Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:43

یٔێران بۆ دژایەتی بارزانی دەکات ؟

لەسالی (١٩٩٢)  ئێران داوای کرد لەڕێگای حاجی ئومەران سێمالکاوە هاوکاریە سەربازیەکانی بگەینێتە هێزەکانی حزب اللەی لوبنانی
سیامه‌ند سێلکی
100%

سیامند سێلکی
ڕوون و خۆیایە بەدرێژایی شەڕی هەشت سالەی نێوان ئێران و ئێراق پەیوەندی نێوان پارتی و ئێران پەیوەندیەکی باش و دوستانەو ئاسایی بووە .ئەم پەیوەندیە لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتنرا بوو کە ڕژێمی بەعس و سەدام دۆژمنی هاوبەشی هەردوولا بوون .ئێران لەپێناو ئەوەی بتوانێت بەسەر سوپای سەدام دا سەرکەوێت ئامادە بوو هاوکاری هەموو هێزە ئێراقیەکان بکات بەکوردو عەرەبەوە .پارتیش بەو هیوایە بتوانێت ئەو دەرفەتە بۆ پرسی کورد بقوزێتەوە ، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش پەیوەندیەکانی لەگەل ئێراندا بنیاتنا . 
تا ڕاپەڕینی سالی (١٩٩١) ئەو پەیوەندیانە بەشێوەیەک لەشێوەکان ئاسایی و بەردەوام بوون .

