Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:38

کەرکووک لەدڵی بارزانی نەمردا

له هەموو سەردەمانێکدا داگیرکەران تەنیا ئاماژەیان به ڕۆڵی پارتی و ڕێبازی بارزانی کردووە
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

پرسی کەرکووکی کوردستانی لەوەتەی نەخشەی سیاسی دەوڵەتی بەناو عێڕاق دامەزراوە بۆتە پرسی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان، لێرەدا باشووری کوردستان بێ پرس وڕا بەو به ناو دەوڵەتەوە لێکندراوە ، کەرکوویش به هەمان شێوە بۆتە بەشێك لەئازاردانی گەلی کوردستان لەو کاتانەوە واتا سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەم تاوەکو ئێستاشی لەگەڵدابێت .


کەرکووك هەموو جۆرە چەوساندنەوە و ئازاردانی بەخۆیەوە بینیوە ڕژێمه یەك لەدوای یەکەکانی دەسەڵاتی بەغدا بەهەموو جۆرە دڕندەییەوە ئازار و ئەشکنجەی کەرکووکیان داوە ، تەعریب و سڕینەوەی ئاسەوار و ڕاگواستن و زیندانی کردن ئەوانه بەشێکبوون له ئازاردانی ئەو خەڵکەدا که تەنیا تاوانەکانیان ئەوەبوو له زێدی باب وباپیرانیان دەژیان ، له هەموو سەردەمانێکدا کەرکووك وەك سیمبوول و ئیکۆن بۆ گەلی کوردستان بووە، هەر کات کەرکووك ئازار درابێت تەواوی کورد هەستی بەوە کردووە ئازار دراوە ، لەسەردەمانی مێژووی خۆیدا کەرکووك وەك خاکی کوردستان سێ بەش ونیوی کوردستان وەک نەخشە کوردستانی بووە ، بارزانی نەمر لە زۆر بۆنە و باسدا هەمیشە کەرکووکی وەک پێناسەیەك بۆ خەباتی ڕاستەقینەی کوردایەتی له هزر وبیریدا خستۆیە بەردەم تاک وکۆمەڵی کورد تاوەکو نەوە دوای نەوە بزانن ئەم شارە کوردی وکوردستانیە و هەر به کوردستانی دەمێنیتەوە ئەگەر کوردێکیشی تێدا مابێت ، بەو واتایە تەندرووستیەی کە هەمیشە کەرکووک له دڵ ودەروونی بارزانیدا به زیندوویی ماوەتەوە.

بارزانی نەمر باش لەو نەخشەیە گەیشتبوو که کەرکووك کەوتۆتە ناو دڵی کوردستان هەر بۆیە هەرگیز بۆ چرکەیەك شازشی لەسەر نەدەکرد ، مەزلومەیەتی ئەو شارە دێرینە کوردییەی هەردەم لەبەر چاوان بووە بۆیە هەموو کات بەر لەهەموو بابەتێکدا کەرکووکی دەخستە سەر مێزی گفتووگۆکان ،چونکه لای بارزانی نەمر کەرکووك واتا دڵ ، بۆیە نەیدەوویست ئەم شارە تاهەتایی بەمشێوەیەی ئێستا بەداگیرکراوەیی ببینرێت .
 باوکی ڕوحی کورد هەمیشە دەستی بۆ ئاشتی و تەبایی ویەك ڕیزی درێژ دەکرد لە گەرمەی جەنگ وشەڕدا چاوی لەسەر ئاشتی بوو ، بەڵام ئاشتی به کەرکووک یشەوە ، چونکه ڕوانگەی بارزانی نەمر بۆ کەرکووك له دڵەوە سەرچاوەی گرتبوو بۆیە دەستبەرداری ئەم مافە ڕاستەقینەیەی نەدەبوو .
 کەرکووکیان ئەگەر چی به پێی زەمن و  ئاڵووگۆڕ ژیانی سیاسی زۆرجاران چاویان لێ سوورکراوەتەوە ، بەڵام هەرگیز بارزانی یان له بیر نەکردووە و هەمیشە بە پێشڕەوی خەباتی کوردایەتی ڕاستەقینه له بیر و هزریاندا ماوەتەوە .
 له هەموو سەردەمانێکدا داگیرکەران تەنیا ئاماژەیان به ڕۆڵی پارتی و ڕێبازی بارزانی کردووە ، چونکه ئەوان واتا داگیرکەرانی ئەم شارە دەزانن تەنیا ڕێبازی بارزانی یه به هیچ شێوە و شێوازێك دەسبەرداری کەرکووك نابێت بۆ هەمیشە دەڵین ئەگەر پارتی و بارزانی لە کەرکووك بن واتا کورد له کەرکووکه ، ئەوەیه ئەو دڵەی که کەرکووکی کوردستانیه بەردەوام و هەمیشە له هزر و بیری بارزانی دا به زیندوویی ماوەتەوەو هەر دەمێنێتەوە .

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.