Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:31

بۆ هاوپەیمانی هیواو میدیاکانی میحوەری مقاومە

بڕینەوەى مووچە بۆ هەزاران پاسداری ئێرانی كه‌ لە شەڕەکانی ئێراق و سوریا و لوبنان کوژراون بەفیرۆدانی داهاتی گشتی ئێراقە
سیامه‌ند سێلکی
100%

ئێوە زۆر جار بەحساب ڕەخنە لەحکومەتی هەرێم دەگرن گوایە موچە دەداتە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژو ، پێتان وایە ئەوە بەهەدەردانی داهاتی گشتیە !
لای هەموو کوردێکی دڵسۆز ڕوونە بەدرێژایی شەڕی داعش پێشمەرگەی ڕۆژ دڵسۆزانەو فیداکارانە بەرگریان لەخاکی کوردستان کردو،لەو پێناوەشدا دەیان شەهدیان پێشکەشی خاکی کوردستان کردو دەیانی دیکەش بریندار بون و بەشێک لەجەستەی خۆیان لەدەست داوە .

بۆیە بەهەموو پێوەرێک ئەرکی حکومەتی هەرێمە ژیان و گوزەرانی کەسوکاری ئەو شەهیدانە و پەککەوتەکانی سەنگەر دابین و مسوگەر بکات، بەم پێیە ڕەخنەکەتان لەم بارەوە دوورە لە لۆژیک و عەقلانیەت و جگە لەهەوڵێک بۆ هاندانی  شەقام و هێزە عەرەبیەکان  دژی کورد چیتر نیە ، ئاخر ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن  و مەبەستان لەم قسەیە خەمخۆری و پەرۆشیتانە بۆ بەفیرۆنەدانی داهاتی گشتی و هێندە لەخەمی ژیان و پژێوی خەڵکی کوردستان و هەموو ئێراقن، دەسوکە ڕەخنەیەکیش ئاڕاستەی دەسەڵاتی مەزهەبیەکانی بەغدا بکەن و پێیان بێژن
بڕینەوەى مووچە بۆ هەزاران پاسداری ئێرانی كه‌ لە شەڕەکانی ئێراق و سوریا و لوبنان کوژراون  بەفیرۆدانی داهاتی گشتی ئێراقە ، بڕینەوەی موچە بۆ دەیان هەزار چەکداری حزب اللەی لوبنان و هێزەکانی فاتمیونی ئەفغانستان و زەینەبیەکانی سوریا بەفیرۆدانی داهاتی گشتی ئێراقەو زۆڵمێکی گەورەیە لەخەڵکی ئێراق .


بێ گومان هەمووتان (پەرلەمانتارانی هیواو هاوبیرەکانتان لەستاندەرو لڤین و ئاوێنەو ،شارپرێس ) و هاوشێوەکانیان زۆر باش ئەو ڕاستیەی سەرەوە دەزانن و ئاگاداری ئەوەن کە مانگانە دەیان و سەدان ملیون دینار بۆ مووچەو خەرجیەکانی ئەو تاقم و گروپە چەکداریانەو خەڵکی دیکەش کە سەر بەمیحوەری مقاوه‌مەن سەرف دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێوەش بەشێکن لەو بەرەیەو لەدژایەتی کردنی قەوارەی فیدراڵی کوردستاندا هاوهەلۆێست و هاوڕان، پێتان وایە ئەوە بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی نیەو ئەرکی حکومەتی ئێراقە هاوکاریان بکات .
بەڵام  بەغەدرو زوڵم دەزانن کە حکومەتی هەرێم مووچە بەو شەهیدە سەربەرزانە بدات کە بەگیانی خۆیان بەرگریان لەخاک و خەڵکی کوردستان کرد ! ئەمە ڕاستی دوو ڕوویی ئەو گوتارە پڕ لەچەواشەکاریەیە کە ئێوە بەرامبەر هەموو پرسەکان هەتانە، بۆیە هێندە نەماوە ماهیەتی ڕاستەقینەتان  وەکو کومەڵێک کەسی خاڵی لە بەهاو قیەمی ئەخلاقی و هەڵگەڕاوە لەخەڵک و خاکی کوردستان بۆ ڕای گشتی ڕوون دەبێتەوەو دەکەونە بەر نەفرەتی هەموو کوردستانیەکی دڵسۆزو وڵاتپارێز .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.