مێژوو گەواهیدەرەی ئەو راستییەیە كە گەلی كورد بە درێژایی زیاتر لە سەدەی رابردوو ڕووبەڕووی پەلاماردان و تاوانی قڕكردن بۆتەوە،دووژمنان هەرچیەكیان لەدەست هاتبێ ئەنجامیان داوە بەڵام نەیان توانیوە خەونەكانیان بهێنە دی،ئەوەتا هەر ماوەتەوە،بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی كان و بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون دەیان شۆڕش وڕاپەڕین بونەتە مێژووی خۆڕاگری و قارەمانی بۆتەوە، لەو پێناوشدا زەریاییەك خوێنی بەخشییووە و دەبەخشێ تا گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەكەی.
سەرۆك مسعود بارزانی هەر لە تەمەنی 16ی ساڵی و شەش دەیەیە ، خەباتی بێوچان و دابڕان لە كاروانی كوردایەتی تێكدەكۆشێت لە پێناو ناساندنی شۆناس و مێژووی نەتەوەیەك لەلایەك و لەلایەكی تریش گەڕاندنەوەی دەستكەوتە زەوتكراو و داگیركراوەكانی كورد ، هەر بۆیە ، بە سەربڵندییەوە ، چەكی شەڕەف و پێشمەرگایەتی كردۆتەوە شان تا بە دوژمنان و داگیركەران بڵێت كە خاكی پیرۆزی كوردستان خاوەن خۆی هەیە و لە هەمان كاتیشدا ، بە هەمووان بڵێت كە شەڕی ئێمە لە پێناو داگیركردنی خاكی هیچ گەل و نەتەوەیەكی تر نییە ، بەڵكو لە پێناو ئاشتی و كۆتایی هێنانە بە شەڕ.
ئەگەر چی شۆڕش و دەستكەوتەكان لە ماوەی سەدەی رابردوو و دەستكەوتەكانیان بۆ ماوەیەكی زۆر كورت و كاتی بووە و لەلایەن داگیركەرانەوە ، دەستبەسەر و خامۆشكراون ، بەڵام لە ئەنجامدا و دوای ئەو ماوە زۆرە و راپەرێنە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و ئینجا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد ودیموكراسیانە ، گەلی كورد بووە خاوەن قەوارەی سیاسی و یاسایی و پەرلەمان و حكومەت و فیدراڵی و ئینجا ناوچەیەكی پر سەقامگیری و ئاشتی كە بە شاهیدی هەمووان وڵاتانی هەرێمایەتی و جیهانی نكۆڵی لێناكرێت ، هەڵبەت دەبێت ئەو راستییەش بزانین كە ئەم ئەزموون و حكومرانییە كە بەم شێوەیە ئارام و تەنایە هەروەها بە ئاسانی فەراهەم نەبووە ، بەڵكو بۆ زانایی و لە خۆبوردەیی و هەوڵە بەردەوامەكانی پێشمەرگە و هێژا سەرۆك بارزانی دەگەرێتەوە ، شەو رۆژی خستۆتە سەر یەك لە پێناو رووبەرووبوونەوەی هەرٍەشە و پەڵامارٍدانەكان و لە پێناو ئەوەی ئەو كیانەمان رۆژ بە رۆژ ببێتە خاوەن بایەخ و پێگەیەكی بەهێز و نموونەیەكی بەرچاو لە نێو وڵاتانی ناوچەكە ، ئەو سەركەوتن و پێشكەوتنانەی كوردستان وایكردووە كە بەردەوام كەسایەتی كارێزمایی سەرۆك بارزانی بكەوێتە ژێر پەلاماری ناحەزانی كوردستان بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو ئەو هەوڵانە مایەپووچ و شكستخواردوون ، ئەو هەوڵە نەزۆكانە زیاتر پێگەوخۆشەویستی سەرۆك بارزانی لە نێو گەل و نیشتیمانەكەی بەهێزتر دەكات .
مێژووی دوێنی و ئەمڕۆش دەرخەری ئەو راستییەكە ، كە پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی لە پێناو سەربەستی و ئازادی گەل و وڵاتەكەی هەردەم لە سەنگەر وبەرەكانی پێشەوە ماوەتەوە و لە پێناو فەراهەمكردنی ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەل و نیشتیمانەكەی و لە هەمانكاتیشدا لە نێو خۆی كوردستانیش كەشوهەوایەكی ئازادانە و پێشكەوە ژیان فەراهەم بووە ، كە بە بەراوەرد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە كەم وێنە و زۆرجاریش بێ وێنەیە .
ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و فەرمی لەلایەن ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی كار و مامەڵەی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری لەگەڵ دەكرێت و بۆتە ، خاوەن سەنگ و بایەخی خۆی كاریگەری زۆری لە زۆر پرسەگرنگەكان هەیە و چ لە سەر ئاستی عێراق كە رۆڵی بەرچاویی لە بونیاتنانی عێراقی نوێی و ئینجا جەنگی جیهانی تیرۆر لە ساڵی 2014 و لەكاتی هێرش و پەڵاماردانی تیرۆریستانی داعش بۆ خاكی كوردستان ، هەر دەم سەرۆك بارزانی لە سەنگەرەكانی پیرۆزی داكۆكیكردن و بەرگریكردن بووە لە كورد و كوردستان و گوڕزی كوشندەی لە پەیكەری تیرۆردا و جیهانیش گەواهیدەری ئەو راستییانەن.
رووداوێكی تر گرنگ و مێژوویی ریفراندۆمە مەزنەكەی 25/9/2017 بوو و ئینجا پەڵاماردان و هێرشی ئیقلیمی و میلیشاكانی حەشدی شەعبی بوو بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە بینیمان كە چۆن هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی رووبەروویان بوونەتەوە و رێگەیان گرت لە زیانگەیاندن بە قەوارەی كوردستان و دەستكەوتەكانی و شكستی گەورەی پێگەیاندن .
ئەوەی وایكردووە كە كارێزمایی سەرۆك بارزانی لە نێو سێرەی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بێت ئەوەیە، كە هیچ كات لە سەخترین و ئالۆزتترین بارودۆخەكاندا ، سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان بكات ، لە هەمانكاتیشدا ، خاوەن دەیان شانازی و دەستكەوتی گرنگ و مێژوییە بۆ گەل ونیشتیمانەكەی و هەردەم بە پێشەنگی و رابەرایەتیكردن دەمێنێتەوە ، بێجگە لەوەی هەر دەم هەوێنی ئاشتی و پێكەوە ژیان بووە و ئەوەش وایكردووە كە كارێزمایی بەرێزیان وابكات بۆ چارەسەری پرس و كێشەكان وەك كلیلێكی چارەسەریی بۆ كردنەوەی دەرگە داخراوەكان بگەرێنەوە بۆ لای سەرۆك بارزانی وەك سیمبولی نەتەوەیی گەلی كورد .
ئهم ووتاره گوزارشت له بیرو ڕای نوسهر دهكات