ساڵانێكە زۆرە وڵاتانی ئیقلیمی لە جیاتی بەكارهێنانی سوپای وڵاتەكانیان ئەوا تاكتیك یانیش شێوازێكی نوێ سەربازی بۆ شەڕكردن بەكاردێنن ئەویش لە رێگەی دروستكردنی گروپی میلیشایی و هێزوگروپی بە ناو سیاسی لە نێو خۆی ئەو وڵاتانەی كە داگیركەران مەرٍامەكانیان پێی جێبەجێ دەكەن وەك ئەوەی ئەمرۆ لە عێراق، سوریا، یەمەن ،لوبنان بەكاردەهێنن.
لە زانستی دیپلۆماسی و سیاسەت ، رۆمانسیەت كێشەكان چارەسەر ناكات بەڵكو ئەوا پشوو درێژیی و ددان بەخۆداگرتنی گەل و هەرێمی كوردستانە ، كە لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو، رژێمی ئێران بە هەموو توانایەكی میلیشایی ، میدیایی ، سایكۆلۆژی و دارایی دەستیكردووە بە پەڵاماردانێكی ستەمكارانە دژ بە كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان و مێژوو و خەبات و دەیان ساڵەی بە بێ ئەوەی هیچ داب و نەریتێكی دراوسێتی و خەبات و قوربانیدانی گەلێك كە دەیان ساڵە بە دەست رژێمە ستەمكارەكانی ناوچەكە دەچەوسێتەوە ..
ئەو دژایەتیكردنانەی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە، لە ماوەی سێ دەیە حكومرانی گەلی كورد لە بەشەی كوردستان كە بەرهەمی خەباتی بێ وچان و قوربانیدانی گەلی كوردە كە خۆی لە ئەنفال ، كیمیاباران ، تیرۆر و هەوڵی سرٍینەوە بە دەست دەسەڵاتە یەك لە دوای یەكان دەبینێتەوە و هیچ زڵهێز و دوڵەتێكی تر بۆمانی دروست نەكردووە و دانەمزراندووە تا ئێستا گوشارمان لە سەر دروست بكرێت و گەمارۆمان بدەن و پەڵاماری مووشەكی و هەر جارەو بە شێوازێك هەوڵی لەناوبردنمان بدەن ..
هەڵبەتە ، پێوستە ، داگیركەران و دوژمنانی گەل و هەرێمی كوردستان ئەو راستییەش بزانن و بچن بە لاپەرەكانی مێژوو و خەباتی دەیان ساڵەماندا بچنەوە و بزانن كە ئەوانەی كە بیری لەناوبردنی گەلی كورد و دەستكەوتەكانیاندا بە كوێ گەیشتن و توانییان خەبات و شۆرٍش و بیری ئازادیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستكردنی بە جێ بگەێنن ؟ ئەمرٍۆ ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، پرسی كورد ، كە مافێكی رەوایە ، گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رٍەسەن و دراوسێی گەلانی تری ناوچەكە لە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە گفتگۆ بكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكەی كە خاك و سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونە ، چونكە ئەزموون و مێژووش ئەو راستیانەی سەڵماند كە پەراوێزخستن و نادیدەگرتنی گەلی كورد و مافەرەواكانی مەحاڵە .
ئەگەر داگیركەرانی كوردستان لە رێگەی مووشەكبارانكردن و ئۆپراسیۆنی سەربازی و شەری دەروونی و بەكارهێنانی میلیشا و دەیان گروپی دروستكراویی تر كە دیارە سەرچاوەكانیان كێن و بۆ چ مەرامێك لە دژی گەلی كورد و كاروانی خەباتی رەوایی بۆ بەدەسهێنانەوەی مافەكانیان تێدەكۆشن ، رێگری و بەرەبەست دروست بكەن، ئەوا دڵنییا بن كە كێشە و ناكۆكیی و گرژییەكانی ناوچەكە كۆتاییان ناهێت و پێوستە لۆژیك و بیركردنەوە و دانان بە مافەرەواكان وەك گەلێكی خاك داگیركراو و مافخوراو بگەرێنەوە و چیتر زمانی ئاشتیخوازی و گفتگۆ و دیپلۆماسی گەلی كورد و سەركردایەتییەكەی بە هەڵە تێدەنەگەن و چوونكە پشوو درێژی ئێمە نیشانەی بێ هەڵوێستی مان نییە ..
بۆیە، راستە هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستانی كورد هەڵوێست و كاردانەوەی توندیان بەرامبەر بە پەڵاماردانی تیرۆریستی مووشەكی لەلایەن گروپە میلیشاكانی سەربە ئێران دەركرد و كاردانەوەی توندیان لەوبارەیەوە هەبوو ، بەڵام پێوستە ، ئەو راستییەش بزانرێت كە دیپلۆماسیەت بەرۆمانسیەت ناكرێت و پێوستە ، ئەو راستییە بزانن كە هەرٍەشە و مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان زۆر رژدن و دەبێ بەكردەوە رووبەرووی ئەو پەڵاماردانانە كە جاری یەكەمینی ئەو گروپە و میلیشا تیرۆریستانەی سەر بە ئێران نییە ببنەوە و پشوو درێژی گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان سنوورێكی هەیە و رێگە نادرێت بە هیچ پاساوێكی بێ بنەما هەوڵی تێكدانی سەقامگیری هەرێمی كوردستان بدرێت ، كە ئەمروِ نموونەی جوانی و پێكەوە ژیان لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و دوژمنان و ناحەزان چاویان پێی هەڵنایەت و هەموو رێگەیەك بۆ لەباربردنی تاقیكردۆتەوە و تاقی دەكەنەوە .