاری دەکات کە ناوچەیەک کێشە لەسەرە یاخود نا؟ دادگا پێیوایە ئەو لایەنە    لەماددەی(140/یەکەم)ی دەستووردا دیاری کراوە بەپێ ی ماددەی 53/ٲ قانونی ئیدارەی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە. وەکو لە مادە دەستووریەکەدا دیارە حکومەتی فیدڕاڵی ئەولایەنەیە کە ڕاوێژ پێشکەشی دەسەڵاتی یاسادانان دەکات دەربارەی ئەو ناوچە کێشە لەسەرانە و دەکەونە دەرەوەی سنورەکانی هەرێم وەکو لەماددەی 53/ٲ دیاریکراوە.
  کێشەی گەورەی ئەم بڕیارە لەبەشی یەکەمی وەڵامی پرسیاری دوەمدایە ،چ لەدێڕی 17 و 18 ی بڕیارەکەی دادگادا هاتوە، کەدەڵێت (تجد المحکمە بان الاراچی المتنازع علیها هی تلك الاراضی التی كانت تدار من حكومە ٲقلیم كردستان) واتە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەو ناوچانەن کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش 19/3/2003 بەڕێوە دەبران، بەم پێیەش، لەبری ئەوەی كەركوك و بەشێکی موسڵ ودیالە و صلاح الدین ناوچەی کێشە لەسەربن ، ئەوا سلێمانی و هولێرو دهۆک دەبنە ناوچەی کێشە لەسەرئەوە ئەو مەترسییە گەورەیەیە كە دەبیت كورد حسابی بۆ بكات.
**************
 1. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە :یاسای دادگای باڵای فیدڕالی عێراق ژماره‌ (30) لسنة 2005.
 2.   عقيل لفته حبيب ، "دور المحكمة الاتحادية العليا في حل المنازعات بين الحكومة الاتحادية والمحافظات غير المنتظمة في اقليم"(بەدەستهێنانی بروانامەی ماستەر،زانكۆی قادسية/ كۆلێژی یاسا، لە 2005)ص 5.
  3.لە ڕێکەوتی 29/10/2017 بڕیاری (ژمارە 113/ فیدڕالی/ 2017)بریاری لە سەر دراوە و لە پێگەی دادگای باڵای فیدراڵی
 4. لە ڕێکەوتی 29/10/2017 بڕیاری (ژمارە 113/ فیدڕالی/ 2017)بریاری لە سەر دراوە و لە پێگەی دادگای باڵای فیدراڵی
  5.مادەی (140)یەكەم: دەسەڵاتـی ڕاپەڕاندن هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی پێداویسیتەكانی مادەی (58) لە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە بە هەموو بڕگەكانیەوە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.