لەدەست پێکی نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردودا هێدی هێدی ئەو پەیوەندیانە دەرزیان تێ کەوتوو ئالۆز بوون .ئەمە لەبەر ئەوە بوو کە ئێران هەولیدا دوور لەعورفی دیبلوماسی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی هاوبەش ئەجێندای خۆی بەسەر پارتیدا فەرز بکات .بەم نیەتە لەسالی (١٩٩٢)  ئێران داوای کرد لەڕێگای حاجی ئومەران سێمالکاوە هاوکاریە سەربازیەکانی بگەینێتە هێزەکانی حزب اللەی لوبنانی و حەماسی فەلەستینی . پارتی ئەو داوایەی ڕەد کردەوە . لەئەنجامی ئەمەدا ساردیەک لەو پەیوەندیانەدا دروست بوو .لەسالی (١٩٩٦) و لەسەروبەندی شەڕی ناوخۆییدا ، ئێران لەڕێگای پێنجوێن سلێمانیەوە هێزەکانی خۆی هێنایە قولای خاکی باشورو لەکویە پەلاماری هێزەکانی ڕۆژ هەلاتی کوردستانی دا .دوای تەواوکردنی کردەوە سەربازیەکە ئێران هەولیدا لەڕێگای حاجی ئومەرانەوە هێزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاکی ئێران . هێزەکانی پارتی لەدۆلی ئالانەی نزیک خەلیفان ڕێگریان لەهیزی ئێرانی کردوو ،بۆ ماوەیەکی کورتیش چەند ئەفسەرێکی بالای ئێرانی زیندانی کرد .ئەم هەلٶێستەی پارتی ئیرانی زۆر تۆڕەکرد . بویە وەکو تۆلەکردنەوە لەپارتی ،ئێران بووە بەشێک لەشەڕەکەو هەموو هیزو توانا سەربازیەکانی خۆی خستە خزمەت بەرامبەرەکانی پارتی ( پ ک ک و یەکێتی ) لەناو خۆیی ئێرانیش نوسینگەی نوێنەرایەتی پارتیان داخست و ژمارەیەک کادری پارتیان خستە زیندانەوەو یەکێکیشیان بەناوی (تەحسین ئەرگوشی) لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید کرد .
دوای کوتایی هاتنی شەڕی ناوخۆیی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و ئێران تا ڕادەیەک ئاسایی بونەوە .لەگەل سەرهەلدانی ئالۆزیەکانی سوریا ، دووبارە پەیوەندیەکان گرژیان تێدا دروست بوو .ئەوەش لەبەر ئەوەبوو ،ئێران دووبارە هەولیدا لەڕێگای حاجی ئومەران سێمالکاوە هاوکاریە سەربازیەکانی بگەینێتە هاوپەیمانەکانی (هێزەکانی ئەسەدو حزب اللەو پ ک ک ) دووبارە پارتی ئەو داوایەی ڕەد کردەوە .لەسالی (٢٠١٣)  بۆ هەمان مەبەست و ئامانج  ئیران داوای لەسەرۆک بارزانی کرد کە لەهەولێر پێشوازی لەبەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بکات .ئەم جارەش داوای ئێران رەدکرایەوەو سەرۆک بارزانی ئامادە نەبوو پێشوازی لەستەمکارێک بکات .ئەم هەلۆێستەی سەرۆک بارزانی ڕێک وەکو سالی (١٩٩٦) نگەرانیەکی زۆری لای ئێرانیەکان دروست کرد .بویە دووبارە پیلانی تۆلەکردنەوەیان داڕشت . لەڕێگای شیعەی ئێراقەوە سیاسەتی برسیکردنی دژی کوردستان جێبەجێ کردو ،لەناوخۆی کوردستانیش لەڕێگای هەندێ هێزی کوردیەوەو بەبیانوی دواکەوتنی موچەو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی هەولیاندا بارودوخی کوردستان تێک بدات .دواتریش بەهاوکاری هەمان ئەو هێزە کوردیانە هەولیدا لەپەرلەمانی کوردستانەوە کودەتا بەسەر سەرۆک بارزانیەوە بکات.
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندوم بۆ سەربەخۆیی کوردستان هەلۆێستی ئێران بەرامبەر سەرۆک بارزانی تۆندتر بوو . لەڕێگای داڕشتن و ئەنجامدانی خیانەتی شازدەی ئوکتوبەرەوە هەولیدا بەهاوکاری تاقمێکی خینەتکاری ناوخۆیی کوتایی  بەقەوارەی فیدرالی و باشورو سەرۆک بارزانی بێنێت .پێشمەرگە لەژیر سەرکردایەتی سەرۆک بارزانیدا لەپردێ و سحێلا ئەو پیلانە مەزنەیان بێ ئەنجام کردو تێکشکاند . دیارە ئێران پێی وابوو لەژێر کاریگەری سیاسەتی برسیکردن و بەهۆی ئەو واقعە داگیرکاریەی کەدوای خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم دروست بووە  ، هەولیرو پارتی لەپێگەیەکی لاوازدان و ، بەمەش دەتوانێت بەئاسانی ئەجێندای خۆی بەسەریاندا فەرز بکات .
دوای بلاو بونەوەی کتێبی بۆ مێژوو کە لەلایان جەنابی سەرۆک بارزانیەوە نوسراوەتەوەو تێدا بەڕوونی باسی لەڕۆلی ئێران لەخیانەتی شازدەی ئوکتوبەرو دەست تێوەردانەکانی لەبارودوخی ئێراق کردووە . بۆ ئێرانیەکان ڕوون خۆیا بوو کە لێکدانەوەکانیان لەم بارەوە تەواو ناڕاست و هەلەیەو ، سەرۆک بارزانی ئەو کەسە نیە لەژێر هیچ هەلۆمەرجێکداو بەهیچ نرخێک تەسلیم بەئیرادەی ئێران یان هێزێکی دیکە بێت . دیارە ڕوون بونەوەی ئەم ڕاستیە پالی بەئێرانەوە ناوە کە لەسەر بنەمایەکی ناڕاست و چەواشەکارانە پەنا بەرێتە بەر فیلم سازی ،تا لەو ڕێگایەوە ڕق و کینەکانی خۆی بەرامبەر کوردو سەرۆک بارزانی دەرببڕێت .بێ گومان بەلەبەرچاوگرتنی هەلۆێستە نەتەوەیەکانی سەرۆک بارزانی شتێکی چاوڕوانکراوە ئێران یان هەر دۆژمنێکی دیکەی کورد بەم دڵ ڕەقیە دژایەتی سەرۆک بارزانی بکات .بەلام ئەوەی جێگای داخێکی زۆرە ئەوەیە لەناوخۆیی کوردستاندا خەلکانێک هەبن خۆیان بەسیاسی و ڕۆناکبیر بزانن ، لەپێناو ڕازیکردنی دڵی ناحەزانی کورد ببنە بەشێک لەو دژایەتیەو لەڕێگای لێکدانەوەی دوور لەلوژیک و ئەقلانیەت هەول بدەن قەناعەت بەخەلکێکی ساویلکە بێنن کە ئەوەی دۆژمنی کورد لەبارەی بارزانیەوە دەلێت ڕاستە! بێ گومان ئەوانەی بەم ئەقلیەت و بیرکردنەوەیە قەلەمەکانیان خستووتە خزمەت دۆژمنانی کورد خالین لەهەموو بەهایەکی ئەخلاقی و زۆر لەو کەسانە بێ قیمەتترن کە لە لەپێناو پارەدا شەرەفی خۆیان ڕادەستی دۆژمنانیان دەکەن.

ئه‌م ووتاره‌ گوزارشت له‌ بیرو ڕای نوسه‌ر ده‌كات 
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.