Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 08:57

بۆ لەیٔابووری کوردستان دەدەن ؟

تەقاندنەوەی بۆڕییەکانی نەوت لەم کات وساتانەدا چ پەیامێک بۆ کوردستان دەگەێنێت
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ لەسەرەتای سالی ٢٠١٤ وە تا ئێستا به هۆی بەڕینی مووچە وبوودجەی کوردستان دواتر دانی مووچە به شێوەی پچڕ پچڕ لەلایەن ڕژێمیئەوکاتی عێڕاق هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی سەخت و دژواردا تێپەڕ دەبێت ، حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیه مووجەیفەرامانبەرانی دابین بکات ،

هیچ نەما بۆ ئەمەیان نەیکات نەوتی خۆی فرۆشت ،قەرزی کرد ، هەروەها خۆی قەرزاری فەرمانبەران کرد ، تەنیابۆ ئەوە هاوڵاتیانی هەرێم گووزەران و ژیانیان بەردەوام بێت ، چونکه بڕینی مووچە وبوودجە لەلایەن بەغداوە زۆر به قوورسی تا ئێستاش هەربەردەوامه .

هاوڵاتیانی کوردستان بەهۆی سەختی ژیانیان نایانەوێ بگەڕێنەوە خاڵی سفر جالێرەدا بیرە نەوتیەکانی کوردستان وەك بڕبڕەی پشتی ئابووری کوردستان ئێستاکه تاکه ئومێدە بۆ گەشانەوەی ئابووری ئەو وڵاتە وێرانه که به ئەنفال وکیمایاباران و خاپوورکردنی ژێرخانوتێکدانی گووند ودێهات درێژەی پێدرا وێڕای سەختی ئابلووقەی ئابووری هەر له سەرەتای نەوەتەکانەوە له دوو لایەن چ نێودەوڵەتی و یانبەغدا دەستی پێکرد ..

تەقاندنەوەی بۆڕییەکانی نەوت لەم کات وساتانەدا چ پەیامێک دەگەێنێت بۆ کوردستان به گشتی و هاوڵاتیانی هەرێم بەتایبەتی ئایا ئەم کردەوانه به چ ئامانجێکه بەم ڕۆژگارە سەخت ودژوارەدا دەیانەوێت زیاتر وزێدەتر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندووچاری سەختی ژیان بکەنەوە ، ئایا ئەوانەی ئەو بیرە نەوتانه دەتەقێننەوە چ مەبەستێکی تێکدەرانەیان لەپشتە بۆ ئەو کردەوە تیرۆری وقێزەوانه ئەنجام دەدەن .

گەلی کوردستان به درێژایی مێژوو هەوڵی مانەوەی خۆی دەدات ، هەوڵی ئەوە دەدات ماڵی خۆی بۆی خۆی بێت وخاکەکەی ڕزگار بێت تاوەکو ئازادانه بژیت ، بەڵام مخابن تا ئێستا کەسانێک ماوەن که هەرگیز به فیتی ئەملاو ئەولا کار دەکەن بۆ ئەوەیکوردستان هەمیشە له پشتەوەی دیمەنەکان بێت و نەهێلن کورد وەک گەلێکی چەوساوە وزوڵملێکراو پێش بکەوێت ، له هەموو سەردەمانێکدالەم وڵاتەی خۆماندا کەسانی دژ به خاك ونیشتیمان ڕۆڵێکی نیگەتیڤیان بینیووە و هەمیشە (بێگانه پەرستانه) کاریان دژ به گەلونیشتیمانەکەیان کردووە ، چ به جەنگی نێوخۆی بێت یان ئەوەتا ( خەنجەر لەپشت وخیانەت) یان ئەوەتا چاو هەڵنەهاتن به ئابووری ونەوتەکەی که 100 ساڵه بێ پرسی کورد بازاڕی فرۆشتنی پێ دەکرێت !  

لێرەدا چەندین پرسیار درووست دەبێت ئایا بۆ له ئابووریکوردستان دەدەن ، ج سوودێکی هەیه بۆڕییە نەوتەکانی کوردستان دەتەقێننەوە که موڵکی کوردە ، که مافی کوردە ئەگەر چی داگیرکەرودووژمنان هەمیشە بۆ کوردیان کردۆتە نەهامەتی وماڵوێرانی ، بێگوومان تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتییەکانی هەریمی کوردستان کردەوەیەکیتیرۆرستیه لێدان نیه له حکومەتی هەرێم بەتەنیا ، بەڵکو لێدانه له تەواوی گەلی کوردستان به هەموو بەشەکانییەوە، چونکه دەبینین ئێستاهەرێمی کوردستان بۆتە پێگەیەکی ئارام بۆ گەلی هەموو پارچەو بەشەکانی کوردستان وئازادانه لێی دەسووڕێنەوە وەك ماڵی خۆیان سەیریدەکەن ..

ئەگەر بگەڕێننەوە بۆ مێژووی ئەو نزیکەی سی ساڵەی دواییدا دەبینین به فیتی بێگانه چەندین گڕووپ ودەستی تێکدەر هەموو پیلانێكدادەڕێژن بۆ ئەوەی گەلی کورد نەگاتە ئامانج و ئاواتەکانی هەر ڕۆژێک بەکردەوەیەکی قێزەوەن چ شەهیدکردنی کەسایەتیەکان یائەوەتاداگیرکردنی دێهات و گووندوکان ، هەروەها ئاوارەبوونی گووندنیشان ولقکردنی جێگایان وەك کۆچەر هەر ڕۆژێک له شوێنێکی ئەم زەویهژیانیان دەبەنه سەر ، ئەوە کارەکان که پێیان سپێردراوە جێ بەجێی دەکەن و هاوشان لەگەڵ دەستی دەرەکی خۆیان جووت کردووە بۆلێدانی گەلی کوردستان ..

هەوڵدان بۆ ڕووخانی ئابووری به تایبەت لێدانی بۆڕییە نەوتییەکان تەنیا لێدانێکی ئاسایی و خۆڕسک نیه ، بەڵکولێدانه له ئاسایشی نەتەوەیی کورد ، چونکه ژێر خانی هەر دەوڵەت وقەوارەیەک به ئابوورییەکەی پەیوەستە وپێناسە دەکرێت ، ئابوورییەکیبەهێز به واتای وڵاتێکی بەهێز و ژێرخانێکی پتەو ، هەروەها تێکدانی ئابووری لێدانی ئارامیی وپێکەوە ژیانه که ئێستا کوردستان بهشانازییەوە جیهان سەیری دەکات ، جا لێدانی ئابووری سەرەڕای هەموو شتیک دووژمن وداگیر کەر سوودی لێ دەبینێت .

گەلی کوردستانلێ زەرەر مەندە ،بەڵام دڵنیاین له حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشت بەستن بەگەلەکەی هیچ کات دەرفەت وبوار نادات ناحەزانی کورد بهکردەوە تیرۆرستی وقێزەوەنەکانیان زیان به هاوڵاتیان بگەێنن ، چونکه حکومەت وگەل یەك دەستن بۆ پاراستی ئەزموون وئارامی وسەقامگیری و ئابووری هەرێمی کوردستان ، دواجاریش وەک پێشوو وپێشووتر تێکدەر وناحەزان ڕیسوا و بێ ئومێد دەبن .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.