Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:14

بۆچی ڕاپەرین و شۆڕش بەردەوام دەبێ‌

راپەڕینی بەهای 1991 سەڵماندنی گەلی كورد ، خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە
100%

گەلی كورد، وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف ، بە درێژایی سەد ساڵی لە پێناو  پاراستنی شوناس و رزگاری خاك و گەلە لە دەستبەسەر گیراویی و ستەملێكراویی  لە چەنگی داگیركەران تا بە ئەمڕۆ چەندین شۆڕش و راپەرینی ئەنجامداوە ، رێگەی نەداوە مەشخەڵی رووناكی  لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواكانی  خامۆش بكرێت .شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دیارتترین ئەو شۆڕش و راپەرینە مێژووییانەی گەلی كورد بوو ، كە توانی بۆ یەكەمین جار رژێمی داگیركەری عێراق ناچار بكات ددان بە مافەكانی گەلی كورد دابنێت و ئۆتۆنۆمی بۆ ئەو  قۆناغە ، دەستكەوتێكی گرنگ و مێژوویی بوو بەدەست بێنێت .
 هەر چەندە رژێمەكانی عێراق هیچ كات جێگەی متمانە نەبوو بەرامبەر بە بەڵێنەكانیان ، دوای ماوەیەكی كورت پەشیمان بوونەوە ، بەڵام  دوای ماوەیەكی كورت لە پیلانگێرییەكانیان ، شۆڕشی  پێشكەوتنخوازی گوڵان وەڵامێكی گرنگ و گونجاو بوو بۆ هەموو داگیركەران ونەیارانی گەلەكەمان بەوەی كە مەشخەڵی خەبات ناكوژێتەوە و بەردەوامە لە بەدەسهێنانی مافەرەواكانی و ئەوە بوو  ، دەرفەتێكی گونجاو هاتەئاراوە ، بەرەی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی و پشتیوانی جەماوەری و هێزی پێشمەرگەی كوردستان  و بەوریەكی پۆڵایین  بە گرژ سوپای داگیركەری بەعس دا چوونەوە، گووتیان ، كە سەردەمی ژێر دەستی و ستەمكاری بەسەرچووە و سەردەمی ئازادی ورزگارییە ، لەكاتێكدا، كە عێراق خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهان بوو ، بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی گەلی كورد چۆكی بە دوژمنان دانا .
راپەڕینی بەهای 1991 سەڵماندنی گەلی كورد ، خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە ، تۆپ و فرۆكە و كیمیاباران و گەمارۆدان و ئەنفال ناتوانێت ببێتە كۆسپ و بەربەرست لە بەردەم بەدەسهێنانەوە مافەرەواكانی و هیچ كات ژێر دەستی و ستەمكاری قبوڵ ناكات ، بۆیە، ڕاپەرینیش توانی ئەمجارەشیان ، گەلی كورد بكاتە خاوەن پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم ، حكومەت و فیدرالێزم .
هەموو ئەو دەستكەوتانە ، هەروەها ئاسان بەدی نەهاتوون ، بەڵكو لە ئەنجامی خۆراگری و خەبات و خوێنی هەزاران رۆڵەی كوردستان و پێشمەرگە  و تێكۆشەرانی گەلەكەمانن ، كە دەیان ساڵە خەبات دەكەن دژی ستەمكاری و چەوساندنەوەی گەلەكەیان و رێگری كردن لە گۆڕینی دیموگرافیا و مۆڕكی نەتەوایەتیی و شوناسمان بە هەموو رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق.
بۆیە، دەبێ‌ هەموو دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان و دەسەڵاتدارانی عێراق، باش ئەو ڕاستییە بزانن كە ، بۆ چی ڕاپەرینیمان كرد ، ئەو دەستكەوتانەی كوردستان چۆن بەدیهاتوون ، گەلی ئێمە هەمیشە دژی دیكتاتۆرانە ، بە هەر پاساوێك بێت ، چۆن درندەترین رژێمی دیكتاتۆری تێكشكاند، ئەم دەستكەوتانە ، دەرئەنجامی  182 هەزار ئەنفال و 5000 هاوڵاتی كوردی هەڵەبجە ، ئاوارە و كۆڕەو و پیلانگێری و كارەساتی دەیان ساڵەیە .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ، ئەوەیە، كە جارێ‌ گەلی كورد و ئامانجەكانی ڕاپەرینەكانی بە كۆتا نەهاتووە، بەتایبەت كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر كە سەرٍەكیی ترینین و هێرش و پەڵاماردانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ئاماژەیەكی مەترسیداری دەسەڵاتی ئێستای عێراق بە بەردەوامی گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان ، بۆیە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوام بن لە تاكڕەویی خۆسەپاندن بەدڵنییاییەوە، ئەمرۆ یا سبەی  راپەرینی یەكجاری ئەو ناوچە كوردستانییانە لە داگیركاری رزگارد ەكات ..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.