Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:41

ئەم خەنجەر وەشاندنە لەپشتی گەلی کوردستان لەپای چی

فەرھەنگی ئینكاری تاكی كوردو پەراوێزخسنی مافەكانمان وشكاندنی شكۆی مرۆڤی كورد دەكرێت وبەتێروانینی سەرانی بەعس
100%

بەداخەوە جاری یەكەم نی یەخەلکی کوردستان رووبەرووی  گوشار و سزای سیاسی دەبێتەوە، بۆیەش تێپەراندنی یاسای پركردنەوەی كورتھێنانی دارایی  بەبێ راچاوكردنی بنەماكانی شەراكەت ورێككەوتنی لایەنەكان لەگەل ئەوەی  پێچەوانەی ھەموو بنەما یاسایی و دەستوریەکانە، لەھەمان كاتیشدا شتێكی تازەونوێ نیەبەلكودرێژەپێدانی سیاسەتەكانی رابردوویانەدژی گەلی كوردستان راستەرژێمی بەعس رووخاولەناوچووبەلام بە داخەوەھێشتا پەیرەوی لەھەمان فەرھەنگی ئینكاری تاكی كوردو پەراوێزخسنی مافەكانمان وشكاندنی شكۆی مرۆڤی كورد دەكرێت وبەتێروانینی سەرانی بەعس بیردەكەنەوەوبروایان بە(شەراكەت -تەوافوق-ھاوسەنگی )نیە كە بەپێی یاساش نابێت ھیچ کاتێک بارو گوزەرانی ھاولاتیان و مووچەی فەرمانبەران وەک چەکێک لە دژی خەلکی کوردستان بەکاربھێنرێت ، 


ھەرچەندە ئەوتەنگپێھەلچنین وشەرفرۆشتنەنابنە رێگر لە بەردەم شكاندنی ئیرادەی کوردستانیان بەلکو زیاتر وەک جەنگێکی دەروونی سەیری  دەکرێت ، بۆیەش گرنگە لەژێرروشنایی ئەم ھەلوێستەپرلەرق وكینەی لایەنەسیاسیەكانی عیراق لەشیعەوسوننەوە ھەلوەستەێك بكەین ودلنیایان   بكەین  کە ھیچ كات کێشەکانی عێراق ـ کوردستان بە کارتی فشار چارەسەر نابن بەلکو پێویستە لە رێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەسەربنەمای دەستوورھەولی چارەسەری کێشەکان بدەن، كەبە درێژای مێژوو ھەمیشە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ھیچ کاتێک ئامادەنەبووە سازش لەسەرمافی گەلی كوردستان بكات بەلكوپێویستەلە چوارچێوەی دەستوردا کێشەکانی نێوان (ھەولێر-بەغدا)چارەسەر بکرێن کە کێشەی گەلی کوردستان کێشەی نەتەوەیی و دەستوری و خاکە لەچەند مانگی رابردوودا ستراتیچەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بریتی بوو لە مۆركردنی رێككەوتنێكی كۆنكرێتی بۆچارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەسەربنەمای دەستووربەلام بەم خەنجەروەشاندنەیان لەپشتی گەلی كوردستان جارێكی تربرینەكانیان قولتركردنەوە چونکە لەدەستووری ھەمیشەی عیراقدا ماف وشایستەداراییەكانی ھەرێم جێگیركراون بۆیەش ھەرگوشارھێنان وموئامەرێك بۆسەرھەرێمی  كوردستان جگەلەپێشێل كردنی دەستورمەترسێیكی گەورەشە بۆسەرئاییندەی عیراقدا چونکە قەوارەی ھەرێمی كوردستان كیانێكی دستورییەوبەخوێن وفرمێسك ھاتووەبەرھەم رابردووش  دەریخست  فەرھەنگی ئینکاری کورد و پەراوێزخستنی مافەکانمان دەرەنجامێكی مەترسیداری لێ دەكەوێتەوەرابردووش دەریخستوەھەركەس ولایەنێك ھەولی پەڕاوێزخستنی گەلی كوردستانی دابێت سەركەوتوونەبووەلەپیلانەكانیان وسەرەنجام مێژووێكی رەشیان تۆماركردوە...


ئەوەی لەھەمووشی گرنگتربووبۆخەلكی كوردستان یەكدەنگی ویەك ھەلوێستی فراكسیونەكوردستانییەكان  بوودژبەوپیلانەی دەرحەق بەكوردستان كراكەبەدلنیایەوەدەسكەوتی گەورەوبەرھەم داری لێ دەكەوێتەوەچونكەئەزموونی رابردووش دەریخست ھەركاتێك كوردیەكرێزویەك ھەلوێست بووبێت توانیوێتی دەسكەوتی گەورەبەدەست بھێنێت وێرای ئەوەی لەسەرئاستی دەرەوەش پێگەی ھەرێمی كوردستان بەھێزتردەكات .
خوای گەورەپالپشت وپشتیوانی مافەكانی گەلەكەمان بێت...

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.