روون وئاشكرایە، كە حكومرانی نزیكەی سێ دەیەی هەرێمی كوردستان،سەرٍەرایی هەموو كێشە نێوخۆییەكانییەوە بەڵام، بۆتە ئومێد و هیوای هەموو كوردێك لە هەر چوار پارچەی كوردستان و تێكڕای رەوەندی كوردستان لە هەندەران، هەر بۆیە كاتێك هێزێكی وەك پەكەكە بە ئاشكرا هەوڵدەدات كێشە و ئاستەنگ بۆ سەركەوتنی ئەم ئەزموونە دروست بكات و باری ئاسایش و سەقامگیری تێك بدات و ئاژاوە و ناسەقامگیری بنێتەوە، ئەوا ئاشكرایە ئەم هەڵسوكەوتانەی پەكەكە تەنیا دژی لایەنێكی دیاریكراوی سیاسی نییە، بەڵكو دژی ئامانجی هەر كوردێكە لە هەر كوێیەكی ئەم جیهانە بێت.
ماوەی چەند ساڵێكە، سەرانی پەكەكە لە قەندیلەوە هەڕەشە لەم ئەزموونە سەركەوتووەی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەوڵیانداوە هێزێك لە ناو خاكی هەرێمدا بۆ ئاژاوەنانەوە دروست بكەن و زەمینەیەك بێننەئاراوە كە شەڕی كورد- كورد دروست بكەن، هەرێمی كوردستان كە هەموو كات هەوڵیداوە یەكڕیزیی ناوماڵی كوردستان پتەو بێت و دووبەرەكی نەكەوێتە نێوان ریزەكانی و لە هەمان كاتدا وەك دەوڵەتێكی دیفاكتۆش پەیوەندیی باشی لەگەڵ دراوسێكانی هەبێت، بەردەوام هەوڵیداوە شەڕ و گێچەڵی پەكەكە بە شێوازێكی دوور لە شەڕ چارەسەر بكات، بەڵام دیارە پەكەكە بە دەست لە پشتدانی ناحەزانی گەلی كوردستان ناتوانێت واز لەو ئاراستە هەڵەیە بهێنێت، بۆیە گرنگە هاووڵاتیانی كوردستان زۆر راشكاوانە لە ئامانج و شەڕفرۆشتنی بە هەرێمی كوردستان تێبگەن.
هەدەپە، كە باڵێكی پەكەكەیە، لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2015 توانی 81 كورسی بەدەست بهێنێت ، بەڵام لە جیاتی ئەوەی سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت ، ئەوا بەفیتی داگیركەران ونەیارانی كورد ، ئەوا شەرٍی خەندەق و بەكوشتدانی كور وكچانی كوردستان و دەستگیركردن و زیندانیكردنی لایەنگرانی هەڵبژارد و هەموو دەستكەوتەكانی هێنایەوە ، خاڵی سفر ..
لە باشووری كوردستانیش بە هەمان شێوە، بووە داردەست و بەكارهێنەری داگیركەران و دەستێوەردانەكانی هەر لە پرۆژەی بە میدیاكردنی ناوچە سنوورییەكان و دواتر كانتۆن و دابەشكردنی هەرێمی كوردستان و ئینجا دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و مەخموور وقەندیل و برادۆست هتد ..
تیرۆری كۆنسوڵی وڵاتان لە پایتەخت و تیرۆری بەرپرسی ئاسایشی سەر زێرٍی لەلایەن پەكەكە و چەندین هەوڵی شارٍاوە ئەنجامدانی تیرۆر و رٍفاندنی كور وكچانی كوردستان و چەواشەكاری و بازرگانی ماددەی هۆشبەر و سیخوریكردن بۆ وڵاتان و لادان لە رێرەویی كوردبوون و دژایەتیكردنی دۆزی رەوایی گەلی كورد لە باشووری كوردستان كە بەرهەمی خەبات و قوربانیی دانی سەدەیەكە.
دەبێ ئەو رٍاستییەش بزانن پەكەكە، لە سەرانسەری هەر چوار پارچەی كوردستان باكوور، باشوور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات هیچ پارت و تەڤگەرێك نەماوە كە تووشی شەڕی پەكەكە نەهاتبن و پەكەكە شەڕی پێ نەفرۆشتبن، لە هەندێك كاتدا پەكەكە وا خۆی پیشانداوە كە لەگەڵ بەشێك لە تاقمەكەی یەكێتی كە دیارە لە چ ئارٍاستەیەكەوە فەرمان وەردەگرن و پەیوەندی هەبووە، ، ئەم ئاراستەیەی پەكەكە لەگەڵ ستراتیژیەتی دروستبوونی پەكەكە یەك دەگرێتەوە.
ئەو هەڵسوكەوتانەی پەكەكە، لە كاتێكدایە، پەكەكە ، لە ماوەی چوار دەیەی دروستبوونییەوە تا بە ئەمرٍۆ تەنها یەك مەتری چوار گۆشەی خاكی باكوری كوردستانیان رزگار نەكردووە و باوەریشیان پێی نییە.
ئەوەی بەرنامە وپیلانەی پەكەكە ، جێبەجێ دەكات، تەنها بەرژوەندی بەرنامەی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان دەكات بۆ لێكترازانی یەكریزی نەتەوەیی و دروستكردنی كۆسپ و تەگەرە لە بەردەوام كاروانی خەبات و تێكۆشانی دەیان ساڵەی بزاڤی كوردایەتیی كەئامانجی بەدەسهێنانی گشت مافەزەوتكراوەكان بەتایبەت خاك و سەربەخۆیی كوردستانە ..
پەکەکە چی کردووە و چی دەکات ؟
ماوەی چەند ساڵێكە، سەرانی پەكەكە لە قەندیلەوە هەڕەشە لەم ئەزموونە سەركەوتووەی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان دەكەن
100%