Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:49

ژیانی خۆراگریمان سەربڵندی وشکۆمەندیە

گەر سەر شۆرٍشی و پاشكۆ بوون و ژێر دەستمان قبوڵ بكردایە، هیچ كات گەلی كورد كێشەی برسیبوون و مووچەی لەگەڵ هەموو رژێمە یەك لە دوای یەكەكان نەدەبوو
100%

رێبوار حەمەلاو شوانی ئەگەرچی مێژووی خەباتی نەتەوەیمان هیچ كات بێ‌ كۆسپ و تەگەرە و جاش و خۆفرۆش نەبووە و نابێت ، بەڵام نابێت لە بیرمان بچێت ئەوانەی بوون بە بەرست و كۆسپ و بەخەنجەری ژەهراوی لە پشتی گەل و نیشتیمانەكەیان دا ، گەیشتن بە كوێ‌ و مێژوو چی لە بارەی ئەوانە نووسییەوە ، بەتایبەت لەو كاتانەی كە خەباتی رەوامان لە مافەكانی نزیك بۆتەوە ، لە پێناو بەرژوەندی شەخسی و خۆفرۆشی بەڵێنی نەیارانی گەلەكەمان هەر دەم زیانیان بە كورد وكوردستان و دەستكەوتەكانی گەیاندووە . بۆ مێژووی ئەمڕۆشمان كە هەرێمی كوردستان بە هۆی قەیرانی دارایی و گەمارۆكانی بەغدا و نەناردنی بەشە مووچە و بودجەی كوردستان تووشی قەرزی زۆر بۆتەوە كە ئەمەش ستەمكارییەكەی زۆری دەسەڵاتدارانی بەغدایە لەماوەی 7 ساڵی رابردوو و وەك كارتێك و چەكێكی گوشار لەم سەردەمەدا دژی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان .

ئەمرٍۆ دەبیینن كە سەردەمێكی تری خیانەت و خۆفرۆشی و دژایەتی مافەرەواكانی هەرێمی كوردستان دروستبووە ئەوەیە، ژمارەیەك ناپاك بە گەل و نیشتیمان بە ناوی نوێنەرانی گەلی كورد ، دوای سەدەیەك خەبات و رووبارێك خوێن بەخشین بۆ نیشتمانیان بچووككردوەتەوە بۆ ‌ بابەتی مووچەی خەڵكی كوردستان دەیانەوێت گەلەكەمان بە چۆك دانان ببەنەوە بۆ بەر پێی عەرەبە شۆڤێنی و دیكتاتۆرە مەزهەبییەكان و كیانی كوردستان لاواز بكەن و هەڵبوەشێنەوە بە خەیاڵی پووك و بیری خۆفرۆشانەیان.

ئەوان ناپاكی و خۆفرۆشی و جاشایەتیان كردۆتە بابەتێكی ئاسایی و سەرچاوەی داهات و شانازی بە سیخوریكردن یان دەكەن بەناوی داكۆكیكردن لە مافی خەڵك بەڵام لە بنەڕەتدا خەنجەر لێدانی پشتی كوردستان ، ئەوانەی ئێستا هەوڵی نەمانی قەوارەی دەستووری كوردستان دەدەن ، دوێنی و ئەمرٍۆ و سبەش بەردەوام هەوڵی سرٍینەوەی گەلی كوردیان داوە و بەردەوامن و هەمان ئەو زێهێنەتەیە كە دەستیان ھەبووە لە تاوانی لە جینۆساید و ئەنفالی گەلی كورد و زیندەبەچاڵكردنی ، بە دیوێكی دیكەدا ئەوان نەك ھەر رێگە دەدەن عەرەبی شۆڤێنیست درێژە بەسیاسەتی دوژمنكارانە و شكاندنی شكۆ وئیرادەی گەلی كورد بدات، بەڵكو لە هەمانكاتیشدا پاڵپشت و چاوساغیانن و وەك سیخورێكی كۆیڵەش زانیارییان پێدەدەن كە چۆن گەلی كورد برس و بێ‌ بەش بكەن و مافەرەواكانیان داگیر بكەن و شكۆمان بشكێنن.

گەر سەر شۆرٍشی و پاشكۆ بوون و ژێر دەستمان قبوڵ بكردایە، هیچ كات گەلی كورد كێشەی برسیبوون و مووچەی لەگەڵ هەموو رژێمە یەك لە دوای یەكەكان نەدەبوو و لە هەموو قۆناغەكانیشدا تا سەردەمی رژێمی بەعسیش خەڵكی لە نێو ژیانێكی پر مووچە و خۆراكدا ژیانیان بە سەر دەبرد و عێراق هاوكاری ماددی بە چەندین وڵات و رێكخراوی عەرەبی دا ، بەڵام ئەوا ئێمەی گەلی كورد و بزاڤە رزگاریخواز و سەربڵندییەكەمان بوو كە ژیانی كەڕامەت و شكۆمەندی پر بەهای لە جیاتی ژیانی پاشكۆبوون و ژێر دەستی هەڵبژارد ، ژیانی ئاوارەیی و پەنابەری و كۆچرٍەومان هەڵبژارد تا ژێر دەست نەبین و خۆمان نەچەمێنینەوە ، هەر دوێنی بوو لە كاتی پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر دوژمنان بەگەمارۆدان و هەوڵی بچووكردنەوەمان ویستیان بمان سرٍنەوە ، بەڵام ئیرادەی بەهێزی گەلەكەمان و خۆراگری پێشمەرگە و سەركردایەتیی حەكیمانەمان گشت مەڕامی دوژمنانی پووچەڵكردەوە .

دەكرێ ھەر كەس لە ئێوە كە بە درۆ و بە زمان و بەناوی نوێنەرانی بەشێكی كورد نەك هەموویی ئەو كەسایەتیە لەرزۆكە، خۆفرۆشە سەرشۆڕ دەبێ، كە زۆر ئاسان بچەمێتەوە لەبەردەم دوژمنەكانیدا، بەڵام خەڵكی ئێمە خوێن و قوربانیداوە و خاوەنی شكۆ و كەڕامەتە، مێژوو ئەو گەواھیدەرە كە ئامادەیە، برسیی و سەختی بكێشێ‌ بەڵام ‌ ژیانی سەرشۆڕی و ژێردەستەیی ڕەتكردۆتەوە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.